سه‌فه‌ري"فه‌يسه‌ڵ مێقداد"بۆ ئێران
جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا دووشه‌ممه بۆ ديدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرساني ئێراني سه‌رداني تاران ده‌کات.
به‌پێي ڕاپۆري که‌ناڵي ئه‌لمه‌يادين؛ سه‌فه‌ري ئه‌مڕۆي فه‌يسه‌ڵ مێقداد، وه‌زيرياري ده‌ره‌وه‌ي سووريا بۆ تاران، له‌حاڵێکدايه که ئه‌و وڵاته له‌سه‌روبه‌ندي به‌ڕێوه‌چووني جڤيني ژنێڤي2 بۆ کۆتايي هێنان به‌قه‌يراني ئه‌و وڵاته دايه‌و سووريا جه‌ختي کردووه له‌سه‌ر پێويستيي هاوبه‌شيي ئێران له‌و جڤينه. جڤيني نێوده‌وڵه‌تيي ژنێڤي2 بۆ دۆزينه‌وه‌ي ڕێکاري سياسي قه‌يران له سووريا 22ي ژانڤييه له‌شاري مۆنترۆي سويسڕا به‌ڕێوه ده‌چێ.