پاداش و خه‌ڵاتي فێرکردني قورئان‌خوێن
به ڕاستي هه‌تا ئێستا پرسيارمان کردووه که ئه‌گه‌ر قورئاني مه‌جيد نه‌با ئێمه چۆن ده‌مانتواني ده‌رسي ژياني به‌رز و به‌خته‌وه‌رانه فێر ببين؟
قورئاني مه‌جيد گه‌وره‌ترين و پيرۆزترين سه‌رچاوه‌ي به‌خته‌وه‌ري و ژياني ئيمان‌دارانه‌يه بۆ ئه‌و که‌سانه وا نرخ و به‌هاي ڕاسته‌قينه‌ي ئه‌م کتێبي بێ وێنه‌يه ده‌زانن. به ڕاستي ئه‌م کتێبه پيرۆزه گه‌وره‌ترين و هه‌تايي‌ترين ده‌سکه‌وتي ژياني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي خه‌تمي مه‌رته‌به‌ت محه‌مه‌دي مسته‌فايه. هه‌ر بۆيه فه‌رزه له سه‌ر هه‌موو مو‌سوڵمانێکي ئيمان‌دار که به‌رده‌وام ڕه‌ن و خه‌باتي بێ وێنه و تێکۆشاني ئه‌و حه‌زره‌ته‌ي له بير بێت و بزانێ ئه‌م کتێبه به به‌هايه‌کي زۆر و به خوێن و به ته‌قه‌لاي سه‌دان هه‌زار شه‌هيد و مامۆستاي ئاييني پارێزراوه.
به ڕاستي هه‌تا ئێستا پرسيارمان کردووه که ئه‌گه‌ر قورئاني مه‌جيد نه‌با ئێمه چۆن ده‌مانتواني ده‌رسي ژياني به‌رز و به‌خته‌وه‌رانه فێر ببين؟
دياره فێربووني خوێندني قورئان، درگايه‌کي تازه ده‌کاته‌وه به ڕووي ئه‌و که‌سانه‌دا وا دێنه ناو باخ و گوڵستاني زانستي ئيلاهي و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕاسته‌وخۆ بان‌ترين وبه‌رزترين ده‌رسه‌کاني ژيان، له‌م زه‌ريا بێ سنووره فێر ببن. که وايه ئه‌و مامۆستايه وا قورئان‌خوێني نوێ په‌روه‌رده ئه‌کات و ئه‌م زانسته ئه‌خاته به‌رده‌ستي که‌ساني‌تر، سه‌واب و پاداس و خه‌ڵاتي بي وێنه‌ي هه‌يه و له لاي خواي ميهره‌بان ئه‌بێته عه‌زيز و خۆسه‌ويستێکي بێ وێنه.
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام دروودي خواي لێ بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌فه‌رمێ: کاتێک که منداڵ فێري قورئان ده‌بێت و دێڕي پيرۆزي (بسم الله الرحمن الرحيم) دێنێته سه‌ر زار، ئاگر له باوک و دايک و ماۆستاي ئه‌و دوور ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و حه‌زره‌ته له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له شووێنێکي‌تر و له حه‌ديسێکي‌تردا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌فه‌رمێ: ئه‌و که‌سه وا خوێندني قورئان به که‌ساني‌تر فێر ده‌کات، وه‌کوو ئه‌و که‌سه‌يه وا 10 هه‌زار حه‌ج و 10 هه‌زار عومره‌ي به جێ هێناوه و 10 هه‌زار کۆيله‌ي ڕۆڵه‌ي حه‌زره‌تي ئيسماعيلي ئازاد کردووه.
که وايه ئه‌و موسوڵمانه ئيمان‌دارانه وا به‌شيک له وه‌خت و ده‌رفه‌تي خۆيان داده‌نن بۆ ئه‌وه‌ي خوێندني قورئان به که‌ساني‌تر فێر بکه‌ن، خاوه‌ني پاداش و خه‌ڵاتێکي بێ وێنه‌ن. دياره ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌خت و ده‌رفه‌ت يان هێز و تواني ئه‌وه‌مان نه‌بێت خوێندني قورئان به که‌ساني‌تر فێر بکه‌ين، ده‌توانين به‌شێک له ماڵ و سامان و داهاتي خۆمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بکه‌ين و پاره و ئيمکاني ماددي ئه‌وه بۆ مامۆستايه‌کي توانا ده‌س‌نيشان بکه‌ين و له پاداس و خه‌ڵاتي ئه‌ودا شه‌ريک ببين.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک