ديداري شاندي پارله‌ماني ئينگليس له‌گه‌ڵ زه‌ريف
محه‌مه‌د جه‌وادي زه‌ريف وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران بيرۆکه‌ي برێ له لايه‌نه ده‌ره‌وه‌ييه‌کاني له باره‌ي کاريگه‌ريي گه‌مارۆکان به هه‌ڵه زاني و جه‌ختي کرد کۆماري ئيسلاميي ئێران سه‌لماندوويه‌تي له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کان پاشگه‌ز نابێته‌وه .
به پێي ڕاپۆرتي هاوکارمان،زه‌ريف ئێواره‌ي سێ شه‌ممه له ديداري جه‌ک ستراو سه‌رۆک و ئه‌ندامي تاقمي واوه حزبيي پێوه‌ندييه‌کاني پەرله‌ماني ئينگليس و ئێران له پەرله‌ماني ئينگليس وێڕاي ئاماژەکردن به بووني شووره‌ي بێ متمانه‌يي نێوان ئێران و ڕۆژئاوا ڕاشکاوانه وتي ، مه‌رجي گه‌ييشتن به لێک گه‌يين به‌دي هاتني متمانه‌ي يه‌کسانه . محه‌مه‌د جه‌وادي زه‌ريف ڕێگه‌ي گه‌ييشتن به لێک گه‌ييني له پرسي ناڤۆکيي ئێران زۆر ئاسان زاني و وتيشي ، مه‌قامي مه‌زني ڕێبه‌ري به بڕشتانه ڕوانگه‌کانيان له باره‌ي حه‌رام بووني چه‌کي ناڤۆکي ڕاگه‌ياندووه‌و ديارە کە ئەم بابەتە لەڕووي ئايينييەوە گەلێک گرينگەو جيا لەمە لەڕووي ستراتژيکيشەوە چەکي ناڤۆکي لە بەرنامەي بەرەڤانيي کۆماري ئيسلاميي ئێران‌دا ھيچ جێگايەکي نييە.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له‌م ديداره‌دا ده‌وري شانده پەرله‌مانيه‌کاني له په‌ره‌ي پێوه‌ندييه‌کاني نێوان وڵاتان به گرنگ زاني و هيواداري ده‌ربڕي سه‌فه‌ري شاندي پەرله‌ماني ئينگليس بۆ کۆماري ئيسلاميي ئێران ببێته هۆي په‌ره‌ي هاوکاريي نێوان دوو وڵات له چواچێوه‌ي به‌رژه‌وه‌نديه‌کاني دوو لايه‌ن. له‌م ديداره‌دا جه‌ک ستراو و ئه‌نداماني ديکه‌ي تاقمي واوه حزبيي پێوه‌ندييه‌کاني پەرله‌ماني ئينگليس و ئێران له پارله‌ماني ئينگليس بۆچوونه‌کاني خۆي له باره‌ي پێوه‌نديه‌کاني دوو لايه‌نه ، پرسي ناڤۆکي ، گۆڕانکاريه‌کاني ناوچه و پێوه‌نديه‌کاني کۆماري ئيسلاميي ئێران و يه‌کيه‌تيي ئه‌وڕووپا شيي کردەوە. جه‌ک ستراو له به‌شێ له قسه‌کاني خۆي به ئاماژه به بارودۆخي ئێستاي پێوه‌ندييه‌کاني ئێران و ئينگليس له سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاک بوونه‌وه‌ي پێوه‌نديه‌کاني دوو لايه‌نه‌ي نێوان دوو ولات جه‌ختي کرد.