شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان و ئاماده بووني گێاني بۆ ڕۆژي جێژن
کرده‌وه و ئادابه‌کاني شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان ، بۆ ئاماده بووني گێاني و ڕۆحيه بۆ ڕۆيشتنه نێو ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان . " کاتي ده‌رکه‌وتني ئاسه‌واري کرده‌وه‌کاني مانگي ڕه‌مه‌زان و به‌خشيني پاداشتي خواپه‌ره‌ستي ئه‌و مانگه ، ئه‌و کاته جێژنه ، که‌وابوو ، هه‌ر که‌سێک پێويشته له شه‌وي جێژن‌دا ، زۆرتر ورياي خۆي بێت و چاتر هۆشي به خۆيه‌وه بێت ، و بۆ قه‌ره‌بوو کردني که‌م و کۆرتيه‌کان تێکۆشێت ئه‌وه باره‌ي له ڕۆژي جێژن‌دا زياتر و پاداشتيشي فره‌تره . ده‌بێ بزانين که خواپه‌ره‌ستي له‌و شه‌وه‌دا زۆر گرنگه تا ئه‌و جێگايه که پێشه‌وا سه‌جاد ( ع ) ڕايده‌سپارد به منداڵه‌کاني و ده‌يفه‌رموو : " ئه‌م شه‌وه له شه‌وي قه‌در که‌م تر نيه . "
کرده‌وه و ئادابه‌کاني شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان ، بۆ ئاماده بووني گێاني و ڕۆحيه بۆ ڕۆيشتنه نێو ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان .
که‌واته پێويسته بۆ بڕوادار ، له‌و شه‌وه‌دا ، تێکۆشاني خۆي زياتر بکات ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و شه‌وه مه‌زنه و دوايين کاته و کاتي پاداشت وه‌رگرتنه و خزمه‌تي زياتر و پته‌وتره‌ي ده‌وێت . دوا بکه‌ين له خوا يارمه‌تيمان بدات بۆ ڕێ ره‌وي پێشه‌واياني مه‌عسووم ( ع) و بۆ خۆ چاک کردن ، و تێکۆشين که‌م و کۆرتيه‌کانمان قه‌ره‌بوو بکه‌ين و خۆمان به‌رز بکه‌ينه‌وه له پله و پايه‌دا .
شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان، تێگه‌يشتني ڕاسته‌قينه‌ي ڕۆژوانان و خوا ناسان و خاوه‌ن دڵانه ، به‌و نيشانه‌يه که نموونه‌ێيک له جێژي مه‌عنوي زياتر له هه‌ستي زاهێري ده‌چێژن ، و له‌م ڕێگايه‌وه به‌ره‌و چێژه به‌رزه‌کان ڕێ په‌يدا ده‌کات . شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان و داوا کردن له خوا بۆ هاتني پێشه‌واي زه‌مان ( عج )
پێشه‌وا باقر ( ع ) ده‌يفه‌رموو : " باوکم عه‌لي کۆڕي حسه‌ين ( ع) شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان تا به‌ياني له مزگه‌وت ده‌ماوه و نوێژي ده‌خوێند و ده‌يفه‌رموو : کۆڕم ! ئه‌م شه‌و که‌متر له شه‌وي قه‌در نيه . "
حه‌زره‌تي عه‌ليش ( ع ) فه‌رموويه‌تي : " شياوه که مرۆڤ له درێژه‌ي ساڵدا چوار شه‌وي ده‌س له هه‌ر کار و فرمانێک بکێشێت و خه‌ريکي خواپه‌ره‌ستي ببێت : شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان ، شه‌وي جێژني قۆربان ، شه‌وي نيمه‌ي شه‌عبان ، و شه‌وي يه‌که‌مي ڕه‌جه‌ب . "
له ئادابه‌کاني تري ئه‌و شه‌وه ، زياره‌تي پێشه‌وا حسه‌ينه ( ع ) بۆ هه‌ر که‌سێک و له هه‌ر کوێي . له پێشه‌وا سادێق ( ع) ده‌گێڕنه‌وه که هه‌ر که‌س مه‌زاري پێشه‌وا حسه‌ين ( ع ) شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زان ، يان شه‌وي جێژني قۆربان زياره‌ت بکات ، خواي گه‌وره له تاوانه‌کاني پێشووي ده‌بوورێت .