حۆکمي کڕين و فرۆشتني چه‌ک و سفته
چه‌ک
بۆچووني زۆربه‌ي مه‌راجێعي ته‌قليد ئه‌وه‌يه که ، ئه‌گه‌ر چه‌ک و سفته ڕاسته‌قينه بن ( وێنه‌يي و ڕواڵه‌تي نه‌بن ) و فرۆشيار ، نرخي چه‌ک يان سفته‌که له به‌دي هێنه‌ره‌که‌ي داواکار بێ ، ئه‌وه فرۆشتني ( به قه‌رزدار يان که‌سێکي ديکه ) به نرخي که‌متر و به شێوه‌ي حازر ، قه‌ي ناکا . بڕێک له فۆقه‌هاش فرۆشتنيچه‌ک و سفته له لايه‌ن داواکار به قه‌رزدار ، به درۆست ده‌زانن به‌ڵام فرۆشتني به که‌سێکي تر به نرخي که‌متر درۆست نازانن .
له حۆکمه ئابوريه‌کان چه‌ند پرسيار و وڵاممان هه‌ڵبژاردوه که له‌م وتاره‌دا پێشکه‌شي ده‌که‌ين :
پرسيار : کڕين و فرۆشتني چه‌ک و سفته حۆکمي چيه ؟
بۆچووني زۆربه‌ي مه‌راجێعي ته‌قليد ئه‌وه‌يه که ، ئه‌گه‌ر چه‌ک و سفته ڕاسته‌قينه بن ( وێنه‌يي و ڕواڵه‌تي نه‌بن ) و فرۆشيار ، نرخي چه‌ک يان سفته‌که له به‌دي هێنه‌ره‌که‌ي داواکار بێ ، ئه‌وه فرۆشتني ( به قه‌رزدار يان که‌سێکي ديکه ) به نرخي که‌متر و به شێوه‌ي حازر ، قه‌ي ناکا . ( ئايه‌تۆڵڵا : ته‌برێزي ، سيستاني ، فازێل ، مه‌کارێم ، نووري ، و جه‌واد ، ڕاخوازيه نوێيه‌کان ، ب 1 ، ل 230 ، پ 1102 ؛ فازێل له‌نکه‌راني ، محه‌مه‌د ، جامێعۆلمسائێل ، ب 1 ، ل 256 ، پ 1032 ؛ ئايه‌تۆڵڵا بێهجه‌ت : ( ئه‌گه‌ر فرۆشياري چه‌ک ، نرخي ئه‌وه له به‌دي هێنه‌ره‌که‌ي داواکار بێ ، ئه‌وه فرۆشتني به نرخي که‌متر ، به مه‌رجێک درۆسته که له مامه‌ڵاي شه‌رعيدا به‌ڕێوه بچێت و وێڕاي ئه‌وه‌ش ، مه‌رجي قه‌رز ( به نرخي فرۆشي چه‌که‌که ) دابنرێت .) ؛ بێهجه‌ت ، محه‌مه‌د ته‌قي ، ته‌وزيحۆ لمسائێل ، زمائيم ، ل 4 ، م 29 )
بڕێک له فۆقه‌هاش فرۆشتنيچه‌ک و سفته له لايه‌ن داواکار به قه‌رزدار ، به درۆست ده‌زانن به‌ڵام فرۆشتني به که‌سێکي تر به نرخي که‌متر به درۆست نازانن . (ئايه‌تۆڵڵا : ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) ئيمام خامنه‌يي ( مد ظله العالي ) ؛ ئايه‌تۆڵڵا : وه‌حيد خۆراساني : به پێي قايمکاري واجب ، درۆست نيه ) ؛ وه‌حيد خۆراساني ، حسه‌ين ، ته‌وزيحۆ لمسائێل ، ل 600 ، م 2869 ؛ ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) سه‌ي ڕۆحۆڵڵا موسه‌وي ، ته‌وزيحۆ لمسائێل ( ئيمام خۆمێني ) ، ل 637 ، پ 72 )
وڵاميمه‌راجێعي گه‌وره‌ي ته‌قليد به‌م پرسياره به‌م شێوه‌يه :
حه‌زره‌تي (ئايه‌تۆڵڵا ئيمام خامنه‌يي ( مد ظله العالي ) :
فرۆشتنيچه‌ک و سفته به که‌سێکي تر به نرخي که‌متر درۆست نيه ، به‌ڵام فرۆشتني به قه‌رزدار قه‌ي ناکا .
