ژياننامه‌ي دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحاني
حه‌سه‌ن ڕۆحاني له ساڵي 1327 ک. هـ 1948 ز، له گوندي سورخه سه‌ر به شاري سێمنان له بنهماڵهيێکي باوڕدار و خه‌باتکار چاوي به هيان هه‌ڵێناوه. پاش خوێندني سه‌ره‌تايي له ساڵي 1339 ک. هـ 1960 ز، وانهي ئاييني له فێرگهي زانستي ئاييني شاري سێمنان ده‌ستپێکردووه و پاشان له ساڵي 1340 ک. هـ 1961 ز، بۆ درێژه‌دان به‌وانه‌ي زانسته ئايينييهکان ڕووي له شاري قۆم کردووه.
سه‌رده‌مي منداڵي ناوبراو زۆرتري له گوند و له نێوان جواني و زهبرهکاني سروشتي بيابان تێپه‌ربوو. باوکي وه‌ها کوڕه‌که‌ي بارهێنا که له ته‌مه‌ني 10 ساڵي هێدي هێدي تواني بڕواي به خۆي هه‌بێ و هه‌ست به سه‌ربه‌خۆيي بکات. ئه‌م بارهێنانه ئه‌وي هاندا که له هاويني 1337 و 1338- 1958 و 1959 بۆ به‌ده‌ستهێناني پێداويستييه‌کاني خوێندني کار بکات.
ئه‌مه بووه هۆي ئه‌وه‌ي که له ساڵي 1344 ک. هـ 1956 ز، له ته‌مه‌ني 17 ساڵان به ته‌واوي تواني له‌سه‌ر پێي خۆي ڕابوه‌ستێ و بێ يارمه‌تي بنه‌ماڵه‌ي، ژياني درێژه پێ بدات.
بۆ به‌ده‌ستهێناني زانست له قۆمه‌وه تاکوو ئه‌ورووپا؛
حه‌سه‌ن ڕۆحاني پاش کۆتايي خولي سه‌ره‌تايي له‌سه‌ر ويستي باوکي و حه‌زي خۆي چووه ناوه‌ندي زانستي ئاييني سێمنان. هۆکاره‌کاني بارهێناني خێزان‌و کاريگه‌ريي مامۆستاکان لەسەري، ئه‌وي به‌ره‌و زوو هه‌ستان له خه‌و، تهههجۆد و ئه‌نجام داني کاري ئاييني و ڕه‌فتاري باش هان دا.
له‌م خوله‌دا ڕۆحاني ده‌که‌وێته ژێر کاريگه‌ري مامۆستاکاني خۆي به تايبه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا نه‌جات و عه‌لامه حائێري سێمناني و له‌م ڕێگه‌يه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئيمام خومه‌يني که له مامۆستا پلهبهرزهکاني ئه‌و کاته‌ي بنکه‌ي زانستي ئاييني قۆم بوو ئاشنايه‌تي په‌يدا کرد و حه‌ز و خولياي زۆر بۆ ديداري ئيمام له دڵي دا چهکهرهي کرد.
حه‌سه‌ن ڕۆحاني له هاويني 1916 بۆ درێژه‌دان به خوێندێن، ڕووي له حەوزەي علميهي قۆم کرد و چووه مهکتهبخانەيێک که له‌لايه‌ن دوکتۆر بههشتي و ههڤاڵانييهوه به‌ڕێوه‌ده‌چوو؛ له‌م بنکهيەدا جيا له وانهي ئاييني ده‌بوو وێژه‌ي فارسي، ئينگليزي، ماتماتيک و مێژووي ئيسلاميش له‌لايه‌ن قوتابييهکانهوه بخوێندرێ. ڕۆحاني له خزمه‌تي مامۆستا پلهبهرزهکاني وه‌کوو ئادينهوهند، دوزدوزاني، ئێعتمادي، سهڵواتي، محه‌مه‌د شائابادي، فازڵ له‌نکه‌راني و سوڵتاني وانه جۆراوجۆره‌کاني خوێندووه و پله‌ي زانستي خۆي به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. مامۆستاکان مۆحەقق داماد، مورته‌زا حائێري، سه‌يد محه‌مه‌د ڕه‌زا گوڵپايهگاني ديکه‌ي مامۆستاکاني ڕۆحاني بوونه.
