گوتاري نوێژي هه‌ينيي تاران
گوتاربێژي نوێژي هه‌ينيي تاران، لهقاودراني بيروهزري توندوتيژانهي تهکفيري، سهلهفي و وههابييهکان بۆ پێش گرتن به درێژه‌ي کوشتاره‌کان لهجيهاني ئيسلامي له‌ئه‌رک و به‌رپرسايه‌تي زاناياني ديني و زانستوهراني ئيسلامي زاني.
ئايه‌توڵڵا"محه‌ممه‌دي ئيمامي کاشاني"گوتاربێژي نوێژي هه‌ينيي تاران، وێڕاي وشداريي له‌مه‌ڕ په‌ره‌ي هزري سهلهفي خوازي و وههابييهت له جيهاني ئيسلام بۆ وێنه له‌ميسر، وتي: زاناياني ديني و زانستوهراني جيهاني ئيسلام لهسهريانه بهڕاوتهگبيري پێويست و ڕوون کردنهوهکانيان پێش بگرن به درێژه‌ي بيروهزري توندڕهوانهو مه‌ترسيدار.
گوتاربێژي نوێژي هه‌ينيي تاران به‌ئاماژه بهدۆخي پڕلهداخ و مهخابني جيهاني ئيسلام بۆ وێنه ميسر و سووريا، وتي: لهڕووداوهکاني ئه‌م دواييه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئيسلام خاوه‌ن دوژمنه.
زاناياني ديني و زانستوهراني جيهاني ئيسلام لهسهريانه بهڕاوتهگبيري پێويست و ڕوون کردنهوهکانيان پێش بگرن به درێژه‌ي بيروهزري توندڕهوانهو مه‌ترسيدار.
ئايه‌توڵڵا ئيمامي کاشاني جه‌ختي کرد: دهسپێکراني کوشتار و توندوتيژيي سهلهفي و تهکفيرييهکان ده‌گه‌ڕێته‌وه سهرهتاکاني سهدهي سێهه‌م و پاشانيش ، ئينگليزييهکانيش له‌چوارچێوه‌ي سياسه‌تي زاڵێتي خوازانهيان بۆ په‌ره‌پێداني ئه‌و هزره توندڕه‌وانه لهجيهاني ئيسلام، هه‌وڵيان دا.
ئايه‌توڵڵا ئيمامي کاشاني به‌ئاماژه به گۆڕانکارييه‌کاني ئه‌م دواييه‌ي ميسر له‌ئه‌نجامي له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابراني محه‌ممه‌د مورسي، سه‌رۆک کۆماري پێشووي ئه‌و وڵاته له‌لايه‌ن سوپاوه، وتي: ئه‌مڕۆکه گه‌لاني جيهان شايه‌تي ئه‌وه‌ن که فيرعهونێک دێته‌سه‌ر ده‌ور و خه‌يانه‌ت بهگهلي ميسر ده‌کاو پاشان ئازادي ده‌که‌ن.
گوتاربێژي نوێژي هه‌ينيي تاران هه‌روه‌ها به‌ئاماژه به بووني وهلايهتي فه‌قيهه له‌ئێران، وتي: هێمني و سهقامي ئێستاي ئێران ، قه‌رزداري ڕێنوێنييهکاني ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامييهو جيهاني ئيسلام ده‌بێ له‌و هزره ئيسلامييه که‌ڵک وه‌ربگرێ و ئێران له‌وباره‌وه، بکاته سه‌رچه‌شن.
ئايه‌توڵڵا ئيمامي کاشاني به‌ئاماژه به پێکهاتني ده‌وڵه‌تي يازده‌هه‌م لهئێرانيش هيواي خواست؛ حکومه‌تي نوێ لهچارهسهريي گيروگرفته ئابووري، سياسي، فه‌رهه‌نگي وئهخلاقييهکاني ئێران، سه‌رکه‌وتوو بێت.
گوتاربێژي نوێژي هه‌ينيي تاران به‌ئاماژه به‌وه‌ي که ده‌بێ گرينگي بدرێ به هه‌وڵدان له‌پێناو خزمه‌ت به‌خه‌ڵک، وتي: داکۆکي گه‌لي ئێران له ده‌وڵه‌تي نوێ بۆ سه‌رکه‌وتن له به‌رنامه‌کاني زۆر گرينگه.
رادیو سورانی