• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2527
  • هەینی 18/5/1392
  • رۆژژمێر :

 ڕوژي جێژني ڕەمەزان

يەکەم ڕۆژي مانگي شەوال گەيشتووە. ڕۆژێک کە بەفەرماني خودا بۆ ڕوژوڤانان کراوە بە جێژن. لەم ڕۆژە بەشکۆيە دا ، دڵي ئيمانداران لە ڕەوشێکي دڵتەنگي و شەوق دايە.

دڵتەنگي لەبەر تەواوبووني مانگێک کە هەر کاتێکي تژي لە مەعنەويەت و جواني تايبەت بوو و خۆشحاڵي و شەوق لەبەر گەيشتني جێژنێک کە بە شوکرانەي مانگێک بە ڕۆژوو بوون و بەرەنگاربوونەوەي نەفس، گەيشتووە.

لەم ڕۆژە پيرۆزە کە ڕۆژي بەشارەت و سەعادەتە، خودا لەبەر گەورەيي و مەزنايەتي شوکر دەکەين و هاوڕێ لەگەڵ ملوێنان موسوڵمان لەسەرانسەري جيهان، ئەو بانگە جوانە بەرز دەکەينەوە:

اللە اکبر، اللە اکبر، لاالەالااللە،واللە اکبر، وللە الحمد، الحمد اللە علي ماهدينا و لە الشکر علي ما اولينا:

خودا گەورەتره‌ لەوشتەي کە بۆ وەسف کردن بێت، مەعبودێک جگە لەخوداي تاکانە نييە، خودا گەورەتر لەوەيە کە وەسف بکرێت، حەمد و ستايش تەنيا بۆ زاتي پاکي خودايە. خودا شوکر دەکەين کەئێمەي ڕێنوێني کرد و سوپاسي دەکەين لەوهەموو شتەي بەئێمەي بەخشيوە.

سەرباري ئەوەي ڕۆژووگرتن لەنێو هەموو ئايينە ئيلاهييەکان داهەيە، بەڵام لە کۆتايي ڕۆژەکاني بەڕۆژوو بوون، جێژن لەبەرچاو نەگيرا بوو. پێغەمبەري خۆشەويستي ئيسلام (د.خ) لەم بارەوە دەفەرموێ:

جێژني ڕەمەزان، خەڵاتێکە کەلەلايەن خوداوە درايە پياوان و ژناني ئومەتەکەم.

خوداي گەورە وەها خەڵاتێکي بەرلەمن بەهيچ کەس نەداوە.

ئەم خەڵاتە ئيلاهييە، لەساڵي دووهەمي کۆچي درايە موسوڵمانان. لەم ساڵەدا داني زەکاتي فيتر و بەڕێوەچووني جێژني ڕەمەزان بۆ موسوڵمانان دابين کرا. پێغەمبەري ئيسلام(د.خ) سەرنجێکي تايبەتي دەدايە ئەو ڕۆژە و هەمووکات پێشنياري دەکردە ئەسحابەکەي ئەو ڕۆژە خۆشەويست بێ بەلايانەوە و ڕێزي لێ بگرن.

بەڕاستي مانگێک ڕاهێناني نەفس و دوورکردنەوەي گوناح و پيسي لە دڵ، پاکييەکي دەرووني دەبەخشێتە مرۆڤ.

فيترەکي پاکي مرۆڤ بە تێپەڕ بووني کات، لەبەر جەهل و ناداني و تووشبوون بە چەشني جۆراوجۆري گوناح لە ڕاستي دوور دەبێتەوە.

دڵتەنگي لەبەر تەواوبووني مانگێک کە هەر کاتێکي تژي لە مەعنەويەت و جواني تايبەت بوو و خۆشحاڵي و شەوق لەبەر گەيشتني جێژنێک کە بە شوکرانەي مانگێک بە ڕۆژوو بوون و بەرەنگاربوونەوەي نەفس، گەيشتووە.

لەئەنجام دا تووشي لەبيرکردني خودا دەبێت.

بەڵام بەگەيشتني مانگي پيرۆزي ڕەمەزان مرۆڤ لەبەر بارودۆخي مەعنەويي ئەم مانگە و هەوڵداني، ژيانێکي نوێ دەست دەخات کە لەو وەک گەڕانەوە بۆ خۆدي مرۆڤ، ناو دەبرێت.

دەڵێي مرۆڤ تازە لە دايک دەبێت و گەيشتووەتە ئەو فيترەتە پاک و ڕووناکەي کە لەکاتي لەدايک بوون هەيەتي.

عەلي (ع)يش هەرلەم بوارەدا دەڕوانێتە جێژني ڕەمەزان و بە ئاماژە بەو ڕۆژە دەڵێت :

ئەوە جێژني کەسێکە کە خودا ڕۆژووي قەبووڵ کردووە و نوێژي قەبووڵ کردووە و هەر ڕۆژێک کە لەودا خودا نافەرماني کردني مرۆڤ نەبيسێ، ئەو ڕۆژە جێژنە. (نهج البلاغە، حکمت428)

ئەو حەزرەتە هەروەها بە وتارێکي جوان سەبارەت بە کۆتايي مانگي ڕەمەزان و گەيشتني جێژني ڕەمەزان دەڵێت:

