ئيمام عه‌لي(ع) ، سه‌رچه‌شني هه‌ميشه‌يي دادوهريي
"ئيبني ئهبيلحهديد" له شهرحي نه‌هجولبه‌لاغه‌دا ده‌نووسێ: "کاتێک عه‌لي (ع) شه‌هيد کرا، کوڕهکاني ئه‌و حه‌زره‌ته، شوێني ناشتني ئه‌ويان ئاشکرا نه‌کرد نه‌کا به‌ني ئۆمه‌ييه زياني پێ بگه‌يه‌نن. له‌مڕووه‌وه گڵکۆي ئه‌و حه‌زره‌ته له‌م و له‌و شاراوه مايهوه".
به‌مجۆره تا ساڵانێک که‌س نهيدهزاني گڵکۆي پاکي عه‌لي(ع) له کوێيه؟ شاري نه‌جه‌ف ساڵانێک خۆري درهوشاوهي عه‌لي له‌خۆدا ڕاگرتبوو و ئه‌م نهێنييهي ئاشکرا نه‌کرد.
تائهوهي که ئيمام سادق(ع) شوێني نێژراني عه‌لي(ع) ئاشکرا کرد. دواي ئه‌وه گڵکۆيهک بۆ عه‌لي سازکرا و به‌ره‌به‌ره خه‌ڵک له هه‌رلاوه چوونه زياره‌تي گڵکۆي عه‌لي(ع).
له‌شاري نه‌جه‌ف ، زۆر شه‌قام هه‌ن که تۆ ده‌گه‌يه‌ننه گڵکۆي ئيمام عه‌لي(ع). ئاي خودايه چه‌نده پڕ تيشک و بهسهفايه. ئه‌م گڵکۆيه چه‌نده گه‌وره‌يه. گومبهزێکي زێڕين، ههيوانێکي گه‌وره‌و ئاپۆرهي زيارهتکاراني تاسه‌بار له‌م بارهگايهدا؛ که‌س هه‌ست به غهريبي ناکات.
له‌نێو باره‌گاکه‌دا له‌پڕ بير له‌وه ده‌که‌ينه‌وه که له به‌رامبه‌ر کهسێکداي که ئۆقيانووسي بێ سنووري زانست و ئه‌ده‌ب و پارێزگارييه. له‌و کاته‌دا هه‌ستێکي سه‌ير ڕووت تێده‌کات. چوونکه له ئينسانێک نيزيک بوويتهوه که به لاي پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ) ،نيزيک ترين که‌سه له ده‌رگاي ئيلاهي.
هه‌يبه‌ت و گه‌وره‌يي خاوه‌ني باره‌گاکه، هه‌موو که‌س تووشي واق وڕمان ده‌کات و فرمێسک لهچاواني داده‌بارێنێ. چوونکه که‌سێک له‌وێ ئارامي گرتووه که سه‌رمه‌شقي به‌رخۆدان و دادوهرييه.
عه‌لي(ع)،خاوه‌ني که‌سايه‌تييه‌کي سه‌رنج ڕاکێش و تۆکمه و ته‌واو هه‌بوو. له ئازايه‌تي و بوێري دا بێ وێنه‌و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن دا خودان ئيرادهيهکي به‌بڕشتانه بوو. ئه‌و به ئه‌وين و خاکه‌ڕايي، خزمه‌تي هه‌ژاران و دهسکورتاني ده‌کرد.
ڕه‌نج و مهينهتي ههتيووان کاري ده‌کرده سه‌ر و تووشي خهمێکي قورسي ده‌کرد.
به‌ڵێ عه‌لي نموونه‌ي باڵاي مرۆڤايه‌تي و وهسي پێغه‌مبه‌ر و عه‌بدي پاکي خودا و ڕێبه‌ري گه‌وره‌ي مێژوو به‌ره‌و لاي حه‌ق و ڕاستييه. کاتێک که دوژمني ڕق له دڵ، شمشێري به‌سه‌ر تۆقي سه‌ري عه‌لي داکێشا، جبريل ، فريشته‌ي وه‌حي، له‌نێوان ئاسمان و زه‌وي هاواري کرد"سوێندم به‌خوا، ئهستووني هيدايه‌ت شکاو نيشانه‌کاني پارێزگاري نه‌مان و دهسگرهي قايمي باوه‌ر و ئيمان شکا".
