• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 234
  • یەكشەممه 12/8/1392
  • رۆژژمێر :

داکۆکيي جان کەري لە ئێران

جان کەري، وەزيري دەرەوەي ئەمريکا لە هەنگاوێکي ئاشکرادا بەدژي داخوازيي بێنيامين نەتانياهو، سەرۆک وەزيراني رژێمي زايۆنيي بۆ گوشارخستنە سەر ئێران، بەرگريي کردووە لە وتووێژي ناڤۆکيي لەگەڵ ئێراندا.

    بە پێي راپۆرتي شەبەکەي خەبەري ئێران، جان کەري رۆژي دوشەممە 28ي ئوکتۆبر، لە '' دامەزراوەي  ئاشتيي ئەمريکا'' لە واشنگتۆن وتي، واشنگتۆن دەرفەتي هەيە  هەتا هۆگريي راستەقينەي ئێران بۆ پێ وشوێن گرتني بەرنامەيەکي ئاشتيانەو هەروەها رەچاوکردني پێوەرەکاني کۆمەڵگاي نێودەوڵەتيي بۆ سەلماندني ئەو پرسە بە جيهان هەڵسەنگێنێ.ناوبراو وتيشي، من وادەزانم ئەو ئيدەيە کە ويلايەتە يەکگرتووەکان وەک وڵاتێکي بەرپرس لە بەرامبەر سەرجەم مرۆڤەکان دا، ئەو ئەگەرە(نياز پاکيي) ئێران هەڵنەسەنگێنێ، ئەو پەڕي   نابەرپرسايەتييە.کەري ئەم لێدوانەي لە حاڵێکدا راگەياند کە نەتانياهو رۆژي رابردوو جارێکي ديکەش تۆمەتەکاني خۆي دژي ئێران سەبارەت بە بەرنامەي وزەي ناڤۆکيي ئێران دووپات کردەوە.کۆماري ئيسلاميي ئێران و 6 هێزي جيهان بريتي لە وڵاتاني ئەمريکا، روسيا، چين، فەرانسە، ئينگليز و ئاڵمانيا سەرەتاي ئەم مانگەي زاينيي، دانوستانێکيان لە ژێنێڤ بەڕێوەبرد. لەودا دوو لايەن رێککەوتن کە جارێکي ديکە 7و8ي نەڤامبر لە ژێنێڤ پێکەوە ديدار بکەن.