حه‌زره‌تي (ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي ( مد ظله العالي ) :
ئه‌گه‌ر چه‌ک پێوه‌ندي به مامه‌ڵه‌وه بيت ، و به‌ڵگه‌ي قه‌رزداري بێت ( و جه‌کي دۆستانه نه‌بێت ) کڕين و فرۆشتني چه‌ک به نرخي که‌متر يان زياتر قه‌ي ناکا .
هه‌روه‌ها سفته‌ي ڕاسته‌قينه ئه‌گه‌ر که‌سێک له گه‌ڵ که‌سێکي تر مامه‌ڵه‌ي بکات وه‌کوو ئه‌وه‌ي که سفته‌ێيکي هه‌زار تمه‌ني که 3 مانگ کاتي هه‌يه بدات به نۆسه‌د تمه‌ن پووڵي حازر وه له ڕاستيدا هه‌زار تمه‌ن که له گه‌ردني قه‌رزداره ، خوازيار بێت ، به نۆسه‌د تمه‌ن پووڵي حازر ده‌فرۆشێت ، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌يه قه‌ي ناکا 0 که پێي ئه‌ڵێن ته‌نزيلي سفته ) به‌ڵام مامه‌ڵه له سه‌ر سفته‌ي دۆستانه خاڵي له عه‌يب نيه ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که له‌وێدا قه‌رزي ڕاسته‌قينه نيه و ئه‌و ڕێگايانه‌ي که دانراون بۆ چاره‌سه‌ر کردني ئه‌و کێشه‌يه هيچ کاميان بێ کێشه نين .
حه‌زره‌تي (ئايه‌تۆڵڵا سيستاني ( مد ظله العالي ) :
چه‌کي خه‌ڵک قه‌ي ناکا .
حه‌زره‌تي (ئايه‌تۆڵڵا نووري هه‌مه‌داني ( مد ظله العالي ) :
کڕيني چه‌ک ئه‌گه‌ر ڕواڵه‌تي نه‌بێ قه‌ي ناکا .
حه‌زره‌تي (ئايه‌تۆڵڵا سافي گۆلپايه‌گاني ( مد ظله العالي ) :
کڕين و فرۆشتني چه‌ک و سفته درۆست نيه . به‌ڵێ ، داواکار ده‌توانێت قه‌رزي به گه‌ردن به که‌متر له نرخي قه‌رزه‌که بفرۆشێته که‌سيکي تر به حازر .
( سه‌رنج : ڕاخوازي له ده‌فته‌ري ئايه‌تۆڵڵاخامنه‌يي ، سيستاني ، مه‌کارێم شيرازي ، سافي گۆلپايه‌گاني ،نووري هه‌مه‌داني( مد ظلهم العالي ) له له‌يه‌ن ماڵپه‌ڕي کويسته‌وه بوه . )
پرسيار : سفته چه‌ند به‌شه ؟ تکايه ڕووني بکه‌نه‌وه .
سفته دوو به‌شه : 1 ) سفته‌ي ڕاسته‌قينه که قه‌رزدار ئه‌يده‌ات به داواکار ، به‌رانبه‌ر به قه‌رزه‌که‌ي . 2 ) سفته‌ي دۆستانه که که که‌سێک ئه‌يدا به که‌سێک به بێ ئه‌وه‌ي قه‌رزێکي به لايه‌وه بێت . ته‌وزيحۆ لمسائێل ، ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) ، مۆلحه‌قات ، م 2838 )
پرسيار : ئايه سفته پاره‌يه ؟ و ئايه ده‌کرێت مامه‌ڵه له سه‌ر خۆدي سفته بکرێت ؟
نا ، سفته پاره نيه و مامه‌ڵه‌ي له سه‌ر ناکرێت ، به‌ڵکوو مامه‌ڵه له سه‌ر پاره ده‌کرێت ، و سفته به‌راته . و به‌ڵام چه‌که زه‌مانه‌ت داره‌کان وه‌کوو پاره‌ن کڕين و فرۆشتني به که‌م يان زياد به حازر به‌بێ واده قه‌ي ناکا . ته‌وزيحۆ لمسائێل ، ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) ، مۆلحه‌قات ، م 2840 )
پرسيار : ئه‌گه‌ر که‌سێک سفته‌ي ڕاسته‌قينه له قه‌رزدار بگرێت و به نرخێکي که‌متر بيفرۆشێته که‌سێکي تر ، ئه‌م مامه‌ڵه حۆکمه چۆنه ؟
ئه‌م جۆره مامه‌ڵانه حه‌رامن و درۆست نين . ته‌وزيحۆ لمسائێل ، ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) ، مۆلحه‌قات ، م 2841 )
پرسيار : که‌سێک بۆ گرتني پاره له زه‌يد به ئيمزاي ئه‌و سفته ده‌گرێت به نرخي 100 هه‌زار تمه‌ن که دوو مانگ تر پێي بدات داني ئه‌م سفتانه به‌و شێوه که باوه به‌م مانايه که ئه‌م خاوه‌ن سفته ئه‌م نرخه پاره‌ي به لاي ئه‌وه‌وه‌يه . ئه‌م که‌سه‌ش خۆي سفته‌کاني زه‌يد ئيمزا ده‌کات و ده‌يفرۆشێته سه‌راف به 90 هه‌زار تمه‌ن حازر و پاره‌که‌ي وه‌رده‌گرێت .
ئيشتا دوو پرسيار هه‌يه : 1 ) ئه‌گه‌ر ئه‌م سفتانه ڕواڵه‌تي بن واته زه‌يد له ڕاستيدا قه‌زدار ي ئه‌و که‌سه نه‌بێ و ته‌نيا بۆ وه‌رگرتني پاره له سه‌راف ئه‌و سفته‌ي دابێت ، حۆکمي ئه‌م مامه‌ڵه‌يه چۆنه ؟ ئايا ئه‌م قه‌رزێکي سه‌ڵه‌فه يان وه‌کوو گه‌ڵا نرخ داره‌کانه ؟ 2 ) بڵێين زه‌يد خاوه‌ن سفته‌که له ڕاستيدا قه‌رزداري ئه‌و که‌سه بێت و ئه‌و سفتانه‌ي به‌رانبه‌ر به‌و قه‌رزه دابێت ئايا که‌سێک ئه‌توانێ ئه‌و قه‌رزه‌ي که به گه‌ردني زه‌يده‌وه‌يه به 90 هه‌زار تمه‌نحازر بفرۆشێ به سه‌راف و سفته‌کان وه‌کوو به‌ڵگه‌ي مامه‌ڵه بدا به سه‌راف ياکوو ئه‌م مامه‌ڵه شه‌رعي نيه و قه‌رزێکي سه‌ڵه‌فه له ڕاستيدا و مامه‌ڵه‌ي گه‌ڵا نرخداره‌کان به‌م شێوه‌يه باتڵه ؟
له هه‌ردوو حاڵه‌ت دا مامه‌ڵه سه‌ڵه‌فه . ( ڕاخوازيه کاني ئيمام خۆمێني ( ر . خ ) ، ب 2 ، ل 176، پ 226 )
کۆ کردنه‌وه‌ي : ئامێنه ئيسفه‌ندياري
به‌شي ئه‌حکامي ئيسلامي تێبيان
سه‌رچاوه‌کان :
ماڵپه‌ڕي اسلام کوئيست
ماڵپه‌ڕي انديشه ق‌م