له‌شاري نه‌جه‌ف ، زۆر شه‌قام هه‌ن که تۆ ده‌گه‌يه‌ننه گڵکۆي ئيمام عه‌لي(ع). ئاي خودايه چه‌نده پڕ تيشک و بهسهفايه. ئه‌م گڵکۆيه چه‌نده گه‌وره‌يه. گومبهزێکي زێڕين، ههيوانێکي گه‌وره‌و ئاپۆرهي زيارهتکاراني تاسه‌بار له‌م بارهگايهدا؛ که‌س هه‌ست به غهريبي ناکات.
گرينگترين تايبه‌تمه‌ندي عه‌لي(ع) ، پێکهێناني کۆمه‌ڵێک له‌سه‌ر بنه‌ماي دادوهرييه. ئه‌م تايبهتمهندييه زۆر ئينساني شه‌يداي که‌سايه‌تي عه‌لي(ع) کردووه. به جۆرێک که ئه‌هلي ماريفه‌ت ،ئاواتي ئه‌وه ده‌خوازن که خۆزگه جيهان بۆ جارێکي ديکه که‌سێکي وه‌ک عه‌لي به‌خۆوه ده‌بيني.
تێڕوانيني عه‌لي(ع) بۆ حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ي سياسهتواناني ده‌سه‌ڵاتخواز و سه‌ره‌ڕۆ له بنه‌ڕه‌ته‌وه جياوازه. ئيمام عه‌لي، جيهان به ئافراوي کردگاري جيهان و خوا به خوداني ڕههاي بوون و گێتي ده‌زانێ. خوو و خدهي سياسي و حکومهتيي عه‌لي(ع) له‌سه‌ر ئه‌م بناغهيه که کۆمه‌ڵي ئينساني ، به‌ره‌و بهختياريي و کامڵبووني ماددي و مه‌عنه‌وي ده‌بات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که له سايه‌ي سته‌م و نادادوهري دا مرۆڤ له هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌و خهمڵين ده‌مێننه‌وه، عه‌لي(ع) له زۆر جێگادا ئاماژه ده‌کات به گرينگايه‌تي دادوه‌ري و ده‌فه‌رمووێ: "له‌و بناغانهي که جيهاني بوون له‌سه‌ري ڕاوه‌ستاوه، دادوهرييه".
لهجێگايهکي ديکه‌دا ده‌فه‌رمووێ:"هيچ شتێک وه‌ک دادوهريي ، شاره‌کان ئاوه‌دان ناکاته‌وه". بهبڕواي عه‌لي(ع) ،دادوه‌ري نه‌ک زينهتي ئيمان ، به‌ڵکوو ئيمان بۆ خۆيه‌تي.
له‌ڕاستيدا عه‌لي(ع) له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتي گرته‌ده‌ست که به‌هۆيه‌وه حه‌ق به‌رپا بکات و ڕێگا بۆ جێگيربووني دادوهريي خۆش بکات. له ڕوانگه‌ي عه‌لي يهوه(ع) گرينگترين ئه‌رکي حکومه‌ت ، مسۆگه‌ر کردني دادوه‌ري له کۆمهڵدايه. ته‌وه‌ره‌ي هه‌وڵ و کۆششهکاني ئيمام عه‌لي(ع) ،له‌سه‌ر سه‌ندني مافي سته‌م لێکراوان دانرا بوو. لهحکومهتي ئه‌ودا، دادوهريي ،دروشمێکي کارتۆني نه‌بوو ، به‌ڵکوو بهرنامهيهکي کرده‌يي و کارگێڕيي بوو که دهبووايه جێبه‌جێ بکرێت. به واتايه‌کي ديکه، دادوه‌ري، بنه‌ماي سياسه‌ته‌کاني ئيمام عه‌لي(ع) بوو.
