ديداري برووجێردي لەگەڵ سەرۆک کۆماري لوبنان
سەرۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نيشتماني و سياسەتي دەرەوەيي مەجليسي شۆراي ئيسلامي و سەرۆک کۆماري لوبنان ڕووداوەکاني ناوچە بە تايبەت قەيراني سووريايان لێک دايەوە.
بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا " عەلائەدين برووجێردي" و "ميشل سلێمان" ئەمڕۆ سێ شەممە لە ديدار لەگەڵ يەکتر لە بەيرووت، دوايين ڕووداوەکاني ناوچە و پرسەکاني هاوپێوەند بە قەيراني سووريا و ئەگەري پەلاماري سەربازي ئەمريکا بۆ سەر ئەو وڵاتەيان لێک دايەوە.
برووجێردي و ميشل سلێمان هەروەها لەسە پەرەي پێوەندي دوولايەنەي نێوان کۆماري ئيسلاميي ئێران ولوبنان پێداگرييان کرد .
سەرۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نيشتماني و سياسەتي دەرەوەيي مەجليسي شۆراي ئيسلاميي ئێران دوێنێ و ئەمڕۆ لەگەڵ کاربەدەستاني جۆربەجۆري لوبنان لەوان لەگەڵ سەيد حەسەن نەسروڵڵا سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵاي لوبنان، نەجيب ميقاتي سەرۆک وەزيران و نەبيە بڕي سەرۆکي پەرلەماني لوبنان ديدار و وتووێژي کرد .