هاوکات له‌گه‌ڵ خوێندني وانهي ئاييني له ساڵي 1968 ديپلوم وه‌رده‌گرێ و له ساڵي 1969 ده‌چێته زانکۆي تاران و له ساڵي 1972 ليسانسي له ماف وه‌رده‌گرێ. حه‌ز و خولياي ڕۆحاني له‌سه‌ر فێربووني زانسته‌کاني سه‌رده‌م ئه‌وي هاندا که له ڕۆژئاوا درێژه به خوێندن بدات، له مافەواني بروانامەي ماستەر وەردەگرێ و لەهەمان بەش له زانکۆي گلاسکۆ دوکتۆرا بەدەستدێنێ.
ئه‌م قوتابييه له ته‌مه‌ني 16 ساڵييه‌وه کاري وته‌دان و وتار خوێندن له نێو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا ده‌ستپێده‌کات و له يه‌که‌م سه‌فه‌ر تهبليغي دا له شاري تووسرکان (همدان) له‌لايه‌ن ده‌زگاکاني ئاسايشي ده‌سه‌ڵاتي پاشايەتييەوە ده‌ستگير ده‌کرێ، به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحاني نەسرەوت و تا سه‌رکه‌وتني شۆڕش درێژه‌ي به تێکۆشان شۆڕشگێڕانهي خۆي ده‌دا.
وێراي هه‌بووني ماسته‌ر له باري مافپهروهريدا به‌ڵام حه‌زي به کار کردن له وه‌زاره‌تي داد نه‌کرد و ههڵسوکهوتي خۆي له بواري تهبليغي و وتارخوێندن و دژايهتي له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتي داپلۆسێنهري شادا درێژه پێدا و وه‌کوو وتارخوێني ناو مزگەوتەکان، بووه خاوه‌ني پێگهيەکي به‌رز.
به‌هۆي زانستي ئاييني و زانستي سه‌رده‌م که حه‌سه‌ن ڕۆحاني له‌سەر هه‌ردوو له‌م زانستانه شاره‌زايي زۆري هه‌بوو تواني هه‌ستي شۆڕشگێڕي و نوێخوازي له نێوان جيلي نوێ‌دا په‌ره پێ بدات که بنه‌ماکاني بيري ناوبراو له‌سه‌ر قوتابخانه گه‌وره‌کان له سه‌ربه‌خۆيي، سه‌ربه‌ستي و ده‌سه‌ڵاتي ئيسلامي و خه‌ڵکي، خۆي ده‌بينييه‌وه و مامۆستاياني گه‌وره‌ي لە بنه‌ماکان ئيمام خومه‌يني، موتههەري و دکتور بههشتي بوون.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحاني له ڕهزبهري 1357- 1979 له پاريس دەچێتە ڕيزي هەڤاڵاني ئيمام خومه‌يني ده‌بێ و خۆي خه‌ريکي وتاردان له شاره‌کاني ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتي ئيسلامي و گه‌لي ئێران ده‌کات.
شاره‌زايي ناوبراو له‌سه‌ر بهستێني زانست و زانکۆکاني ئهورووپي و که‌لتووري ڕۆژئاوا، به تايبه‌تمه‌ندي ئه‌کتيڤ، کاريگه‌ري له‌سه‌ر جۆري هزر و بيرمهندي ئه‌و له‌سه‌ر پرسه جيهانييه‌کان هه‌بوو.
ناوبراو ئێستا خاوه‌ني پله‌ي ئيجتهاده له حەوزهي علميهي قۆم و دکتوراي له مافه سهرهکييهکاني زانکۆي گلاسکۆ به‌ده‌ستهێناوه و زمانه‌کاني ئينگليزي، ئه‌ڵماني، فه‌ڕه‌نسي، رووسي و عه‌ره‌بي ده‌زانێت.
خه‌باتکار و شۆڕشگێڕي پڕهەيبەت
حه‌سه‌ن ڕۆحاني هاوکات له‌گه‌ڵ سهرهتاکاني بزاڤي ئيسلامي له ساڵي 1341- 1962 خه‌بات و تێکۆشاني شۆڕشگێڕانهي خۆي ده‌ست پێ کردووه و له گه‌لێک شار و ناوچه‌ي ئێران و به تايبه‌ت له شاري قۆم گه‌لێک وته‌دان و وتارخوێندنهوهي له مزگه‌وته‌کاندا هه‌بووه و کاريگه‌ري قسهکاني ئه‌وه‌نده بووه که زۆر به‌رپرساني ئاسايشي شا (ساواک) هێرشيان بردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌کان و نه‌يانهێشتووه که قسهکاني به‌رده‌وام بن و زۆر هه‌وڵي ده‌ستگير کردني دراوه، به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحاني کۆلنه‌ده‌رانه درێژه‌ي به تێکۆشان و خه‌باتي خۆي داوه.
