ئێمه و ڕه‌زاي ئيلاهي
ئايا فڵانه کرده‌وه‌ي چاک و ساڵحانه به ڕاستي بۆ ڕه‌زاي خودا به ڕێوه ده‌به‌ين يان حه‌زمان له ڕيا و خۆنواندنه و حه‌ز ئه‌که‌ين هه‌موو که‌سێک ئێمه به ئينسانێک بناسێت که خاوه‌ن کرده‌وه‌ي چاکين؟
ئێمه و ڕه‌زاي ئيلاهي
بير له‌وه بکه‌ينه‌وه که ئێمه له‌ناو ژياني خۆمان‌دا هه‌تا چ ئاستێک به‌دواي ڕه‌زاي ئيلاهي‌دا ده‌ڕۆين؟ ئايا هه‌موو کار و کرده‌وه‌يه‌کي ئێمه ته‌نيا و ته‌نيا بۆ به‌دي‌هێناني ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره‌يه يان به‌رژه‌وه‌ندي و سووده ماددي‌يه‌کان له لامان گرنگ‌ترن؟ ئايا فڵانه کرده‌وه‌ي چاک و ساڵحانه به ڕاستي بۆ ڕه‌زاي خودا به ڕێوه ده‌به‌ين يان حه‌زمان له ڕيا و خۆنواندنه و حه‌ز ئه‌که‌ين هه‌موو که‌سێک ئێمه به ئينسانێک بناسێت که خاوه‌ن کرده‌وه‌ي چاکين؟ بێ‌گومان ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسياري زۆر گرنگ و بنه‌ڕه‌تين که ناتواني قه‌ت خۆمان له‌م جۆره پرسيارانه غافڵ بکه‌ين. ئينساني دين‌دار و ئيمان‌دار ئه‌بيت هه‌موو کار و کرده‌وه‌يه‌کي بۆ به‌دي‌هێناني ڕه‌زامه‌ندي خواي ميهره‌بان بيت و جيا له ڕه‌زايه‌تي ئه‌و بير له هيچ جۆره سوود و قازانجێکي‌تر نه‌کاته‌وه.
ئايا فڵانه کرده‌وه‌ي چاک و ساڵحانه به ڕاستي بۆ ڕه‌زاي خودا به ڕێوه ده‌به‌ين يان حه‌زمان له ڕيا و خۆنواندنه و حه‌ز ئه‌که‌ين هه‌موو که‌سێک ئێمه به ئينسانێک بناسێت که خاوه‌ن کرده‌وه‌ي چاکين؟
به‌داخه‌وه ئێمه ده‌بينين که زۆر جار له ناو کۆمه‌ڵگاي ئێمه‌دا، کۆمه‌ڵێک که‌س ته‌نيا وته‌نيا بۆ ئه‌وه کرده‌وه‌ي چاک و خير و ئيحسان به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ي بکه‌ونه به‌رچاو و خه‌ڵک حه‌زيان لي بکات. واتا ئه‌گه‌ر بزانن له شوێنێکهدا کرده‌وه‌ي چاکه و ئاکاري باشي ئه‌وان وه‌کوو تابلۆيه‌کي ڕوون و ئاشکرا ده‌که‌وێته به‌ر نيگاي هه‌موان، ئه‌وا ئه‌و کاره چاکه به باش‌ترين شێوه به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانن که‌س کاره‌که‌يان نابينێت، ئه‌وا خۆيان له‌و شته ده‌دزنه‌وه‌و جاوه‌ڕواني وه‌خت و ده‌رفه‌تێکي گونجاو ده‌بن بۆ ئه‌وه کاري باش و ئيحسان بکه‌ن و هه‌موو که‌سێک بيانبينێت. دياره له ئه‌ده‌بياتي ديني و ئاييني‌دا به‌م کرده‌وه چه‌واشه و چه‌وت و ناڕاسته، سيفه‌تي ڕيا ئه‌درێت ه به‌و که‌سانه‌ش که به‌م شێوه‌يه نه‌ک بۆ ڕه‌زامنه‌دي ئيلاهي به‌ڵکوو بۆ خۆيان و بۆ ناوده‌رکردن هه‌نگاوي چاکه هه‌ڵده‌گرن، نيسبه‌تي مو‌نافيق ئه‌ده‌ن.
که‌وايه ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ين له هه‌موو کار و کرده‌وه‌يه‌کي خۆمان‌دا ڕه‌زاي ئيلاهي له لامان گرنگ بێت و به ئيخلاس و زوڵاڵي‌يه‌وه کاري چاکه بکه‌ين. حه‌زره‌تي ئيمام سادق سڵاوي خواي لي بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: کرده‌وه‌ي خالسانه ئه‌وه‌يه که تۆ ستايشي تاکه‌که‌سێک له لات گرنگ نه‌بيت و ته‌نيا بير له ڕه‌زامه‌ندي و ستايشي خوا بکه‌يته‌وه.
رووناک