کاردانه‌وه‌ي سه‌رۆک کۆماري ئێران به هێرشي کيميايي له سووريا
حه‌سه‌ن ڕۆحاني به ئاماژه به دۆخي شڵهژاوي ناوچه‌که، هێرشي کيميايي له سوورياي به توندي ئيدانه کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحاني، سه‌رۆک کۆماري ئێران به ده‌ربڕيني نيگه‌راني له ئاڵۆزييهکاني ئێستاي ناوچه‌که له‌وانه‌ش سووريا و ميسر ڕايگه‌ياند: به‌کارهێناني چه‌کي کيميايي به‌لاي ئێرانه‌وه به ته‌واوي ئيدانه و شه‌رمه‌زاره.
وتيشي: بارودۆخي ئه‌مڕۆي سووريا و کوژران و برينداربووني هاووڵاتياني بێ تاواني ئه‌و وڵاته به چه‌کي کيميايي جێگاي نيگه‌راني و داخه.
سه‌رۆک کۆماري ئێران به وهبيرهێنانهوهي ئه‌وه‌يکه ئێران خۆي بووه‌ته قورباني چه‌کي کيميايي، ڕايگه‌ياند: پێويسته کۆمه‌ڵگاي نێونه‌ته‌وه‌يي هه‌موو تواناکاني بۆ به‌کارهێناني چه‌کي کيميايي و کۆمه‌ڵکوژي له هه‌موو شوێنه‌کاني جيهان چڕ بکاته‌وه و به تايبه‌تي پێوشوێنگري ڕووداوه‌کاني سووريا بکات.
جه‌ختيشي کرد که هۆکاراني ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆڤانه ده‌بێ سزا بدرێن.
سه‌باره‌ت به هێرشي ئاسماني ئيسرائيل بۆ لوبنان وتي: ئاڵۆزي و کرده‌وه‌ي تيرۆريستي ناوچه‌که نيشان ئه‌دات دوژمنان پيلانێکيان بۆ ئه‌م ناوچه هه‌ستياره داڕشتووه و ئه‌م پيلانانه له سووريا و ميسردا زياتر ئاشکرايه.
هيواشي خواست که به زووترين کات پاوهجێيي و ئاسايش و ئارامي بێته‌وه ناوچه‌که و هاووڵاتياني ئاواره‌ي سووريايي بگه‌ڕێنه‌وه زێد و نيشتيماني خۆيان.