چۆن هه‌ناسه‌ي شه‌يتان ببڕين؟
شوێن که‌وتني شه‌يتان
بڕێ جار خۆرپه‌ي تاوان کردن ده‌که‌وێته نێو دڵمان بۆ کارێ که نابێ بيکه‌ين ؟ ئه‌زانين تاوانه ، خراپه و ده‌بێته هۆي تووڕه‌يي خوا لێمان به‌ڵام دڵه‌خۆرپێيکي سه‌رسووڕ هێنه‌ر به شێوه‌ێيک ده‌مان کێشێت به‌ره‌و لاي ئه‌و تاوانه که واده‌زانين هيچ داخوازێيکمان نيه له‌م دنيا جگه له‌و تاوانه ، ده‌نگێک به‌رده‌وام له گوێمان ده‌نگي دێت ، وه‌کوو بڵێي هه‌ناسێيکي ژاراوي بێ خۆمان ده‌کات کاتێک ده‌سمان دايه تاوانه‌که ئه‌و کاته‌يه که چێژه ناخۆش و تاڵ و خراپي ئه‌و تاوانه حاڵمان ده‌شێوێنێت .
چه‌ندين که‌ڕه‌ت ئه‌م تاقيکردنه‌وه دووپات ده‌که‌ينه‌وه وه‌کوو بڵێي ڕێگايێک نيه بۆ زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌م هه‌سته‌دا ، به‌ڕاستي ئه‌م شه‌يتانه ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتي هه‌يه ؟ واته ڕێگاێيک نيه بتوانين هه‌ناسه‌ي پيسي شه‌يتان ببڕين و ئاسووده بين ؟
وڵام :
بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکێکاني شه‌يتان ، ده‌بێ سه‌ره‌تا دۆژمن و ڕێگاکاني شوێن داناني ئه‌و بناسين و بيبه‌ستنيه‌وه و پاشه‌گه‌زي پێبکه‌ين و له کۆتاييدا ديلي بکه‌ين .
له‌م بواره‌دا ،ڕێگاکاني خه‌بات له گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکێي شه‌يتان بريتين له :
1- ئيسک گرتن و جاودێري : شه‌يتان له گه‌ڵ گێناي ئێمه سه‌ر و کاري هه‌يه ، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێ پاسه‌وانێ گێانمان بکه‌ين . ڕێگاکاني چاودێري بريتين له :
الف ) ڕێگاي پارێزگاري : قۆرئاني پيرۆز پارێزگاري به جلي گێان ناو ده‌بات که به جواني ده‌يده‌پۆشێت و ده‌يپارێزێت :
« وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِکَ خَيْرٌ » [ سوره اعراف / 26 ] ؛ چاکترين جل جلي پارێزگاريه .
پێشه‌وا عه‌لي ( ع) پارێزگاري به قه‌ڵاێيکي ناو ده‌بات که ڕێگاي ڕه‌خنه‌ي نيه . ( 1 )
ب ) کۆنترۆڵ و پشکنيني ئه‌ندامه‌کان : زمان ، گوێ ، چاو ، بير و هه‌موو ئه‌ندامه‌کان ، ڕێگاو درگاکاني چوونه ژووره‌وه‌ن بۆ ناو دڵ ، که وابوو ده‌بێ ئه‌و ده‌رکانه کۆنترۆڵ بکرێن .
ج ) تاو توێ کردن و پرسينه‌وه : دواي کۆنترۆڵ و پشکنين ئه‌مجار نۆبه‌ي تاو توێ کردن و پرسينه‌وه‌يه ، واته بۆ قه‌ره‌وي کردنه‌وه‌ي کۆرتيه‌کان و پێڕه‌و داڕشتن بۆ داهاتوو ، ده‌بێ تاو توێ بکه‌ين .
2- پۆشته و په‌رداخي : به‌رانبه‌ر به هێڕشي به‌ربڵاوي شه‌يتان ، ده‌بێ له گۆڕه‌پاني خه‌باتدا ، به‌رده‌وام پۆشته و په‌رداخ و چه‌کدار بين . هێندێ له‌و ته‌قه و چه‌که‌مه‌نيانه له حه‌ديسێکي پيغه‌مبه‌ردا ( د. خ ) هاتوه ، که ده‌فه‌رموێت :
بۆ ڕزگاري له دا‌و و دڵه ڕاوکێي شه‌يتان ده‌بێ وشياري داوه‌کاني بين . يه‌کێک له‌و داوه مه‌ترسيدارانه‌ي شه‌يتان ، شوێن که‌وتني هه‌وا و هه‌وه‌سه ، چونکوو تا بنکه‌ێيک له ده‌رووني مرۆڤدا نه‌بێت ، شه‌يتان ناتوانێت دڵه ڕاوکێ و وه‌سوه‌سه بکات . کاري شه‌يتان ناردني ژاره بۆ نێو ده‌رووني مرۆڤ . شه‌يتان دووپات ده‌کات له سه‌ر دڵخوازيه‌کاني ده‌رووني مرۆڤ .
