داواي لێبوردن
بۆچي هه‌ندێ که‌س پێيان وايه که ئه‌گه‌ر داواي لێبوردن بکه‌ن بچوک ده‌بنه‌وه؟
يه‌کێک له‌و شتانه‌ي که به‌رده‌وام ده‌توانێ له ناو ژياني ئێمه‌دا ڕه‌نگ‌دانه‌وه‌ي باش و به‌که‌ڵکي بێت داواي لێبوردن و عه‌فوه بۆ ئه‌وه‌ي هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه و که‌سانت ده‌وروپشت له هه‌ڵه و تاواني ئێمه خۆش بن و ڕق و کين سێبه‌ر نه‌خاته سه‌ر پێوه‌ندي‌کاني ئێمه. ئه‌مه له حاڵێک‌دايه که فه‌رامۆش‌کردني ئه‌م ڕاستي‌يه ساکار و چکۆله‌يه ده‌توانێ ڕێگآ ڵي كێشه‌ي زۆر گه‌وره بکاته‌وه‌و ببێته هۆي ئه‌وه‌ي پێوه‌ندي نێوان ئه‌نداماني کۆمه‌ڵگا توشي گرفت و وه‌ستان و دابڕان بێت.
به ڕاستي بۆچي هه‌ندێ که‌س پێيان وايه که ئه‌گه‌ر داواي لێبوردن بکه‌ن بچوک ده‌بنه‌وه؟ بۆچي هه‌ندێ که‌س لێبوردن‌خوازي به شتێکي دژوار ده‌زانن و ناتوانن دواي ئه‌وه‌ي هه‌ڵه‌يه‌کيان کرد داواي لێبوردن بکه‌ن؟
به‌شێک له‌م کێشه‌يه پێوه‌ندي به ده‌مار و له‌خۆبايي‌بووني که‌سه‌کانه‌وه هه‌يه. ئه‌م که‌سانه ناتوانن ئه‌و ڕاستي‌يه قبوڵ بکه‌ن که هه‌ڵه و هه‌نگاوي هه‌ڵه هه‌ڵگرتن به‌شێک له ڕاستينه‌ي ژياني ئێمه‌يه.ده‌بێ به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌و ڕاستي‌يه له دڵ و ده‌رووني خۆمان‌دا بپه‌ژرێنين که داواي لێبوردن و عه‌فوخوازين هيچ شتێک له ئێمه‌دا که‌م ناکات و که‌سايه‌تي ئێمه دانابه‌زێنێ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که‌سايه‌تي ئێمه له نيگا و ڕوانيني که‌ساني ده‌وروپشتمان‌دا گه‌وره‌تر بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ي گه‌وره و بچووکي ژياني خۆمان‌دا به گياني خاکه‌ڕايي و دڵ‌نزمي نزيک ببينه‌وه، ئه‌و هه‌ل و بواره ده‌ڕه‌خسێنين که که‌سايه‌تي ئێمه له لايه‌ن کۆمه‌ڵگا و که‌ساني ده‌وروپشتمانه‌وه به شێوه‌يه‌کي باش‌تر حيسابي له سه‌ر بکرێت. به تايبه‌تي له ناو ژياني هاوبه‌ش و له باس و بابه‌تي پێوه‌ندي نێوان هاوسه‌ران‌دا ئه‌م شته زۆر گرنگه و ده‌توانێ ڕێگا خۆش‌که‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ي سات به ساتي ژياني هاوبه‌ش مانا و واتايه‌کي ئه‌ويندارانه‌تر و باش‌تري بێت.
سايتي ڕووناک