ده پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر له روانگه‌ي لێ گێڕانه‌وه ئيسلاميه‌کانه‌وه
ده پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ر
1- خۆشت بوێت .
2- ئاقڵ و ژير بێت .
3- ئه‌ده‌بي هه‌بێت .
مۆسعه‌بي زۆبه‌يري له پێشه‌وا کازێمه‌وه ( ر. خ ) ده‌گێڕێته‌وه : " چاترين ژن ئه‌وه‌يه که خۆشت بوێت و خاوه‌ني ژيري و ئه‌ده‌ب بێت . پێويستي به ئامۆژگاري نه‌بێت ، دواي ئه‌وه ژنێک که خۆشت بوێت به‌ڵام ئه‌ده‌بي نه‌بێت ، که ده‌بێ هه‌موو کات به‌رده‌وام ئامۆژگاري بکه‌ي ، دواي ئه‌وه‌ش ژنێ که خۆشت بوێت به‌ڵام نه ژيري هه‌بێت و نه ئه‌ده‌ب ، که ناچاري به‌رانبه‌ري خۆڕاگر بيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که خۆشت ده‌وێت . " (الفروع، 2، 3)
4- کچێتي هه‌بێ .
5- ئاکاري باش بێت .
6- پێي خۆش بێ منداڵي هه‌بێت .
به به‌ڵگه‌نامه‌ي درۆسته‌وه ئيبراهيمي که‌رخي له پێشه‌وا سادێقه‌وه ( ر. خ ) ده‌گێڕێته‌وه : " باش بير بکه‌ره‌وه بزانه له گه‌ڵ کێ هاوسه‌رگيري ده‌که‌يت ، چونکوو ده‌بێته شه‌ريکي ماڵت و ئاگادار ده‌بێت به سه‌ر ئايين و نهێنيه‌کانتا . ئافره‌تێکي کچيتي دار بگره که خاوه‌ني چاکه و ئاکاري چاک بێت . منداڵت بۆ بێنێت و به سۆز بێت ؛ دوري بکه له ژنێ که به دواي عه‌يبه‌کانتا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ڵشاخانه له به‌ر ئه‌وه‌ي که جاکه فره‌کانت که‌م ده‌بينێت و چاکه‌کانيشت به‌و به‌هانه‌وه که که‌من وه‌رناگرێت و نابينێت . " (معانيالاخبار، 91)
7- پاک داوێن بێت .
به به‌ڵگه‌نامه‌ي درۆسته‌وه جابرێ کۆڕي عه‌بدۆڵڵا له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( د . خ ) ده‌گێڕێته‌وه : " چاترين ژن ئه‌و ژنه‌يه که منداڵ هێنه‌ر و به سۆز بێت ، ئه‌و ژنه‌ي که پاک داوێن بێت ، له نێو بنه‌ماڵه‌يدا خۆشيان بوێت و گه‌وره بزانن . به‌ڵام لاي شوه‌که‌ي خۆي که‌م بگرێت ، ته‌نيا بۆ شوه‌که‌ي خۆي بڕازێنێته‌وه و به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکي ، خۆي بگرێت ، کاتێک له گه‌ڵ شوه‌که‌يدا ته‌نيا بوو ئه‌وه‌ي که مێرده‌که‌ي داواي لێده‌کات قه‌بووڵي بکات . " (الفقيه، 2، 125)
8- ئاسان گير بێت .
9- پارێزه‌ري نهێنيه‌کان بێت .
به به‌ڵگه‌نامه‌ي درۆسته‌وه ئه‌بو به‌سير له پێشه‌وا سادێقه‌وه ( ر. خ ) ده‌گێڕێته‌وه : "چاترين ژن ئه‌و ژنه‌يه که ئاسان گير و له سه‌رخۆ بێت ، مه‌يلي به لێک جووت بوون فره بێت ، ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ي تووڕه بوو لێي تێکۆشێت بۆ ڕه‌زامه‌ندي ئه‌و و له‌م ڕێگاد پڕ بێ وچان بێت ، کاتێک مێرده‌که‌ي نيه تێکۆشێ بۆ پاراستني ئابروو و ماڵي مێرده‌که‌ي و غه‌يبه‌تي نه‌کات . ژني ئا به‌م شێوه خواييه و هه‌ر که‌س خوايي بێت هيچ کات سه‌ر شۆڕ نابێت . "(الفروع، 2، 3)
10- ماره‌يي که‌م بێت .
به به‌ڵگه‌نامه‌ي درۆسته‌وه ئه‌بو به‌سير له پێشه‌وا سادێقه‌وه ( ر. خ ) ده‌گێڕێته‌وه : "چاترين ژن ئه‌و ژنه‌يه که ڕوو خۆش بێت و ماره‌يي که‌م . " (التهذيب، 2، 227)
حۆجه‌تۆ لئيسلام دۆکتۆر نيک ئيقباڵ