هه‌ڵوێستي جێگري ڕۆحاني سه‌باره‌ت به داخوازييه‌کاني خه‌ڵکي کوردستان
جێگري يه‌که‌مي سه‌رۆک کۆماري ئێران جه‌خت له‌وه ده‌کات که هه‌موو هه‌وڵه‌کاني چڕ ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ي داخوازييه‌کاني خه‌ڵکي کوردستان بێته‌دي.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس،ئێسحاق جه‌هانگيري له لاپه‌ڕه‌ي تايبه‌تي خۆي له فه‌يسبووک نووسي: له ديدار له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له چالاکاني سياسي کوردستان دۆخي تايبه‌تي ئه‌و پارێزگايه‌يان تاوتوێ کردووه.
ڕاشيگه‌ياند که چالاک کردنه‌وه‌ي يه‌که‌کاني پيشه‌سازي که ئێستا نيوه‌داخراوه و گه‌شه‌ي کوردستان له بواري ئابووري و پيشه‌سازي و هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه و به کارگيري هێزه ناوچه‌ييه‌کان و نه‌هێشتني هه‌ڵاوارده‌يي و پاراستني مافي شارۆمه‌ندي له‌و ته‌وه‌رانه بووه که له‌و ديداره‌دا باس کراون.
جه‌هانگيري ڕاشيگه‌ياند که هه‌ڵسووڕاواني سياسي و مه‌ده‌ني کوردستان جه‌ختيان له‌وه کردووه که به‌يانييه‌ي ڕۆحاني له‌سه‌ر مافي که‌مينه مه‌زه‌بي و ئيتنيکييه‌کان بۆته هۆي ئه‌وه‌ي که زۆرينه‌ي هاووڵاتياني کورد و سوننه‌ي ئێران ده‌نگ به حه‌سه‌ن ڕۆحاني بده‌ن و ئێستا کاتي ئه‌وه هاتووه که ده‌وڵه‌تي يازده‌هه‌م وه‌ڵامي ئه‌و متمانه‌يه بداته‌وه.
جه‌ختي کرد که بۆ پاراستني ئه‌و هيوا و متمانه‌يه‌ي که خه‌ڵکي کوردستان به ده‌وڵه‌تي ڕۆحاني هه‌يانه ئه‌رکي هه‌موو کاربه‌ده‌ستانه که به‌ش به حاڵي خۆيان هه‌وڵ بده‌ن و ڕێگا بکه‌نه‌وه بۆ هاتنه‌دي داخوازييه ڕه‌واکاني ئه‌و هاووڵاتيانه.