• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 325
  • یەكشەممه 1/10/1392
  • رۆژژمێر :

ڕێ و ڕەسمي تازيەداري بە بۆنەي ساڵڕۆژي ئەربەعيني حسێني

هاوکات لەگەڵ ڕۆژاني ئەربەعيني حسێني، شارەکاني ئێراني ئيسلامي نوقمي تازيەداري و شينگێڕانە.

ئەمڕۆ لە چلەمين ڕۆژي شەهيد بووني ئيمام حسێن (ع) ئيمامي سێهەمي شيعەکان، لەشارە جۆربەجۆرەکاني ئێراني ئيسلامي دا، دەستەکاني سينگ کوتان و زەنجيرزەني، شين دەگێڕن.

هاوکات لەگەڵ ڕۆژاني ئەربەعيني حسێني، شارەکاني ئێراني ئيسلامي نوقمي تازيەداري و شينگێڕانە.

ڕاپۆرتي پەيامنێران ڕادەگەيەنێ ڕۆژي ڕابردووش دەستە ئايينييەکان لە مزگەوت، تەکيە وحسێنييەکاني شاري مەشهەد بە هەڵگرتني ئاڵاي ڕەش، بۆ بەڕێوەچووني ڕێ وڕەسمي تازيەداري بەرەوگڵکۆي پاکي ئيمام ڕەزا(ع) ، بە ڕێ کەوتن. لەشاري قوميش، لە شەقامەکان، دوکان و تەکيە، حسێنييە و مزگەوتەکان، ئاڵاي ڕەش هەڵواسراوە و موريداني ئالي بەيتي عيسمەت و تەهارەت (ع) ، ڕۆژي ڕابردوو بە بەرپاکردني ڕێ وڕەسمي تازيەداري، لە خەمي شەهيدبووني مەزلوومانەي حەماسە خولقێني ڕاپەڕيني کەربەلا وياراني ئەمەگداري، فرمێسکيان هەڵوەراند. بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا، خەڵکي تازيەباري عێراقيش ئەمڕۆ لەئەربەعيني حسێنيدا ، شين دەگێڕن.