جێژني ڕه‌مه‌زان ؛ ڕۆژي ده‌ست خۆشانه
جێژني ڕه‌مه‌زان يه‌کێک له دوو جێژني گه‌وره‌ي ئيسلامه که سه‌باره‌ت به‌و ، حه‌ديس و لێ گێڕانه‌وه‌ي بێ ئه‌ژمار هاتووه . مۆسڵاماناي ڕۆژوان که له مانگي ڕمه‌زاندا ڕۆژوويان گرتووه و له خواردن و خواردنه‌وه و زۆر کاري تر دووريێان کردوه ، ئێستا دواي مانگێک له يه‌که‌م ڕۆژي مانگي شه‌والدا ده‌ست خۆشانه‌ي خۆيان له خواي گه‌وره داوا ده‌که‌ن ، ئه‌و ده‌ست خۆشانه‌ي که خواي گه‌وره خۆي واده‌ي پێ داون .
ئه‌ميرۆلمۆمنين عه‌لي ( ر. خ ) له يه‌کێک له جێژنه‌کاني ڕمه‌زاندا له وتارێکدا فه‌رموويانه :
" خطب اميرالمومنين على بن ابى طالب عليه السلام يوم الفطر فقال: ايها الناس! ان يومكم هذا يوم يثاب فيه المحسنون و يخسر فيه المبطلون وهو اشبه بيوم قيامكم، فاذكروا بخروجكم من منازلكم الى مصلاكم خروجكم من الاجداث الى ربكم واذكروا بوقوفكم فى مصلاكم و وقوفكم بين يدى ربكم، واذكروا برجوعكم الى منازلكم، رجوعكم الى منازلكم فى الجنه.
عبادالله! ان ادنى ما للصائمين والصائمات ان يناديهم ملك فى آخر يوم من شهر رمضان، ابشروا عباد الله فقد غفر لكم ما سلف من ذنوبكم فانظروا كيف تكونون فيما تستانفون." (1)
جێژني ڕه‌مه‌زان يه‌کێک له دوو جێژني گه‌وره‌ي ئيسلامه که سه‌باره‌ت به‌و ، حه‌ديس و لێ گێڕانه‌وه‌ي بێ ئه‌ژمار هاتووه .
واته " ئه‌ي خه‌ڵکينه ! ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه ، که پياو چاکان ده‌ست خۆشانه‌ي خۆيان ده‌گرن و تاوانبارانيش ناهۆمێد و بێ به‌ش ده‌بن ئه‌مه‌ش زۆر له ڕۆژي پسڵان ده‌چێت ، که‌وابو کاتي هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ و ڕۆيشتن به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان بۆ نوێژي جێژن ، ڕۆژي پسڵان و هاتنه ده‌رێ له گۆڕه‌کانتان به ياد بێنن، و کاتي وه‌ستان بۆ نوێژي جێژن وه‌ستان له به‌رده‌م خواي گه‌وره‌دا بێننه‌وه ياد و کاتي گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌کانتان کاتي ڕۆێشتن بۆ ماڵي به‌هه‌شت بير بکه‌ن . ئه‌ي به‌نده‌کاني خوا ، که‌مترين شتێ که به پياوان و ئافره‌تاني ڕۆژوان ده‌درێت ئه‌وه‌يه که فريشته‌ێيک له دوايين ڕۆژي ڕه‌مه‌زاندا بانگ ده‌کات و ده‌ڵێت :
ئه‌هاي ! مۆژده بده‌ن ، ئه‌ي به‌نده‌کاني خوا ، که خوا له تاوانه‌کانتان خۆش بوو ، که‌وايه له بيري دواي ڕه‌مه‌زانتان بن که چۆن به ڕێوه‌ي ده‌به‌ن . "
خوا ناسي به‌رێز مه‌لێکي ته‌برێزي سه‌باره‌ت به جێژني ڕه‌مه‌زان ده‌ڵێت : " جێژني ڕه‌مه‌زان ڕۆأيکه که خواي گه‌وره له نێو ڕۆژه‌کاني تر جياي کردووه و هه‌ڵي بژاردوه و کردوويه‌تي به تايبه‌ت بۆ به‌خشيني خه‌ڵات و ده‌ست خۆشانه به به‌نده‌کاني خۆي و ئيزني پێداون که له‌و ڕۆژه‌دا له ده‌وري ئه‌و کۆ ببنه‌وه و له سه‌ر سفره‌ي پڕ پيتي ئه دابنيشن و ئادابي به‌نده‌گي خوا به جێ بێنن ، و چاوي هۆمێد ببرنه درگاي ئه‌و و له تاوانه‌کانيان داوي لێ بۆردن بکه‌ن ، و داخوازيه‌کانيان لاي ئه‌و بێژن و ئاره‌زوه‌کانيان له‌و داوا بکه‌ن و واده‌ي پێي داون که هه‌ر داخوازييان هه‌بێت جێ به جێي ده‌کات و زياتر له‌وه‌ي که چاوه‌ڕوانن پێيان ده‌به‌خشێت و له به‌نده نه‌وازي خۆي وا له‌گه‌ڵيان سۆز ده‌کات که بير و گۆماني ناکه‌ن . " ( 2 )
