رۆحاني : ئێران بۆ پێشگرتن بە شەڕي سووريا، هەوڵ دەدات
سەرۆكي كۆماري ئيسلاميي ئێران پێداگري كرد : كۆماري ئيسلاميي ئێران هەموو هەوڵي خۆي بۆ پێشگيري كردن لە شەڕ لە سووريا و چارەسەر كردني سياسيانەي قەيراني ئەو وڵاتە، بەكار دێنێ.
بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا، حەسەن ڕۆحاني، ئەمڕۆ سێ شەممە لە دووەمين رۆژ لە بيست و دوەمين كۆبوونەوەي ئيماماني جومعەي سەرانسەري ئێران لە تاران وێڕاي ئاماژە بە وتووێژ و ڕاوێژي دەوڵەتي ئێران لەگەڵ سەركردەكاني وڵاتاني ديكە سەبارەت بە شەڕي ئەگەريي ئەمريكا و هاوپەيمانەكاني بەدژي سووريا وتي : دەوڵەتي ئێران لە دوو حەوتەي ڕابردوودا هەموو هەوڵي خۆي بۆ پێشگيري كردن لە هەرچەشنە شەڕێك لە سووريا گرتۆتە بەر .
سەرۆكي كۆماري ئيسلاميي ئێران پێداگري كرد : كۆماري ئيسلاميي ئێران هەموو هەوڵي خۆي بۆ پێشگيري كردن لە شەڕ لە سووريا و چارەسەر كردني سياسيانەي قەيراني ئەو وڵاتە، بەكار دێنێ.
ڕۆحاني وێڕاي ئاماژە دان بە ناڕەزايەتي و نەيارەتي بيروڕاي گشتي جيهان لەگەڵ شەڕ و دەنگي نەرێني پەرلەماني بەريتانيا وەك نيزيكترين هاوپەيماني ئەمريكا بۆ پەلاماركردنەسەر سووريا وتي : بەريتانييەكان هێشتا دواهاتي نالەباري شەڕي ئەفغانستان و عێراقيان لە بير نەكردووە .