ئێران به‌شداريي له ژێنێڤ-2 ناکات
جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئاشکراي کرد که کۆماري ئيسلامي پێش مه‌رجي ئه‌مه‌ريکا بۆ به‌شداري له کۆنفڕانسي ژێنێڤ-2 ڕه‌تده‌کاته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، جێگري کاروباري عه‌ره‌بي و ئه‌فريقيايي، وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران وتي: سه‌ره‌ڕاي دانوستاني زۆر و ئاشکرابووني هه‌ڵوێستي ئێران سه‌باره‌ت به سووريا، ئه‌مه‌ريکا سووره له‌سه‌ر پێش مه‌رجه‌که‌ي و هه‌ر بۆيه ئێران به‌شداريي له کۆنفڕانسي ژێنێڤ-2 ناکات.
عه‌بدوڵڵاهيان زيادي کرد: ئه‌مه‌ريکا پێداگري ده‌کات له‌سه‌ر قبووڵ کردني پێش مه‌رج له لايه‌ن ئێرانه‌وه له حاڵێکدايه که تاران به هيچ شێوه‌يه‌ک ئاماده نييه ئه‌وه قبووڵ بکات.
ڕاشيگه‌ياند: ئێران له کۆنفڕانسي ژێنێڤ-1 و تۆماري به‌ياننامه‌که‌يدا ڕۆڵي نه‌بووه و سه‌ره‌ڕاي له به‌رچاوگرتني ڕێکاري سياسي و زه‌رووره‌تي گرتنه‌به‌ري ئه‌و ڕێکاره بۆ يه‌کلايي بوونه‌وه‌ي پرسي قه‌يراني سووريا، ئێران سوور نييه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که له ژێنێڤ-2دا به‌شداريي بکات.
له‌م ڕۆژانه‌ي دواييدا، "بان کي مۆن" سکرتێري گشتيي نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتووه‌کان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران و حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌خزه‌ر ئيبراهيمي، نوێنه‌ري نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتووه‌کان له کاروباري سووريا په‌يوه‌ندي ته‌له‌فۆنييان بووه.