هۆمێد به‌خشترين ئايه‌تي قۆرئان بۆ تاوانباران
خواي گه‌وره له يه‌کێک له ئايه‌ته‌کاني سووره‌ي پيرۆزي " زۆمه‌ر " ، يه‌کێک له هۆمێد به‌خشترين ئايه‌ته‌کاني قۆرئاني پيرۆزي نارد بۆ پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) .
ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي له وڵامي پرسيارێک له سه‌ر سه‌ردێڕي ئه‌وه‌ي که هۆمێد به‌خشترين ئايه‌تي قۆرئان بۆ هه‌موو تاوانباران چيه ؟ ئه‌م ئايه‌ته جوانه‌ي ڕاڤه کرد که ده‌قي ئه‌و وڵامه جوانه ده‌خه‌ينه به‌رده‌متان .
خواي گه‌وره له ئايه‌تي 53 سووره‌ي پيرۆزي " زۆمه‌ر " ، به ئه‌و په‌ڕي سۆز و ئه‌وينه‌وه ، به‌وه‌شي ڕۆحمي خۆي ده‌کاته‌وه بۆ هه‌موان و فه‌رماني لێ بۆردني هه‌مواني و گشتي ده‌دات ، و ده‌فه‌رموێت : (قُلْ يا عِبادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلى أَنْفُسِهِمْ لاتَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيم). واته : ئه‌ي ئه‌و به‌ندانه‌ي که زێده‌ڕه‌ويتان کردوه له تاوانباريدا ! له سۆز و به‌زه‌يي خوا ناهۆمێد مه‌بن له به‌ر ئه‌وه‌ي که خواي گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌کان ده‌بورێت چونکوو ئه‌و به‌خشه‌نده و به سۆزه .
ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي له وڵامي پرسيارێک له سه‌ر سه‌ردێڕي ئه‌وه‌ي که هۆمێد به‌خشترين ئايه‌تي قۆرئان بۆ هه‌موو تاوانباران چيه ؟ ئه‌م ئايه‌ته جوانه‌ي ڕاڤه کرد که ده‌قي ئه‌و وڵامه جوانه ده‌خه‌ينه به‌رده‌متان .
ورد بوونه‌وه له‌م ئايه‌ته‌دا ، نيشان ئه‌دات که ئه‌م ئايه‌ته هۆمێد به‌خشترين ئايه‌تي قۆرئان بۆ هه‌موو تاوانبارانه ، ماناي ئه‌م ئايه‌ته ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه ، که به پێي لێ گێڕانه‌وه‌ێيک له پێشه‌وا عه‌لي ( ر .خ) ده‌فه‌رموێت : (ما فِى القُرْآنِ آيَةٌ أَوْسَعُ مِنْ يا عِبادِىَ الَّذِيْنَ أَسْرَفُوا...) . واته : له ته‌واوي قۆرئاندا ئايه‌تێک به‌ربڵاوتر له‌م ئايه‌ته نيه . له به‌ر ئه‌وه‌ي که
ڕه‌سته‌ي «يا عِبادِىَ» ( واته ئه‌ي به‌نده‌کاني من ! ) سه‌ره‌تاي سۆز و به‌زييه له لايه‌ن خواوه .
پێکهاته‌ي " ئيسراف " له جياتي " تاوان و زۆڵم " ئه‌وه‌ش ورده‌کاريێکي تره .
پێکهاته‌ي «عَلى أَنْفُسِهِم» که پيشان ئه‌دات که هه‌موو تاوانه‌کاني مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆي ، ئه‌وه‌ش نيشانه‌ێيکي تر له سۆزي خواي گه‌وره‌يه ، به‌و شێوه که باوکێکي دڵسۆز ، ده؟ڵێت به کۆڕه‌که‌ي : کۆڕم ئه‌وه‌نده زۆڵم له خۆت مه‌که !
پێکهاته‌ي «لاتَقْنَطُوا» (ناهۆمێد مه‌بن) به سه‌رنج به‌وه که : «قنوط» له بنه‌مادا به ماناي ناهۆمێد بوون له خێره ، به ته‌نيايي به‌ڵگه‌يه له سه‌ر ئه‌وه که تاوانباران نابێ له " سۆزي خوا " ناهۆمێد بن .
پێکهاته‌ي «مِنْ رَحْمَةِ اللّهِ» دواي ڕه‌سته‌ي «لاتَقْنَطُوا» دووپاته له سه‌ر ئه‌و خێر و پيت و ئه‌وينه .
کاتێک ده‌گه‌ينه ڕه‌سته‌ي «إِنَّ اللّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ» که به پيتي ته‌ئکيد ده‌ست پێ ده‌کات و وشه‌ي «الذنوب» (کۆ به ئه‌لف و لام) هه‌موو تاوانه‌کان به بێ جياوازي ده‌گرێته به‌ر ، ئه‌و کاته‌يه که وته به‌رز ده‌بێته‌وه و زه‌رياي سۆزي خوا شه‌پۆلاوي ده‌بێت .
کاتێک که «جَمِيْعاً» دێته سه‌ري هۆمێد به خواي گه‌وره و سۆزي ئه‌و ده‌گاته دوايين پله .
وه‌سف کردني خوا به «غفور» و «رحيم» که دوو وه‌سف له وه‌سفه هۆمێد به‌خشه کاني خوان ، له کۆتايي ئايه‌ته‌که‌دا ، جێگاي هيچ ترس و ناهۆمێديێک بۆ مرۆڤ ناێيڵێت . به‌ڵێ به‌م هۆيه‌وه ئه‌م ئايه‌ته ، به‌ربڵاوترين ئايه‌تي قۆرئانه ، که هه‌موو تاوانه‌کاني مرۆڤ ده‌گرێته به‌ر ، وه به‌م هۆيه‌وه‌يه که ئه‌م ئايه‌ته هۆمێد به‌خشترين ئايه‌تي قۆرئانه بۆ تاوانباران . به‌ڕاستي چاوه‌ڕواني ئه‌م هه‌موو سۆزه ده‌کرێت له که‌سێکه‌وه که زه‌رياي سۆز و ئه‌وينه . له که‌سێکه‌وه که " سۆز وبه‌زه‌يي ئه‌و که‌وتوه‌ته پێش تۆڵه و تووڕه‌ييه‌وه " وه به‌نده‌کاني بۆ سۆز درووست کردوه نه بۆ تۆڵه سه‌ندن و تووڕه‌يي . چ خۆدايێکي به سۆز و به ڕۆحم ! چ خۆدايێکي پڕ له به‌زه‌يي و ئه‌وين ! !