پارێز له دۆستايه‌تي و هاونشيني که‌ساني نه‌زان
ڕه‌سوولي گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت فه‌رموويه‌تي: نه‌تزانيوه که پاداشت و وڵامي چاکه‌ي دونيا عيباده‌تي خوا به زانست و عيلمه و شه‌ڕڕو خراپه‌ي ئه‌و دونيا ئه‌نجامي جه‌هل و نه‌زانينه؟
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود وسڵاوي خواي له سه‌ر بێ فه‌رمووي: ڕه‌وا نييه ئه‌و که‌سه وا دين به جواني و زانياري ده‌ناسێ دۆستايه‌تي و هاونشيني که‌ساني نه‌زان بکات و له گه‌ل ئه‌وان‌دا هه‌ڵس‌که‌وت و پێوه‌ندي بێت. چونکوو بۆي هه‌يه له ڕيگاي دين و زانست لا بدات و بکه‌ويته ناو ڕێگاي نه‌زانه‌کان.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا زۆر جار باسي بايه‌خ و به‌هاي زانست و زانياري کراوه‌و جه‌هل و نه‌زانين به شتێکي خراپ و زۆر مه‌ترسي‌دار ئاماژه‌ي پێ کراوه.
ڕه‌سوولي گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت فه‌رموويه‌تي: نه‌تزانيوه که پاداشت و وڵامي چاکه‌ي دونيا عيباده‌تي خوابه زانست و عيلمه و شه‌ڕڕو خراپه‌ي ئه‌و دونيا ئه‌نجامي جه‌هل و نه‌زانينه؟
دياره يه‌کێک له گه‌وره‌ترين خه‌سار و مه‌ترسي‌يه‌کاني کۆمه‌ڵگا ئيسلامي‌يه‌کان، دوورکه‌وتنه‌وه‌ي لاوه‌کانمانه له زانياري دين و فێربووني زانستي ئاييني و ديني و هه‌نگاوهه‌ڵگرتني لاوه‌کان له سه‌ر ڕێگاي جه‌هل و نه‌زانين.
يه‌کێک له گه‌وره‌ترين ئه‌رکه‌کاني باوک و دايکي موسوڵمان و ئيمان‌دار ئه‌وه‌يه که له ناو ڕێبازي ژياني بنه‌ماڵه و په‌روه‌رده‌کردني منداڵانيان‌دا، ئيزني ئه‌وه نه‌ده‌ن که ڕۆڵه‌کانيان له ڕێگاي زانياري ئاييني دووره‌وه بکه‌ون و ببنه هاونشيني که‌ساني جاهيل و نه‌زان.
يه‌که‌م به‌ڵا و خه‌سارێک وا له ئه‌نجامي هاونشيني جاهه‌ل و نه‌زانه‌کانهدا له ده‌رووني مرۆڤي موسوڵمان و ئيمان‌داردا دێته ئاراوه غافڵ‌بوون له يادي خوا و دوورکه‌وتنه‌وه له ڕێبازي فێربووني زانياري ديني و ئاييني‌يه.
مرۆڤي نه‌زان و جاهيل به‌ر له هه‌ر شتێک بير له‌وه ده‌کاته‌وه که ژياني ڕۆژانه ي و بژيو و خه‌و و حه‌سانه‌وه‌ي بێت و قه‌ت له بيري ئه‌وه‌دا نييه که بۆ ئاينده و داهاتووي خۆي و کۆمه‌ڵگاکه‌ي ئه‌بێ چي بکات.
مرۆڤي نه‌زان ئه‌م جيهانه به خانوويه‌کي هه‌تايي ده‌زانێت و قه‌ت خۆي به ميواني کاروانسه‌راي فاني نازانێت هه‌ر بۆيه ترسي خوداي له دڵ‌دا نييه و کاتي خۆي بۆ تاعه‌ت و عيباده‌تي خوا ته‌رخان ناکات.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ي نه‌زان و جاهيله‌کان، مرۆڤي زانا و ژير دونيا به ميوانخانه ده‌زانێت و به فێر بووني ڕاسته‌قينه‌ي دين و ئايين وبه عه‌مه‌ڵي ساڵح بۆ دونياي باقي پاداشت کۆ ده‌کاته‌وه.