ئەندازەي کراسي پێغەمبەري خودا(ص)
درێژيي جلەکاني پێغەمبەري خودا(ص) تا بان ڕەقێنه ي قاچي بوو و عەبايکي دەکردە بەري که نيوەي قولي دادەپوشيە و دەکرد بە سەر کراسەکەي خۆي و له کاتي نوێژدا دەري دەهێنا.کراسێ که له سەر هەموو جله کانيەوه دەيکرده بەري،بە زەعفەران ڕەنگي کرد بووکه زۆر جار هەر بەو کراسە و لەگەڵ خەڵکدا نوێژي جەماعەتي دەخوێند وهەندێ جار تەنيا عەبايەک له بەري دابوو.
«ئەنەس کوڕي ماليک» دەڵێ:زۆر جار پێغەمبەري خودا(ص)نوێژي نيوەڕۆي بە کراسێکەوه دەخوێند که دوو لاکەي پێکەوه گڕي درابوو.
پێغەمبەري خودا(ص) عەبايەکي کۆن و پينەداريشي هەبوو که هەندێ جار دەکردە بەري و دەيفرموو:من نۆکري خودام و جلي نۆکەرەکان ئەکەمه بەرم .
دوو کراسي بوو که تايبەت به ڕۆژي هەيني بوو.زوڕ جاريش عەبايەکي که به بێ کراس دەکرده بەري و دوو سووچي عەباکەي لەناو شانيدا گرێ دەدا و هەر بەو عەباوە له سەر تەرمي مردووان نوێژي دەخوێند و هەر بەو عەباوە له ماڵي خۆيدا نوێژي دەخوێند و ده يپێچا به دەوري خۆيەوه و هەر بەو عەباوه لاي ژنەکاني دەخوەت و هەر بەو عەباوه نوێژي شەوي دەکرد و بڕێ جار لايێ له عەباکەي دەکردە بەري و ئەولاکەي دەدايە مل ژنەکاني.
کتێبي سونەتەکاني پێغەمبەر(ص)