لە دوا ڕۆژي مانگي ڕەمەزان، فريشتەيەک لەلايەن خوداوە هاوار دەکات: مزگێني بۆ ئێوە کە خوا گوناحاني پێشووي ئێوەي بەخشيوە. کەوايە لەبيري داهاتوو و ژياني نوێتان بن کە چۆن دەژين. کاتێک مانگي شەڤال دەبيندرێ، دەنگي فريشتەکان بەرزدەبێتەوە کە دەڵێن ئەي ئيمانداران وەرن خەڵاتەکانتان وەرگرن.(خوتبەي حەزرەت لەڕۆژي جێژني ڕەمەزان لەکتێبي من لايح الفقيە)

لە ڕيوايات دا وتراوە، کە ڕۆژي جێژني رەمەزان، موستەحەبە کە مرۆڤ زۆر دوعاوپاڕانەوە بکات و لەبيري خودا بێت و ڕۆژەکەي بە بێکاري و تەنبەلي تێپەڕ نەکات و خەيري دونيا و ئاخرەت لە خوا داوا بکات.

گێڕدراوەتەوە کە لە ڕۆژي جێژني ڕەمەزان، ئيمام حەسەن (ع) تاقمێکي ديت کە سەرقاڵي ياري بێ بايخ بوون و بە دەنگي بەرز پێدەکەنين. ئيمام حەسەن (ع) بەواني وت: ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە عەبده‌کاني خوا دەبێ بە پەيڕەوي کردن لەو بۆ وەرگرتني ڕەزامەندي خودا، لەيەکتر پێشکەون.

لەم ڕۆژەدا ژومارێک سەردەکەن و ژومارێکيش شکست دێنن. سەرم سۆڕ دەمێنێ لە کەسانێک کە ئەم ڕۆژە بە بەتاڵي تێپەڕدەکەن. ڕۆژێک کە چاکەکاران پاداشي لێ وەردەگرن و خراپەکارانيش زياني لێ دەبينن.

جوانترين گۆڕەپان لە ڕۆژي جێژني ڕەمەزان، وەڕێ کەوتني حەشيمەتێکي زۆر بۆ بەجێ هێناني نوێژي جێژني ڕەمەزانە.

لە يەکەم کاتژمێري سەرلەبەيانيي ڕۆژي جێژن، دەنگي بانگي نوێژ کە خەڵک بۆ نوێژ ڕادەکێشێ، لە ئاسماني شار دا بەرز دەبێتەوە.

موسوڵمانان بە دڵي تژي لە هێوا و ڕواڵەتگەلێکي شاد لە گەورە و بچووک و ژن و پياو، خێرا بەرەو مزگەوت و شوێني بەڕێوەچووني نوێژ، دەچن.

ڕەسوڵي خودا (د.خ) فەرمووي:

کاتێک جێژني ڕەمەزان دەگات ، خەڵک دەچنە سەحرا و لەشوێني نوێژخوێندن دا ئامادە دەبن.

خوداي گەورە، بەڕەحمەتەوە دەڕوانێتە ئەوان و دەڵێت: ئەي عەبدەکاني من ، بەفەرماني من ڕۆژووتان گرت و بە فەرماني من بەربانگتان کرد و بۆمن نوێژتان کرد، هەستن و بزانن کە گوناحەکانتان بەخشراوە.

نوێژي جێژني ڕەمەزان دوو ڕەکعەتە. لە رەکعەتي ئەوەڵ دواي خوێندني حەمدوسوورە، پێنج قنووت و لە ڕەکعەتي دووهەم دواي حەمد وسوورە، چوار قنووت دەوترێ. نوێژخوێنان لە قنوتەکانيان دا ، دەست دەکەنە تەکريم و تەعزيمي خودا و ڕەسوڵي خودا و ئال و بەيتي .

لە قنووتي نوێژي جێژني ڕەمەزان دا دەخوێنين:

اللّهُمَّ اَهْلَ الکِبْرياءِ وَالعَظَمَةِ ، وَاَهْلَ الْجُودِ وَالْجَبَرُوتِ ، وَاَهْلَ العَفْوِ وَالرَّحْمَةِ ، وَاَهْلَ التَّقْوَى وَالمَغْفِرَةِ ، اَسْأَلُکَ بِحَقِّ هذَا اليَوْمِ ، الَّذِى جَعَلْتَهُ لِلْمُسْلِمِين عِيداً ، وَلِمُحَمَّدٍ صلى‏الله‏عليه‏و‏آله‏وسلم ذُخْراً وَشَرَفاً وَکَرامَةً وَمَزِيداً ، اَنْ تُصلِّيَ عَلى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ ، وَاَنْ تُدْخِلَنِي فِي کُلِّ خَيْرٍ اَدْخَلْتَ فِيهِ مُحَمَّداً وَآلَ مُحَمَّدٍ ، وَاَنْ تُخْرِجَنِى مِنْ کُلِّ سُوءٍ اَخْرَجْتَ مِنْهُ مُحَمَّداً وَآلَ مُحَمَّدٍ صَلَواتُکَ عَلَيْهِ وَعَليْهِمْ ، اللّهُمَّ اِنِّي اَسْأَلُکَ خَيْرَ ما سَأَلَکَ بِهِ عِبادُکَ الصّالِحُونَ ، وَاَعُوذُ بِکَ مِمَّا اسْتَعَاذَ مِنْهُ عِبَادُکَ المُخْلَصُونَ

جێژني ڕەمەزان لە هەمووتان پيرۆز بێت .

سایتی رادیو سورانی