پارێزگاري نوێي کوردستان:
ده‌بێ کوردستاني ئێران ببێته نموونه بۆ هه‌موو کورده‌کاني جيهان
پارێزگاري نوێي کوردستان له ڕێوڕه‌سمي ده‌ستبه‌کاربووني فه‌رمي خۆي ڕايگه‌ياند که سه‌رۆک کۆماري ئێران جه‌ختي کردووه کوردستاني ئێران ده‌بێ نموونه‌ي هه‌موو کورده‌کاني دونيا بێت.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهيدي له ڕێوڕه‌سمي ده‌ستبه‌کاربووني خۆي له پۆستي پارێزگاري کوردستان وتي: سپاس و ڕێزي خۆم ئاڕاسته‌ي خه‌ڵکي کوردستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ي 72 له‌سه‌د ده‌نگيان به ڕۆحاني و ڕێگا و ڕه‌وشي ميانه‌ڕه‌وانه و ته‌دبير و ئومێد دا.
هه‌روه‌ها جه‌ختي کرده سه‌ر هاوڕايي و هاوده‌نگي له‌گه‌ڵ نوێنه‌راني خه‌ڵکي کوردستان له مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي و وتي: شانازي ده‌که‌م پاش 8 ساڵ دووري گرتن له سياسه‌ت و پۆستي باڵا، بۆ خزمه‌ت کردني دووباره دێمه کوردستان و دێمه لاي خه‌ڵکي کوردي ڕسه‌ن و شانازي ده‌که‌م به خزمه‌ت کردني کوردستان.
ڕاشيگه‌ياند: "کوردستان سه‌رزه‌وينێکي ده‌وڵه‌مه‌نده و ڕۆشنبير و که‌سايه‌تي زانستي و چالاکي سياسي و خزمه‌تگوزاري زۆره و ئه‌زموون و ته‌جره‌به‌ي من به ته‌نيا بۆ کوردستان به‌س نييه و من له هه‌موو تواناييه‌کاني کوردستان و که‌سه زانا و به ئه‌زموونه‌کاني کوردستان بۆ گه‌شه يارمه‌تي وه‌رده‌گرم و سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي که ساڵه‌ها ئيشي سياسي و ئه‌منييه‌تيم کردووه، به‌ڵام هيچ کات ڕوانگه‌ي من به کوردستان ئه‌مني نابێت و دروشمي من کوردستانێکي ئازادتر و ئاوه‌دان تره."
زاهيدي له‌مه‌ڕ کۆبوونه‌وه هه‌يئه‌تي ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردني پارێزگاري کوردستان وتي: سه‌رۆک کۆماري ئێران زۆربه‌ي کاتي کۆبوونه‌وه‌که‌ي هه‌يئه‌تي ده‌وڵه‌تي به کوردستان ته‌رخان داوه و جه‌ختي کردووه که کوردستاني ئێران ئه‌بێ ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ي ئابووري و سياسي بکات که ببێته نموونه و نمانه بۆ هه‌موو کورده‌کاني دونيا.
زاهيدي له‌مه‌ڕ گۆڕاني پۆست و پێگه ده‌وڵه‌تييه‌کاني کوردستان وتي: ''هيچ حزب و لايه‌ن و گرووپێک نابێ گۆڕاني به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌راني کوردستاني پێ ناخۆش بێت و خه‌ڵکي ئێران و کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماري ده‌نگيان به گۆڕان داوه و ئه‌وه مافي سرووشتي ئه‌وانه چاوه‌ڕواني گۆڕاني به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرساني ده‌وڵه‌تي پێشوو بن و به قه‌ولي دوکتۆر ڕۆحاني "ئێمه به داسه‌وه بۆ دره‌وکردن نه‌هاتووين، به‌ڵکوو بۆ بايه‌خدان و گه‌شه‌پێدان و ياري گرتن له که‌سايه‌تييه تواناکان هاتووين."
پارێزگاري نوێي کوردستان هه‌روه‌ها وتي؛ "من ساڵه‌ها له نێو گه‌لاني سوننه‌ي ئێران خزمه‌تم کردووه له هه‌موو ده‌فرايه‌تييه ميللي و مه‌زه‌بييه‌کان بۆ گه‌شه‌ي کوردستان که‌ڵک وه‌رده‌گرم."
له کۆتاييدا زاهيدي ئاماژه‌ي دا که ده‌يان جار بۆ پۆسته جۆراوجۆره‌کان ده‌ستي به کار کردووه و ده‌ستي له‌کار کێشاوه و ئه‌وه بۆ ئه‌و شانازييه که ئه‌مجاره له پۆستي پارێزگاري کوردستان خزمه‌ت ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
زاهيدي هيواي خواست کاتي ڕۆيشتني له کوردستان خه‌ڵک دوعاي خێري بۆ بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ي ديسێمبێر/ 18ي سه‌رماوه‌ز پارێزگاري نوێي کوردستان عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهيدي به فه‌رمي ده‌ستبه‌کار بوو.