ده‌وري هيوا و هومێد له ژياني مرۆڤ‌دا چييه؟
له ڕوانگه‌و بۆچووني مرۆڤي خاوه‌ن ئيمان‌دا، ئه‌گه‌ر ته‌واوي درگاکان دابخرێت ، درگاي ڕه‌حمه‌ت و عينايه‌تي خودا کراوه‌يه.
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي له سه‌ربێت، له حه‌ديسيک‌دا فه‌رمووي: ( زينهارت بێت، خه‌لک له ره‌حمه‌تي خوا ناهومێد نه‌که‌يت، کاتێک که خۆت هومێدت پي هه‌يه).
ناهومێدي، ڕووخێنه‌ر و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره که چي هيوا و هومێد، به تايبه‌تي بۆ مرۆڤي خواناس و ئيمان‌دار، ئاوه‌داني و جم و جووڵ و سه‌رکه‌وتني به‌رده‌وام دێنێ.
ئه‌گه‌ر مرۆڤي ئيمان‌دار به پێي بڕواي خۆي به ره‌حمه‌تي خوا، ئهيزن و ئيراده‌ي هه‌موو شطێک له ده‌ستي ئه‌ودا ببينيت، ئه‌وا به‌رده‌وام ڕوو له پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن ده‌کات و له ته‌واوي ڕووداوه تاککه‌که‌سي و کۆمه‌ڵايه‌تي‌يه‌کاني ژياني خۆي‌دا، خوا به پشتوان و سه‌رچاوه‌ي هێز و توان ده‌زانێت.
له ڕوانگه‌و بۆچووني مرۆڤي خاوه‌ن ئيمان‌دا، ئه‌گه‌ر ته‌واوي درگاکان دابخرێت ، درگاي ڕه‌حمه‌ت و عينايه‌تي خودا کراوه‌يه.
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي خه‌تمي مه‌رته‌به‌ت محه‌مه‌د(سڵاوي خواي لێ بيت)، فه‌رمووي:هيوا و هوميد بۆ ئومه‌تي من وه‌کوو ره‌حمه‌ته. ئه‌گه‌ر هيوا نه‌با هيچ دايکيک شيري به ڕۆڵه‌ي نه‌ده‌دا و هيچ باخه‌وانێک نه‌مامي نه‌ده‌چاند.
دياره ئه‌و که‌سه وا ئيامن و هوميدي به ره‌حمه‌تي خوايه قه‌ت ماندوو ناببێت. خواي گه‌وره له قورئاني پيرۆزدا ده‌فه‌رمێت: خودا به زوويي دواي سه‌ختي و دژواري، هاساني دێنێ.
دووپاتبوونه‌وه‌ي ئه‌م بابه‌ته له جه‌ندين سويني‌تري قورئان‌دا، ئه‌و راستي‌يه ئاشکرا ده‌کات که خواي گه‌وره له‌م بابه‌ته‌دا حيکمه‌ت و مه‌به‌ستي تايبه‌تي هه‌يه.
هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي دروودي خواي لێ بيت له روانگه‌يکي‌تره‌وه تيشک ده‌خاته سه‌ر هومێد و ده‌فه‌رمێ: له‌و کارانه‌دا که هيوات به سه‌رکه‌وتن که‌متره، هيوادارتر به تا ئه‌و بوارانه وا سوور ده‌زاني سه‌ر ده‌که‌ويت.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک