زه‌ريف: ئێران متمانه‌ي به ئه‌مه‌ريکا نييه
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران وێڕاي ئاماژه به‌وه‌ي که ئه‌مه‌ريکا مافي ئه‌وه‌ي نييه به زماني هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتاني ديکه قسه بکات، بێ متمانه‌يي تاران به واشنتۆني دووپات کرده‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، له چاوپێکه‌وتنێکي له‌گه‌ڵ که‌ناڵي عه‌ره‌بي زماني ئه‌لمه‌يادين، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران سه‌باره‌ت به پێوه‌ندي وڵاته‌که‌ي له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريکا جه‌ختي کرد: ئێران هيچ متمانه‌يه‌کي به ئه‌مه‌ريکا نييه.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا که تاران ئاماده‌يه بۆ دروستکردني متمانه له لاي ئه‌مه‌ريکا هاوپێوه‌ند به به‌رنامه‌ي ئاشتيخوازانه‌ي ناڤۆکي.
ڕاگه‌ياندني بێ متمانه‌يي ئێران به ئه‌مه‌ريکا له‌لايه‌ن وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامييه‌وه پاش ئه‌وه دێت که باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماري ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کان له ديمانه له‌گه‌ڵ که‌ناڵي "ئه بي سي نيووز" باسي له ناردني نامه بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحاني و وه‌رگرتنه‌وه‌ي وه‌ڵام له ناوبراو کرد و ڕايگه‌ياند که سه‌رۆک کۆماري نوێي ئێران ڕێگه‌چاره‌ي ناڤۆکي باش ده‌زانێت.
ڕاشيگه‌ياندبوو که ئێران نابێت واتێبگات هێرش نه‌کردني ئه‌مه‌ريکا بۆ سه‌ر سووريا به‌و مانايه دێت که ئه‌مه‌ريکا وه‌ڵامي سه‌ربازي به بابه‌تي ناڤۆکي ئێران ناداته‌وه.
زه‌ريف له به‌شێکي ديکه‌ي ديمانه‌که‌ي جه‌ختي کرد که ئه‌مه‌ريکا ئه‌و مافه‌ي نييه به زماني هه‌ڕه‌شه و توندوتيژي له‌گه‌ڵ وڵاتاني ديکه مامه‌ڵه بکات.
وتيشي: ئێران هيچ چه‌شنه په‌نابردنێک بۆ زۆر له به‌رانبه‌ر سووريا قبووڵ ناکات.
سه‌رۆکي ده‌زگاي ديپلۆماسي ده‌ره‌وه‌ي ئێران پێشنياري ڕووسيا و بڕياري سووريا له‌باره‌ي چه‌که کيمياييه‌کاني به ژيرانه ناوبرد و زماني به‌رپرساني ئه‌مه‌ريکاي به کۆنه و ماوه‌به‌سه‌رچوو زاني.
وتيشي: هێز و ده‌سه‌ڵات ئيدي ناتوانێ ئه‌مه‌ريکا بگه‌يێنێته مه‌به‌سته‌کاني.
زه‌ريف به ئاماژه به‌وه‌ي که هه‌ندێ له وڵاتاني ناوچه و به‌تايبه‌ت ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني هاوکاري که‌نداوي فارس به ئاشکرا داواي هێرشي سه‌ربازيي ئه‌مه‌ريکا بۆ سه‌ر سووريايان کردووه، جه‌ختي کرد که شه‌ڕ قه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندي ئه‌واندا نابێ.