په‌يامي سه‌رۆک کۆماري ئێران به بۆنه‌ي کۆچي دوايي ماندێلا
حه‌سه‌ن ڕۆحاني سه‌رۆک کۆماري ئێران له په‌يامێکدا به بۆنه‌ي کۆچي دوايي نێلسۆن ماندێلاي ئازديخواز، سه‌ره‌خۆشي له سه‌رۆک کۆمار و گه‌لي ئه‌فريقياي باشوور کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس, له ماڵپه‌ڕي راگه‌يێنه‌ريي سه‌رۆک کۆماري ئێران: له په‌يامێکدا حه‌سه‌ن رۆحاني بۆ جاکووب زۆما سه‌رۆک کۆماري ئه‌فريقياي باشوور نووسي:به داخ و که‌سه‌رێکي زۆره‌وه هه‌واڵي کۆچي دوايي به‌ڕێز نێلسۆن ماندێلا سه‌رۆک کۆماري پێشووي وڵاتي دۆست، ئه‌فريقياي باشوورم پێگه‌يشت.
ڕۆحاني به ئاماژه به‌وه‌ي که ماندێلا بڕواي هه‌ميشه‌يي به ئازادي و يه‌کساني مرۆڤه‌کان نه ته‌نيا له وڵاتي ئه‌فريقياي باشووري به‌ڵکوو له هه‌موو جيهان بوو و له‌م بڕوا ڕاسته‌دا هيچ کات گوماني نه‌کرد، جه‌ختي کرد که ماندێلا ماناي به ڕێگاي ئازادي به‌خشي.
هه‌روه‌ها له‌و په‌يامه‌دا هاتووه: ماندێلا له‌م ڕێگا پڕ هه‌وراز و ڕه‌نجه‌دا، به تاقه‌تهێناني ئاواره‌يي، دووري له بنه‌ماڵه و زينداني بوون، ئازادي ڕاسته‌قينه‌ي مانايه‌کي شکۆمه‌ندانه پێدا و بێ گومان ئه‌و که‌سايه‌تييه‌کي به‌رجه‌سته و پێشه‌نگ بوو که پاش سه‌رکه‌وتني خه‌بات، به په‌يوه‌ند داني ئه‌خلاق و سياسه‌ت، شيريني عه‌فو و به‌خشيني ته‌نانه‌ت به زيندانبانه‌کاني چێژاند و بيره‌وه‌ري که‌م وێنه‌ي له خۆي بۆ جيهان و مرۆڤايه‌تي هێشته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه که ئه‌مڕۆ ئێمه نه ته‌نيا شايه‌تي به ئاکام گه‌يشتني سياسه‌تي ژيرانه‌ي ماندێلاين له يه‌کدڵي ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه جياوازه‌کان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ي ئه‌فريقياي باشوور، به‌ڵکوو ئاسه‌واره‌کاني ئه‌و ژيانه پڕ له هيوا له هه‌موو ئه‌فريقيا بۆ مسۆگه‌رکردني ئازادي و يه‌کساني و سڕينه‌وه‌ي پاشهاته دزێوه‌کاني سه‌رده‌مي چه‌وسێنه‌ري له ژياني خه‌ڵکدا دياره.
ڕۆحاني له کۆتايي په‌يامه‌که‌يدا سه‌ره‌خۆشي و هاوخه‌مي خۆي بۆ گه‌لي ئه‌فريقيا و بنه‌ماڵه‌ي ماندێلا ده‌ربڕيوه و هيواي ئارامي و ڕه‌حمه‌تي خواي گه‌وره‌ي بۆ ماندێلاي کۆچکردوو خواستووه.