کاردانه‌وه‌ي ئێران به قسه‌کاني جان که‌ري
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کاني جان که‌ري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا وتي ، ئێران هه‌رگيز به شوێن به‌رهه‌م هێنان ، هه‌مارکردن و که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کي ناڤۆکي نه‌بووه .
به پێي ڕاپۆرتي ئيرنا مه‌رزيه ئه‌فخه‌م وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران شه‌وي شه‌مه وتي ، بانگه‌شه‌ي وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا له باره‌ي ئه‌وه‌ي که وڵاته عه‌ره‌بيه‌کاني ناوچه ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر به ناو چه‌کي ناڤۆکي ئێران پارێزراوترن ،ساخته و له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تي گومانێکي نادروسته چوونکا ئێران هه‌رگيز به شوێن به‌رهه‌م ، هه‌مارکردن و که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کي ناڤۆکي نه‌بووه و نابێ . مه‌رزيه ئه‌فخه‌م قسه‌کاني وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکاي له وتووێژ له گه‌ڵ يه‌کێ له کاناڵه عه‌ره‌بيه‌کاني به نامه‌نتقي زاني و وتي ، ئێران ده‌ستي دۆستايه‌تي خۆي به‌ره‌و هه‌موو وڵاتاني ناوچه دريژ کردوه‌ته‌وه و پێوه‌ندي دۆستانه ي له گه‌ڵ زۆربه‌ي وڵاتاني ناوچه هه‌يه . ئه‌فخه‌م به‌ئاماژه به لايه‌نگريه‌کاني ئاشکراي ئه‌مريکا له کرده‌وه‌ترۆريستيه‌کاني ڕژيمي زايۆنيستي وتيشي ، بانگه‌شه‌ي ده‌سوه‌رداني سه‌ربازي ئێران له سووريا بيانووييکي باش نيه بۆ پاساداني لايه‌نگريه‌کاني چالاکانه‌ي بڕێ له هاوپه‌يماناني ئه‌مريکا له کرده‌وه‌ترۆريستيه‌کاني جنايه‌تکاره ته‌کفيريه‌کان له سووريا و وڵاتاني ديکه‌ي ناوچه .