• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 197
  • دوو شەممه 11/9/1392
  • رۆژژمێر :

"فۆترۆس" گەورەترين فڕۆكەي بێ فڕوكەواني ئێراني ڕانوێنرا

 

تازەترين فڕوكەي بێ سەرنشيني دووربڕي ئێران ، بە بەشداري وەزيري بەرەڤاني ڕانوێنرا.

بەپێي ڕاپۆري فرمانگەي گشتيي بانگەشەي بەرەڤاني وەزارەتي بەرەڤاني، فۆترۆس تازەترين فڕۆكەي بێ فڕۆكەواني ئێران ئەمڕۆكە بەبەشداري سەرتيپي پاسدار، حسێن دێهقان ، وەزيري بەرەڤاني ئێران، لەبەشگەي پيشەسازي فڕۆكەسازي، سەربە ڕێكخراوي پيشەسازي ئاسماني  وەزارەتي بەرەڤاني ڕانوێنرا.

ئەم فڕۆكەيە خاوەن تايبەتمەندي و توانستي تايبەتە. سەردار دێهقان لە ڕێ وڕەسمي ڕانواندني ئەم فڕۆكەدا وتي : فڕۆكەي بێ سەرنشيني فۆترۆس بە بارەوە  لە جەغزێكي دووهەزار كيلۆمەتري دا دەتوانێ بفڕێ.

دەشتوانێ شازدە تا سي كاتژمێر بەردەوام  لە ئاستێكي بەرز دا بفڕێ.

ڕاسپاردەي وەك ناسكرن، چاوەدێري، پڕچەك كران بە مووشەكي هەوا بۆ زەوين و  هەندێ توانستي ديكە، لە تايبەتمەندييەكاني ئەم فڕۆكەيەيە.

رادیو کوردی