ئه‌نجامه‌کاني ڕياکاري
ئاکار و کرده‌وه‌ي ئينساني ڕياکار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاري خێر و چاکه و ئيحسان بێت له لاي خواي گه‌وره‌وه قبوڵ ناکرێت.
ڕيا و خۆنواندن به مه‌به‌ستي وه‌ده‌س‌هێناني متمانه و برواي که‌ساني‌تر، ئاکار و کرده‌وه‌يه‌کي زۆر ناشيرينه که به‌داخه‌وه له لاي زۆر که‌س ده‌که‌وێته به‌رچاو. شتي سه‌ير ئه‌وه‌يه که زۆربه‌ي ڕياکاران پێيان وايه که ده‌توانن به ڕياکاري فێڵ له هه‌موو که‌سێک بکه‌ن و متمانه و برواي هه‌موان بۆ لاي خۆيان ڕاکێش بکه‌ن. ئه‌وه له حاڵێک‌دايه که وه‌ک پێشێنيان ده‌ڵێن، خه‌نه‌ي ڕياکاران له لاي که‌س ڕه‌نگي نييه و هه‌موو که‌سێک دواي ماوه‌يه‌کي کورت ده‌زانێ که کرده‌وه‌ي ئه‌وان له ڕووي ئيماني ده‌رووني و ديني‌يه‌وه نييه و ته‌نيا و ته‌نيا مه‌به‌ستي دونيايي و ماددي تێدايه.
ئاکار و کرده‌وه‌ي ئينساني ڕياکار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاري خێر و چاکه و ئيحسان بێت له لاي خواي گه‌وره‌وه قبوڵ ناکرێت.
يه‌کێک له خراپ‌ترين ئه‌نجامه‌کاني ڕياکاري ئه‌وه‌يه که ئاکار و کرده‌وه‌ي ئينساني ڕياکار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاري خێر و چاکه و ئيحسان بێت له لاي خواي گه‌وره‌وه قبوڵ ناکرێت. حه‌زه‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاو و ڕيزي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: خواي گه‌وره عه‌مه‌ل و کرده‌وه‌يه‌ک قبوڵ ناکات که يه‌ک زه‌رره ڕياي تێدا بێت. که وايه له‌م لايه‌نه‌وه ڕياکاران له به‌ر ئه‌وه‌ي نييه‌تي ڕاست و سادقانه له کار و کرده‌وه‌يان‌دا نييه، توشي کێشه و بن‌که‌وتني زۆر گه‌وره ده‌بن و ناتوانن بگه‌ن به ڕه‌زامه‌ندي ئيلاهي.
يه‌کێک له‌و ڕێگايانه‌ي که ده‌بێته ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ري گه‌وره له به‌رامبه‌ر ڕيادا ئه‌وه‌يه که به‌نده‌ي ئيمان‌داري خواي ته‌عالا له هه‌موو کاروبارێکي ژياني خۆي‌دا هه‌ر هه‌نگاوێک که بۆ خێر و چاکه هه‌ڵده‌گرێ، ته‌نيا له به‌ر ره‌زاي ئيلاهي بێت. ده‌گێڕنه‌وه سه‌حابه‌يه‌ک چووه خزمه‌تي پێغه‌مبه‌ري خاته‌م و پرسياري کرد: يا ڕه‌سوول! نه‌جات و ڕزگاري به‌نده‌کاني خو اله چي‌دايه؟ حه‌زه‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاو و ڕيزهي خواي لێ بێت فه‌رمووي: نه‌جات و ڕزگاري له‌وه‌دايه که به‌نده‌ي خودا له کاتي به‌ڕێوه‌بردني تاعه‌ت و عيباده‌ت‌دا ته‌نيا ڕه‌زاي خواي له‌به‌رچاو بێت نه‌ک نيگا و پێ‌زانيني خه‌ڵک.
که وايه به‌خته‌وه‌ري راسته‌قينه له‌م جيهانه‌دا ئه‌و که‌سانه‌ن که به جواني ئه‌نجامه‌کاني ڕياکاري ده‌ناسن و له ته‌واوي قۆناغه‌کاني ژياني خۆيان‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن نه‌که‌ونه ناو داوي نيفاق و ڕياکاري‌يه‌وه.
رووناک,