ڕۆژي يه‌که‌مي مانگي شه‌واليان بۆ ئه‌وه ناو ناوه جێژني (فێتر) ڕه‌مه‌زان که له‌و ڕۆژه‌دا ، خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و خۆ گرتنه‌کاني تر لاده‌چێت و بڕواداران ئيزنيان هه‌يه که ده‌س بکه‌ن به خواردن و خواردنه‌وه و خۆ گرتنه‌کاني تر ، هه‌روه‌ها گۆتوويانه که به ماناي ده‌س پێ کردنه به خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و خۆ گرتنه‌کاني تر ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که به کاتي ڕۆژوو شکاندن ئه‌ڵێن ئيفتار يانێ فێتريش هه‌ر له‌وه‌وه گيراوه ، چونکوو مرۆڤ هه‌موو ئێواره‌ي ڕمه‌زان ئيزني ئيفتار واته ده‌س کردن به خواردن و خواردنه‌وه و خۆ گرتنه‌کاني تر به ده‌س دێنێت .
جێژني ڕه‌مه‌زان کرده‌وه و خواپه‌رستي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه که له لێ گێڕانه‌وي مه‌عسوومه‌کاندا( ر. خ ) هاتووه .
له وته‌ي مه‌عسوومه‌کاندا( ر. خ ) واده‌رده‌که‌وێت که جێژني ڕه‌مه‌زان ڕۆژي گرتني ده‌ست خۆشي و تۆڵه‌يه . به‌م بۆنه‌وه چاتر وايه که زۆر نزا و پاڕانه‌وه‌مان هه‌بێت و له يادي خواي گه‌وره‌دا بين و ئه‌و ڕۆژه به ته‌مه‌ڵي و به فێڕۆ نه‌ده‌ين و خێر و چاکه‌ي دنيا و دواڕۆژ له خوا داوا بکه‌ين .
له قنووتي نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زان ده‌خوێنين : «... اسئلك بحق هذا اليوم الذى جعلته للمسلمين عيدا و لمحمد صلى الله عليه وآله ذخرا و شرفا و كرامة و مزيدا ان تصلى على محمد وآل محمد وان تدخلنى فى كل خيرادخلت فيه محمدا و آل محمد و ان تخرجنى من كل سوء اخرجت منه محمدا و آل محمد، صلواتك عليه وعليهم اللهم انى اسالك خير ما سئلك عبادك الصالحون و اعوذ بك مما استعاذ منه عبادك المخلصون.»
خوايه ! له‌به‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ي که جێژني مۆسڵمانانه و مه‌زنايه‌تي و شه‌ره‌ف و زه‌خيره‌يه بۆ حه‌زره‌تي مۆحه‌ممه‌د ( د. خ ) داوات لێ ده‌که‌م که دروود و سه‌لامي خۆت بنێري بۆ مۆحه‌ممه‌د و ئالي مۆحه‌ممه‌د ( د. خ ) و له هه‌ر چاکه‌يێکدا رێگام بده‌ي که ڕێگات داوه به مۆحه‌ممه‌د و ئالي مۆحه‌ممه‌د ( د. خ ) وه له هه‌ر خراپه‌ێيک لام بده‌ي که مۆحه‌ممه‌د و ئالي مۆحه‌ممه‌دت ( د. خ ) لاداوه ، دروود و سه‌لامي تۆ له‌سه‌ر مۆحه‌ممه‌د و ئالي مۆحه‌ممه‌د ( د. خ ) ، خوايه داوات لێ ده‌که‌م ئه‌ه‌ي که به‌نده چاکه‌کانت له تۆ داوايان کردوه و په‌نات پێ ئه‌بم له‌وه‌ي که به‌نده چاکه‌کانت په‌نايان بۆ تۆ هێناوه .
په‌راوێزه‌کان :
1- محه‌مه‌دى رى شارى، ميزان الحكمة، ب 7، لل131 -132.
2- ميرزا جه‌واد ئاقا مه‌لكى ته‌بريزى، المراقبات فى اعمال السنه، ته‌بريز، ل 167.
وه که‌ڵک وه‌رگتن له په‌رتووکي : رمضان ، تجلى معبود ( ره توشه راهيان نور)، ل 248 .