شاکري نێعمه‌ته‌کاني خودا بين
بۆ چي حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود وسڵاوي خواي له سه‌ر بێ له حه‌ديسه‌که‌ي‌دا فه‌رموويه‌تي، دراوسێي باش بن بۆ نێعمه‌ته‌کاني خودا؟ مانا و مه‌به‌ستي ئه‌و ئيمامه به‌رزه‌ناوه له‌م شته چييه؟
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود وسڵاوي خواي له سه‌ر بێ ڕووي کرد له يه‌کێک له ياراني خۆي به ناوي عه‌لي کوڕي شوعه‌يب و فه‌رمووي: ( دراوسێي باش بن بۆ نێعمه‌ته‌کاني خودا چوونکو ئه‌م نێعمه‌تانه ڕه‌مۆکن و ئه‌گه‌ر له ده‌ستتان بچن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاتان ).
ئه‌مه ته‌عبير و ده‌ربڕێنێکي زۆر جوانه سه‌باره‌ت به نێعمه‌ته‌کاني خودا و چۆنيه‌تي که‌ڵک وه‌رگرتني ئێمه له‌م نێعمه‌تانه له ناو ژياني خۆمان‌دا.
وه‌ک ده‌زانين خواي گه‌وره هه‌زاران نێعمه‌تي جۆراوجۆري به ته‌واوي زينده‌وه‌ران به‌خشيوه. بۆ وێنه تيشک و هه‌وا و ئاو له‌و نێعمه‌تانه‌يه وا ژيان و حه‌ياتي ته‌واوي زينده‌وه‌ران پێووه‌ندي ڕاسته‌وخۆي به بوون و نه‌بووني ئه‌وانه‌وه هه‌يه. به‌ڵام هه‌ندێ نێعماتي‌تر ته‌نيا و تانيا له ناو ته‌واوي مه‌خلوقاتي خوادا به مرۆڤ يان ئينسان به‌خشراوه و ده‌بێ ئێمه‌ي خه‌ليفه و جءگري خوا له سه‌رزه‌وين، پاراستني ئه‌م نێعمه‌تانه بکه‌ين و قه‌در و ڕێزيان به جواني بزانين. بۆ وێنه ئێمه خاوه‌ن هێزي بيرکردنه‌وه و مه‌نتيق و هێزي فێربووني زانيارين. يان له ناو ژياني کۆمه‌ڵايه‌تي خۆمان‌دا خاوه‌ن هاوسه‌ر و له‌ش‌ساغي و منداڵ و خانوو و زۆر نێعمه‌تي‌ترين که هه‌ر کام له‌مانه به ئيزني خاليق به ئێمه به‌خشراون و له سه‌رمان فه‌رزه به‌ها و بايه‌خيان به جواني بزانين.
لێره‌دا پرسيارێک دێته ئاراوه: بۆ چي حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود وسڵاوي خواي له سه‌ر بێ له حه‌ديسه‌که‌ي‌دا فه‌رموويه‌تي، دراوسێي باش بن بۆ نێعمه‌ته‌کاني خودا؟ مانا و مه‌به‌ستي ئه‌و ئيمامه به‌رزه‌ناوه له‌م شته چييه؟
له وڵامي پرسياره‌که‌دا ئه‌بێ بڵێين له ڕاستي‌دا مرۆڤ خاوه‌ن و ماليکي حه‌قيقي و ڕاسته‌قينه‌ي نێعمه‌ته‌کاني خودا نييه. به‌ڵکوو ته‌نيا هاوسێي ئه‌م نێعمه‌تانه‌يه و له ڕاستي‌دا وه‌ک پارێزه‌ر و ئامانه‌ت‌دار له لاي ئه‌م نێعمه‌تانه‌يه و خاوه‌ني حه‌قيقي هه‌موو شتێک ته‌نيا و ته‌نيا خواي گه‌وره و ميهره‌بانه.
دياره ئه‌گه‌ر مرۆڤ به شێوه‌ي ژيرانه ب و به‌رپرسانه له نێعمه‌ته‌کاني ئيلاهي که‌ڵک وه‌ربگرێت و سوود و بايه‌خي ئه‌و نێعمه‌تانه بزانێت و به‌رده‌وام له درگانه‌ي خواي به‌خشنده‌دا شاکر و شوکرانه‌بژێر بێت، ئه‌وا نێحمه‌ت و به‌ره‌که‌ت ڕوو له فراواني و پيت و زيادبوون ده‌کات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناشوکري و بێ‌حورمه‌تي لێيان نزيک بێته‌وه ئه‌وا له ده‌ستيان ئه‌دات.
که وايه جيا له نێعمه‌ته مه‌عنه‌وي‌يه‌کانمان وه‌کوو هاوسه‌ر و منداڵان و برايه‌تي و عه‌قڵ و زانست و شتي له‌م بابه‌ته، ئه‌بێ ڕێزگر و قه‌درزاني ژينگه و زه‌وين و ئاو و ڕووبار و نێعمه‌ته ماددي‌يه‌کان ببين و به شێوه‌يه‌ک قانجيان لێ بگه‌رين که قه‌رزداري نه‌وه‌کاني داهاتوومان نه‌بين.