پێوه‌ندي دۆستايه‌تي و مه‌رجه‌کاني
حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت: ئه‌و که‌سه وا زياتر خواي خۆش ئه‌وێ، زياتر حه‌ز له خه‌ڵکيش ده‌کات.
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له زاري پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام ده‌گێڕێته‌وه: ئوممه‌تي من به‌رده‌وام به‌خته‌وه‌ر ده‌بن ئه‌گه‌ر دۆست و هاوڕێي يه‌کتر بن و دياري و پێشکه‌شي به يه‌کتر بده‌ن.
دامه‌زراندني پيوه‌ندي له سه‌ر بنه‌ماي خۆسه‌ويستي و دۆستايه‌تي، ئامانج و ئاواتي ئينسانه به‌رز و ڕێبه‌ره‌کانه و مامۆستايان و به‌ڕێوبه‌راني ڕاسته‌قينه‌و خواناس، به‌رده‌وام پێ‌داگري‌يان له سه‌ر ئه‌وه کردووه، پێوه‌ندي دۆستايه‌تي له نێوان ئه‌نداماني کۆمه‌ڵگادا ژيانێک پڕ له هێمنايه‌تي و ئاسايس به‌دي ده‌هێني.
حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت: ئه‌و که‌سه وا زياتر خواي خۆش ئه‌وێ، زياتر حه‌ز له خه‌ڵکيش ده‌کات.
هيچ شتێک ئه‌ونده‌ي پێوه‌ندي دۆستانه و هاورێ‌يانه ناتوانێ ئينسانه‌کان له يه‌کتر نزيک بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر له نێوان ئه‌نداماني کۆمه‌ڵگادا پێوه‌ندي پته‌وي برايانه دۆستانه دابمه‌زرێت، ئه‌وا ده‌توانن سڵامه‌ت و هێمنايه‌تي و متمانه بۆ يه‌کتر به دياري بێنن.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا به‌رده‌وام باسي ئه‌وه کراوه که پێويسته ئيمانداران هه‌وڵ بده‌ن له کێشه و گرفته گه‌وره و بچووکه‌کاني ژيان‌دا پشتيوان و خه‌مخۆر و هاوڕێي يه‌کتر بن و به يارمه‌تي دان و به هاڤاڵێتي ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر له سه‌ر ڕێگاي يه‌کتر لابه‌رن.
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ن حه‌ديسي گه‌وره پياواني ئاييني پيرۆزي ئيسلام ده‌که‌ين سه‌باره‌ت به باس و بابتي دۆستايه‌تي:
حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت:ئه‌و که‌سه وا زياتر خواي خۆش ئه‌وێ، زياتر حه‌ز له خه‌ڵکيش ده‌کات.
حه‌زره‌تي ئيمام سادق دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت: که دوو موسوڵمان به يه‌کتر بگه‌ن، ئه‌وه‌يان به‌رزتر و ڕێزدارتره که زياتر دۆست و هاوڕێي خۆي خۆش ده‌وێ.
حه‌زره‌تي ئيمام باقر دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت: دين و ئايين شتێک نييه جيا له خۆشه‌ويستي و دۆستايه‌تي.
رووناک