يه‌کێک له کاره گه‌وره‌کاني حه‌سه‌ن ڕۆحاني داناني نازناوي ئيمام بۆ ئايه‌توڵڵا خومه‌يني له ساڵي 1356- 1978 بوو و له وتەيێکدا له مزگه‌وتي ئه‌رکي تاران‌دا داواي لە مامۆستاياني ئاييني و که‌سايه‌تييه ناودارهکاني کرد که نازناوي ئيمام بۆ ئايه‌توڵڵا خومه‌يني دابنێن، ئه‌م وتارگهلە کاريگه‌ري له‌سه‌ر خه‌ڵکي له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ي ئێران داناوه و ڕهنگدانهوهي زۆري هه‌بوو.
پاش ئه‌م وتاره به‌هۆي زهختي زۆري ساواک بۆ ماوويێک خۆي حه‌شاردا، پاشان به چه‌شني شاراوه له گه‌لێک شاري ئێران‌دا وتاري ده‌خوێنده‌وه و پاشان له‌سه‌ر ڕاسپاردهي دکتور بههشتي له به‌هاري 1978 چووه ده‌ره‌وه‌ي وڵات.
له په‌رله‌مانه‌وه بۆ به‌ره‌کاني شه‌ڕ
پاش گه‌لێک کاري خهباتکاري و وتار خوێندنه‌وه له ساڵي 1358 له پاڵ ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي دا خۆي خه‌ريکي ڕێکخستنه‌وه و ته‌يار کردنه‌وه‌ي ئه‌رته‌ش کرد و ئهرتهشيان ئاماده‌ي شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنان و نه‌ياران کرد که هێزي به‌ره‌نگاري له وڵاتي هه‌بێ.
له ڕهشهمهي 1358- 1979 بووه نوێنه‌ري په‌رله‌مان. ئه‌م کاره‌يان بۆ ماوه‌ي 5 خول درێژه‌ي هه‌بوو. له خولهکاني 4 و 5 په‌رله‌ماني ئێران‌دا وه‌کوو جێگري سه‌رۆکي په‌رله‌مان کاري ده‌کرد.
جيا له‌مانه له کۆميسيۆنهکاني به‌رگري و ڕامياري ئه‌ندامه‌تي له ئه‌نجومه‌ني ده‌نگ و ڕه‌نگ (ڕاديۆ ته‌له‌فزيۆن) درێژەي بە کاره‌کاني دا.
سکرتێري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي، ڕاوێژکاري سه‌رۆک کۆمار و گه‌لێک پۆستي ياسايي، بەشێکي ديکه‌ي کاره‌کاني به‌ڕێز ڕۆحاني بووه.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحاني وه‌کوو مافناسێکي سياسه‌تمه‌دار گه‌لێک تواناي به‌ده‌ستهێناوه و پێگه‌يه‌کي مه‌زني له نێو وڵات‌دا بۆ خۆي مسۆگه‌ر کردووه و ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي، ڕهفسهنجاني و خاتمي و ناتق نووري ئه‌ويان به که‌سايه‌تييه‌کي لێوه‌شاوه و توانا و شاره‌زا و بهکاريگهر له کۆماري ئيسلاميدا زانيوه و له دهوڵهتهکانياندا زۆر کاري ههستياريان پێ سپاردووه.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحاني له يازده‌هه‌مين خولي هه‌ڵبژاردني سه‌رۆک کۆماري ئێران‌دا خۆي کانديد کرد و به دروشمي تەدبير و ئوميد تواني ده‌نگي نێزيک به 19 ميليۆن ئێراني بۆ خۆي ڕابکێشێ و به سه‌رکه‌وتني خۆي له هه‌ڵبژاردن هيوا و جووڵەيێکي باش و دڵخۆشکه‌ري خسته نێو کۆمه‌ڵگاي ئێرانه‌وه.
سه‌رچاوه: کتێبي ژياننامه‌ي دوکتۆر ڕۆحاني
ئامادە کردن: محه‌مه‌د وهلي کاکايي