مه‌رجه‌کاني باش‌ترين زه‌واج
وه‌ک ده‌زانين زه‌واج و په‌يداکردني شه‌ريک و هاوڕێي باش بۆ ژياني هاوبه‌ش يه‌کێک له هه‌ستيارترين و گرنگ‌ترين قۆناغه‌کاني ژياني ئێمه‌يه. له ڕاستي‌دا ئه‌م قۆناغه هێنده ناسک و هه‌ستياره که به ته‌واوي له سه‌ر ته‌واوي ژياني ئێمه کاريگه‌ري و ڕه‌نگدانه‌وه‌ي ده‌بێت و ته‌نيا به مه‌رجێک ده‌توانين تامي به‌خته‌وه‌ري و هێمنايه‌تي و خۆشي بچێژين که شه‌ريک و هاوڕێي باش بۆ ژياني هاوبه‌شمان هه‌ڵبژێرين.
ئه‌و ژن و پياوانه وا له قۆناغي هه‌ڵبژاردني هاوڕێي ژياني هاوبه‌شيان‌دا تووشي هه‌ڵه بوون و نه‌يانتوانيوه له گه‌ڵ که‌سێکي گونجاو‌دا زه‌واج بکه‌ن، ژيانيان پڕ له ناکۆکي و ناخۆشي‌يه‌و قه‌ت ڕووي خۆسي و کاموراني نابينن. به‌رده‌وام خه‌ريکي شه‌ڕ و ده‌مه‌قڕه‌ن و له ناو شه‌ڕێکي بێ کۆتايي و بێ ئامان‌دان.
دياره کێشه و گرفتي ئه‌م جۆره ژيانه ناله‌بار و پڕ له شه‌ڕ و ناکۆکي‌يانه ته‌نيا داوێني خۆيان ناگرێته‌وه، به‌ڵکوو بنه‌ماڵه‌ي هه‌ردوولا و له‌وه گرنگ‌تر، منداڵانيان تووشي کێشه ده‌بن و به‌رده‌وام شه‌ڕ و ناکۆکي ئه‌مان له ناو ژياني منداڵان و بنه‌ماڵه‌کانيان‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ي هه‌يه.
که وايه بۆ ئه‌وه‌ي هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگا له‌م ناکۆکي و شه‌ڕه ناخۆشانه بگرين، باش‌تر وايه له قۆناغي هه‌ستياري هه‌ڵبژاردني هاوسه‌ردا ژيرانه نزيکي بابه‌ته‌که ببينه‌وه‌و که‌سێک بۆ ژياني هاوبه‌شمان هه‌ڵبژێرين که بتوانێ له يێگاي دوور ودرێژي ژيان‌دا وه‌کوو هاوڕێ‌يه‌کي ده‌ست و دڵ‌پاک و دڵسۆز له گه‌ڵمان‌دا بێت و له‌وپه‌ڕي وه‌فاداري و خۆشه‌ويستي‌دا ئاواته‌خواز و هه‌نگاوهه‌ڵگري ڕێگاي به‌خته‌وه‌ري و خۆشيمان بێت.
ئه‌و ژن و پياوانه وا له قۆناغي هه‌ڵبژاردني هاوڕێي ژياني هاوبه‌شيان‌دا تووشي هه‌ڵه بوون و نه‌يانتوانيوه له گه‌ڵ که‌سێکي گونجاو‌دا زه‌واج بکه‌ن، ژيانيان پڕ له ناکۆکي و ناخۆشي‌يه‌و قه‌ت ڕووي خۆسي و کاموراني نابينن. به‌رده‌وام خه‌ريکي شه‌ڕ و ده‌مه‌قڕه‌ن و له ناو شه‌ڕێکي بێ کۆتايي و بێ ئامان‌دان.
بۆ ئه‌وه‌ي له هه‌ڵبژاردني شه‌ريک و هاوڕێي باش بۆ ژياني هاوبه‌ش‌دا تووشي هه‌ڵه‌ي گه‌وره نه‌بين ، ئه‌م خاڵانه له به‌رچاو بگرين:
لێکۆڵينه‌وه‌و لێ پرسين بکه‌ين سه‌باره‌ت به که‌سايه‌تي ئه‌و که‌سه وا بۆ ژياني هاوبه‌ش بيري لێ ده‌که‌ينه‌وه. هه‌وڵ بده‌ين سه‌باره‌ت به خۆي و بنه‌ماڵه‌که‌ي له لاي که‌سي دڵسۆز و ڕووراست و ئيمان‌دار پرسيار و ڕاوێژ بکه‌ين.
ئه‌خلاق و ڕه‌وت و دين‌داربووني ئه‌و که‌سه بۆمان گرنگ بێت و بزانين که دينداري شه‌ريکي ژياني هاوبه‌ش له به‌خته‌وه‌ري خۆمان و منداڵي داهاتوومان‌دا ده‌وري زۆري هه‌يه.
ماره‌يي (مهريه) وه‌کوو ده‌ينێک له سه‌ر شاني پياوه. که وايه ئاستي ماره‌يي به شێوه‌يه‌ک دياري بکرێت که تواني داييني ئه‌وه‌مان بێت.
هه‌وڵ بده‌ين له گه‌ڵ که‌سي هاوشاني خۆمان و بنه‌ماڵه‌مان‌دا زه‌واج بکه‌ين و هه‌ل‌ومه‌رجي فه‌رهه‌نگي و په‌روه‌رده‌يي ئه‌و که‌سه له به‌رچاو بگرين.
بارودۆخي ڕۆحي و ده‌رووني هاوسه‌ري داهاتوومان تا ڕاده‌يه‌ک له لامان ڕوون بێت و يه‌قينمان بێت که له لايه‌ني ده‌رووني‌يه‌وه کێشه‌ي نييه.
سەرچاوه: ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک