کاترين ئه‌شتۆن سه‌رداني ئێران ده‌کات
به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا له سه‌ردانکردني له ئێران له چه‌ند حه‌وته‌ي داهاتوودا هه‌واڵي دا و پرسه ناوچه‌ييه‌کاني به ته‌وه‌ري گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌رپرساني کۆماري ئيسلامي ناو برد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي فه‌رمي کۆماري ئيسلامي ئێران (ئيرنا)، کاترين ئه‌شتۆن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ي واڵستريت ژۆرناڵ، چاپي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند که له چه‌ند حه‌وته‌ي داهاتوودا و پاش خولي نوێي دانوستانه‌کان، سه‌رداني ئێران ده‌کات.
ناوبراو که له‌م دواييانه‌دا و له مونيخ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ديداري کرد، جه‌ختي کرده سه‌ر ئه‌وه‌ش که هه‌ر چه‌شنه ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ بگاته ئه‌و ئه‌نجامه دڵنياکه‌ره‌وه که به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئه‌م وڵاته ئاشتيخوازانه‌يه.
هه‌روه‌ها دانوستانه‌کاني 1+5 له‌گه‌ڵ ئێراني به دژوار و کاتبه‌ر وه‌سفکرد و پێشبيني ئه‌وه‌ي کرد که ئه‌و دانوستانانه شه‌ش مانگ بخايێنێ.
زياتر وتي که هه‌مووان ئاگاداري ئه‌وه‌ن که ئه‌و ڕه‌وته دژواره و هيچ ده‌سته‌به‌رييه‌ک بووني نييه و بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنێکي دڵخواز هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن.
سه‌فه‌ري کاترين ئه‌شتۆن بۆ ئێران يه‌که‌مين ديداري ناوبراو ده‌بێ له‌م وڵاته.