حه‌زره‌تي عه‌لي(ع) بۆ جێگيرکردني دادوهريي له کۆمه‌ڵ دا هه‌م ده‌ستي دايه چاک‌سازي له سيستمي هزري و کولتووري گشتيي کۆمه‌ڵ و هه‌م ده‌زگاي کارگێڕيي و سيستمي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي به‌ته‌واوي گۆڕي. له‌م ئاراستهيهدا بايه‌خه دينييهکاني زيندوو کرده‌وه‌و نيزامي چينايهتي و ههڵاواردني لهبهين برد. عه‌لي(ع) بۆ نه‌هێشتني هه‌ڵاواردن و نايهکساني ، يه‌کساني له‌هه‌موو بواره‌کان دا ڕه‌خساند. "به شوڕهيح" ي قازي فه‌رمووي: له‌کاتي دادوه‌ري دا له‌نێوان خه‌ڵک له سهيرکردن ، قسه‌کردن و دانيشتني خۆي ، يه‌کساني به‌رقه‌رار که تا نزيکانت ته‌ماعت تێ نه‌که‌ن و دوژمنانت له دادوهريي تۆ بێ هيوا نه‌بن.
له تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني عه‌لي(ع) له تهگبير بۆ کاروباري حکومه‌تي، خزمه‌ت کردن به خه‌ڵک بوو. عه‌لي(ع) له نامه‌يه‌کدا بۆ کارگێڕي خۆي له ئازهربايهجان ده‌نووسێ: "نه‌کا وابزاني حکومه‌تێک که به تۆ سپێردراوه ، نێچيرێکه که که‌وتۆته ده‌ستت ، به‌ڵکوو ئه‌مانه‌تێکه که که‌وتۆته ئه‌ستۆت و که‌سي باڵاده‌ستت، ڕه‌چاو کردن و پاراستني مافي خه‌ڵکي له‌تۆ ده‌وێ. که‌وايه شياو نييه به سهرهڕۆيي و مه‌يلي دڵي خۆت له‌نێو خه‌ڵکدا بجووڵێيتهوه". ئه‌و حه‌زره‌ته له فه‌رمانێک دا بۆ فهرمانبهراني وه‌رگرتني باج و کۆده نووسيويه‌تي: "بهدادوهري و ئينساف ڕه‌فتار بکه‌ن. ئێوه خهزنهداراني گه‌ل و باڵوێزاني حکومه‌تن. نه‌کا وه‌ک دڕندهيهک که ههڵدڕين و خواردن ده‌قۆزێته‌وه، ڕه‌فتار بکه‌ن. چوونکه خه‌ڵک يان موسڵمانن و براي ديني تۆ، ياخۆ ناموسڵمانن و ئينسانێکي وه‌ک تۆن".
زۆربه‌ي حاکمان و سياسهتواناني جيهان لهئيدارهو به‌ڕێوه‌بردني کاروباري وڵاتان دا، بنه‌ما ئهخلاقييهکان له‌به‌رچاو ناگرن و ڕوو ده‌که‌نه درۆ و فڕ و فێڵ و شێوازي چهوتي ديکه تا بهئامانجي خۆيان بگه‌ن. ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌ي خۆ، ده‌ست ئه‌ده‌نه پڕۆپاگه‌نده‌ي ناڕاست و دژهئينساني. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ي ئه‌وان ، عه‌لي(ع) له‌شێوه‌ي حکومه‌ت کردني خۆي‌دا بهتوندي پێبهندي بنه‌ما ئهخلاقييهکان بوو. بۆ ساتێک له بايه‌خه مرۆييه‌کان دوور نه‌که‌وته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترين بارودۆخ دا تۆزقاڵێک به‌ره‌و ناحه‌ق نه‌چوو.
ئه‌و لهکاري خۆي‌دا ڕاست و ئاکار پاک بوو. له فێڵ و دهۆ خۆي ده‌بوارد. بهسادهيي ژيان و خاکه‌ڕايي عه‌لي له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا له تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ئه‌و بوو. عه‌لي(ع) بهڕاشکاوي به‌شوێن کهوتوواني خۆي ده‌گووت: "بهوجۆرهي که له‌گه‌ڵ سته‌مکاران دا قسه‌ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ من واقسه مه‌که‌ن، ... وامه‌زانن ئه‌گه‌ر قسه‌يه‌ک له‌ڕووي حه‌قه‌وه ده‌کرێ ، قه‌بووڵ کردني بۆ من دژواره".
"ئيبني عه‌بباس" به له‌به‌رچاوگرتني ئه‌م تايبهتييانهي عه‌لي(ع) پهسني ئه‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: "هه‌رگيز ڕێبهرێکم به گه‌وره‌يي عه‌لي نهدي. ئه‌و بۆ گه‌يشتن به خه‌لافه‌ت و به‌ده‌ست هێناني دڵي نه‌ياراني، ته‌نانه‌ت درۆي مهسلهحهتيشي نه‌کرد".