" گه‌ره‌کتانه کارێکتان پێ بڵێم که ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن ، شه‌يتان ئيتر له ئێوه دوور بکه‌وێته‌وه ، به ئه‌ندازه‌ي نێوان خۆر هه‌ڵات و خۆر ئاوا ؟ گۆتيان : به‌ڵێ ، فه‌رمووي : ڕۆژوو شه‌يتان ڕوو ڕه‌ش ده‌کات ، و خێر و خێرات پشتي شه‌يتان ده‌شکێنێت ، و دۆتي له به‌ر ڕه‌زامه‌ندي خوا و يارمه‌تي بۆ کار و ئيشي چاکه ، هه‌ناسه‌ي ده‌بڕێت ، و داواي لێ بۆردن کردن له خوا ، دڵي داده‌خات . " ( 2 )
3- ئاشنا بوون له گه‌ڵ داوه‌کاني شه‌يتان : بۆ ڕزگار بوون له دڵه خۆرپێ و دڵه ڕاوکێکاني شه‌يتان ده‌بێ هۆشمان به داوه‌کاني ئه‌و بێت . يه‌کێک له‌و داوه مه‌ترسيدارانه‌ي شه‌يتان ، شوێن که‌وتني هه‌وا و هه‌وه‌سه ، چونکوو تا بنکه‌ێيک له ده‌رووني مرۆڤدا نه‌بێت ، شه‌يتان ناتوانێت دڵه ڕاوکێ و وه‌سوه‌سه بکات . کاري شه‌يتان ناردني ژاره بۆ نێو ده‌رووني مرۆڤ . شه‌يتان دووپات ده‌کات له سه‌ر دڵخوازيه‌کاني ده‌رووني مرۆڤ . خواي گه‌وره له قۆرئاني پيرۆزدا ده‌فه‌رموێت : « إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلاَّ مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ » [ سوره حجر /42 ] ؛ تۆ هه‌رگيز ناتواني زاڵ بيت به سه‌ر به‌نده‌کاني مندا مه‌گه‌ر ئه‌و ڕێ گم کردوانه که ده‌که‌ونه شوێني تۆ . به‌نده‌ي خوا شوێن که‌وتووي هه‌و ا و هه‌وه‌س نيه و داخوازي خوا ده‌خاته پێشه‌وه .
بڕێک له کار و باري تر که دژي دڵه ڕاوکێي شه‌يتانه :
1- به جێ هێناني هێندێک له سۆننه‌ته‌کان ، بۆ نموونه به‌رده‌وام ده‌س نوێژمان هه‌بێت و زمانمان عاده‌ت بده‌ين به زيکر و يادي خوا ، و قۆرئان خوێندن له کاتي جيا جيا .
2- خۆ دوور کردنه‌وه له بێکاري ، ته‌نيايي و هۆکاره‌کاني دڵه ڕاوکێ .
3- به‌رده‌وام ميشکمان به‌ره‌و جاکه و شتي به نرخ ببه‌ين و عاده‌تي بده‌ين .
4- خوێندنه‌وه و بيرکردنه‌وه سه‌باره‌ت به خوا و ڕۆژي سه‌ڵا .
5- ڕۆيشتن بۆ زياره‌تي مردوان به شێوازێکي ڕێک و پێک بۆ نموونه حه‌وته‌ي يه‌ک جار و بير کردنه‌وه له مردن و ئاکامي خۆمان‌و دواي مردنمان .
6- بشداري کردن له ڕي و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان و تێکۆشان له پرسه کلتووري و کۆمه‌ڵايه‌تي و نوێژ خوێندن به دڵ و به ئه‌وينه‌وه . ( 3 )
په‌راوێزه‌کان :
[1 ] . نهج البلاغه، صبحي صالح ، وتاري 157
[2 ] . سفينة البحار، ب 2 ، ل 64
[3 ] . ر. ک. پرسش‌هاي جوانان، محه‌مه‌د شێرزاد
کۆ کردنه‌وه : محه‌مه‌دي
به‌شي ئاکار و عيرفاني ئيسلامي تبيان
سه‌رچاوه : رهروان ولايت
ماڵپه‌ڕ : پرسمان