ئه‌و خۆراكانه‌ي بۆ ئێسك سودي هه‌يه
به‌رده‌وام له‌ڕاگه‌ياندنه‌كانه‌وه ڕيكلامي ئه‌و جۆره خۆراكانه ده‌بينين كه گرنگ‌و به‌سوودن بۆ ته‌ندروستي يه‌كێك له‌وانه شيره كه ده‌وترێت بۆ پته‌وكردني ئێسك گرنگه به‌هۆي بووني ماده‌ي كالسيۆم‌و ئاسن كه به‌رپرسن له‌به‌هێزكردني ئێسك، به‌ڵام ئايا ده‌زانيت چه‌ند جۆرێكي تري خۆراك هه‌يه كه به‌هه‌مانشێوه به‌رپرسن له پته‌وكردني ئێسك.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) چوار جۆر له‌و خۆراكانه‌ي بڵاوكرده‌وه كه ڕۆڵێكي گرنگيان له‌به‌هێزكردني ئێسكدا هه‌يه ئه‌وانيش بريتن له:
سه‌وزه، پێكهاته‌ي سه‌وزه ماده‌ي (كاليسۆم‌و مه‌گنيزيۆم، ڤيتامين k) تێداييه گه‌ر ده‌ته‌وێت ئێسكت به‌هێز‌و پته‌وبێت‌و له‌كاتي چوونه ته‌مه‌ندا گرفتي بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌وا سه‌وزه له‌ژه‌مه خۆراكه‌كاندا زياد بكه.
گوڵه‌به‌ڕۆژه به‌يه‌كێك له‌سه‌رچاوه گرنگه‌كاني مه‌نگه‌نيز‌و مس داده‌نرێت كه خۆراكێكي به‌سوده بۆ ئيسك.
له‌پێكهاته‌ي گوێزدا (بورون‌و مه‌نگه‌نيز، مس) هه‌يه، ماده‌ي (بورون) چاره‌سه‌ري نزمي ئاستي كالسيۆم ده‌كات له‌له‌شدا، مس ده‌بێته‌هۆي ده‌رداني ماده‌ي (كۆلاجين‌و والايلاستين) كه ڕۆڵێكي گرنگيان هه‌يه له‌باشكردني مولوله‌كاني خوێن‌و پێست‌و ئێسك‌و ده‌ماره‌كان.
فاسۆلياي ڕه‌ش به‌يه‌كێك له خۆراكه به‌سوده‌كاني ئێسك داده‌نرێت به‌هۆي بووني ڕێژه‌يه‌كي زۆر له (كالسيۆم‌و پرۆتينات‌و ئاسن) كه هه‌موويان پێويستن بۆ دروستبووني ئێسكێكي پته‌و.