وه‌فدي په‌رله‌ماني ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماري سووريا ديداري کرد
وه‌فدي باڵاي په‌رله‌ماني کۆماري ئيسلامي ئێران که سه‌فه‌ري سوورياي کردووه، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماري ئه‌و وڵاته ديدار و گفتوگۆي کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێرانه‌وه له ئيرنا، ئاژانسي فه‌رمي ده‌وڵه‌تي ئێران، وه‌فدي په‌رله‌ماني کۆماري ئيسلامي به سه‌رپه‌ره‌شتي عه‌لائه‌ددين برووجێردي، سه‌رۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي و سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي له‌م ديداره‌دا، دوايين گۆڕانکارييه‌کاني سووريايان خسته به‌رباس و گفتوگۆ.
به گوێره‌ي هه‌واڵه‌که؛ دوو لايه‌ن له‌باره‌ي پێوه‌ندي و هاوکارييه‌کاني نێوان تاران و ديمه‌شق له بواره جياوازه‌کاندا باسيان کردووه.
وه‌فدي په‌رله‌ماني ئێران هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وائيل حه‌لقي، سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌ليد موعه‌ليم، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا ديداري کرد.
له ناوه‌ڕۆکي گفتوگۆکاني ئه‌مڕۆي نێوان برووجێردي و ئه‌سه‌د زانيارييه‌کي ئه‌وتۆ بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رپه‌ره‌شتي وه‌فدي په‌رله‌ماني ئێران دوێنێ (شه‌ممه) پاش ديدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌هاد، سه‌رۆکي په‌رله‌ماني سووريا, ئه‌و سه‌فه‌ره‌ي به ده‌رفه‌تێکي باش ناوبرد بۆ "دووپات کردنه‌وه‌ي ڕاگه‌ياندني پشتگيريي کۆماري ئيسلامي له ميحوه‌ري مقاومه و وڵاتي دۆست و برا، سووريا."
هه‌روه‌ها دژايه‌تي تاراني له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه هێرش و ڕاگه‌ياندني شه‌ڕێک دژي سووريا راگه‌ياند.
وتيشي: وه‌فدي په‌رله‌ماني ئێران له لايه‌ن گه‌لي مه‌زني ئێران و حکوومه‌تي کۆماري ئيسلامييه‌وه ئيدانه‌ي هێرشي کيميايي بۆ سه‌ر گه‌لي زوڵملێکراوي سووريا ده‌کات.
سه‌رۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي و سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي په‌رله‌ماني ئێران ئاماژه‌ي به‌وه‌شدا که ساڵي ڕابردوو به ئه‌مه‌ريکايان ڕاگه‌ياندووه که به گوێره‌ي ئه‌و زانياريانه‌ي له ده‌ستي ئێراندايه گرووپه تيرۆريستييه‌کان له سووريا چه‌کي کيمياييان له‌لايه، به‌ڵام واشنتۆن ئاوڕي له‌و هۆشداره‌ي تاران نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌فه‌ري وه‌فدي په‌رله‌ماني ئێران بۆ ديمه‌شق و دووپات کردنه‌وه‌ي پشتيواني تاران له حکوومه‌تي سووريا هاوکاته له‌گه‌ڵ بڕياري ئه‌مه‌ريکا بۆ وه‌شاندني گورزي سه‌ربازيي له‌و وڵاته.
سووريا به هاوپه‌يماني ستراتيژي ئێران له ناوچه داده‌نرێت که له ده‌ستپێکي ئاڵۆزي و شه‌ڕي ناوخۆ له‌و وڵاته، پشتگيريي به‌ته‌واوه‌تي کۆماري ئيسلامي له پشته‌وه بووه.