دۆزينه‌وه‌ي نه‌وت له پارێزگاي کوردنشيني شڕنا‌خ
دۆزينه‌وه‌ي نه‌وت له شڕنا‌خ، کۆمپانياي نه‌وتي تاپوي تورکياي گه‌شبين کرد به به‌رده‌واميي گه‌ڕانه‌کاني له‌و ناوچه‌يه‌دا.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ي ستار، کۆمپانياي نه‌وتي تاپوي تورکيا له شاري سلۆپي پارێزگاي شڕنا‌خ هه‌ڵکه‌وتوو له سنووري عێراق له بيرێکدا که ناوي (پرکاري 1)ي لێنراوه، نه‌وت به گرانشي سه‌رووي دۆزيوه‌ته‌وه.
گوکمان ئاکن، به‌ڕێوه‌به‌ري ئه‌م کۆمپانيا نه‌وتييه له ناوچه‌ي باتمان له‌مباره‌يه‌وه وتي: ئه‌وه‌ڵين جاره که له خالي سفري سنووريي نه‌وت به گرانشي سه‌روومان دۆزيوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ڵين جاره له‌م ناوچه‌يه‌دا کار ده‌که‌ين له بيرێکدا که ناوي "پرکارا"مان لێناوه، له مه‌وداي يه‌ک کيلۆمه‌تري سنوور و به 2900 مه‌تر هه‌ڵکوڵين، نه‌وت به گرانشي سه‌روو دۆزراوه‌ته‌وه.
له ئێستادا کاره پێويسته‌کان ئه‌نجام دراوه و بايه‌خي ئه‌م نه‌وته‌ش به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ گرانشي نه‌وتي وڵاتاني ده‌وروبه‌ر.
ته‌نيا له بواري ڕێژه‌ي وه‌به‌رهێنان و قه‌باره‌ي يه‌ده‌گه‌وه هێشتاکه ئه‌نجامي تاقي کردنه‌وه‌کان ده‌رنه‌که‌وتووه، به‌ڵام له‌م حه‌وته‌دا ئه‌وانه‌ش ئاشکرا ده‌بن.
ناوبراو هه‌روه‌ها پيرۆزبايي له گرووپه‌که‌ي کرد بۆ ئه‌وه‌ي له‌و بارودۆخه دژواره‌دا نه‌وتيان دۆزيوه‌ته‌وه.
تانه‌ر يه‌ڵدز، وه‌زيري وزه و سه‌رچاوه سروشتييه‌کاني تورکياش له ساڵي 2012 ڕايگه‌ياند که له ئه‌گه‌ري کۆتايي هاتني شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌که‌که، کاري به‌رفراوان بۆ دۆزينه‌وه‌ي نه‌وت له پارێزگا کوردنشينه‌کاني حه‌کاري، شڕنا‌خ و سێرت ده‌ستپێده‌کات.