عه‌لي له‌کاتێکدا که به‌سه‌ر پانتاييهکي گه‌وره‌ي جيهان دا حوکمي ده‌کرد لهباري تاکي و کۆمهڵايهتييهوه هيچ ئيمتيازێکي بۆ خۆي دانهدهناو هه‌ميشه وه‌ک که‌ساني خواره‌وه‌ي کۆمه‌ڵ ده‌ژيا. ئيمام عه‌لي(ع) له نامه‌يه‌کدا بۆ "عوسماني کوڕي حهنيف" ده‌نووسي: "بزانن که ڕێبه‌ري ئێوه له دونياکهي هه‌ر به‌م دوو جلکه کۆنه‌و له خواردنهکهي به دوو دانه نان قه‌ناعه‌تي کردووه. ئه‌گه‌ر بمويستبايه، دهمتواني له هه‌نگويني شيرين و چنراوي ئاورێشم بۆ خۆم خۆراک و ليباس ئاماده بکه‌م ، به‌ڵام مه‌عازه‌ڵڵا که هه‌وا و هه‌وه‌س به سه‌رم دا زاڵ بێت".
عه‌لي(ع) له هه‌رحاڵدا له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ي حه‌ق و حه‌قيقه‌ت ڕاده‌وه‌ستا ، به‌جۆرێک که پێغه‌مبه‌ر له‌باره‌ي ئه‌و دهيفهرموو: "حه‌ق به عه‌لييه، بۆ هه‌ر لايه‌ک بڕوات". حه‌ق خوازيي ئيمام عه‌لي(ع) وايکرد، ئه‌و ماڵ و دارايي ده‌ست به‌سه‌ر داگيراوي بهيتولماڵ بگێڕێته‌وه و ئه‌و فه‌رماندارانه له‌سه‌ر کار لاببات که له سه‌رده‌مي پێش ئه‌ودا به ناحه‌ق له‌سه‌ر پۆسته گرنگ و ههستيارهکان دانرابوون.
بنه‌ماو سياسه‌ته‌کاني ئيمام عه‌لي(ع) له‌باره‌ي مافي مرۆڤ چوارچێوهيهک له مێهرهباني و سۆزي قووڵي ئينساني ده‌ربڕاوه.
ئه‌و ڕێبهرايهتي خۆي به ڕێزگرتن له ژياني مرۆ ده‌ست پێکردو بۆ ژياندنهوهي مافي مرۆڤ زۆر هه‌وڵي دا. عه‌لي(ع) به کارگێڕاني خۆي ڕاده‌سپارد که به دامه‌زراندني که‌ش وههوايهکي ئازاد له کۆمه‌ڵ دا، بيروبۆچووني خه‌ڵک ببيستن و بوار خۆش بکه‌ن بۆ مسۆگه‌ر بووني مافي ئه‌وان. ئه‌و حه‌زره‌ته له نامه‌يه‌کدا بۆ ماليکي ئه‌شته‌ر ده‌فه‌رمووێ: "ئه‌ي ماليک! به‌شێک له کاتي خۆت ته‌رخان بکه بۆ که‌سانێک که پێويستييان به تۆيه. خۆت بۆ کاري ئه‌وان ته‌رخان بکه‌و له‌نێو کۆڕي گشتيي دا دابنيشهو له‌و کۆڕه‌دا له‌به‌رامبه‌ر خوايهک که تۆي ئافراندووه، خاکه‌ڕا به، پاسهوانهکاني خۆت له‌وان دوور که‌وه تا وته‌بێژي خه‌ڵک، بهئازادي و بێ داماوي له‌گه‌ڵ تۆدا وتووێژ بکات".
حه‌زره‌تي عه‌لي(ع) بۆ کۆمه‌ڵي ئينساني هيچ ئامانجێک له‌وه باڵاتر نازانێ که خه‌ڵک متمانه به يه‌کتر بکه‌ن و ئاسايش له هه‌موو جێيه‌ک هه‌بێت.
له ڕوانگه‌ي عه‌لي يهوه ئاسايش بۆ تاک و کۆمه‌ڵ بنه‌ما و پرهنسيپێکي بنه‌ڕه‌تييه. له ئايين و ڕێبازي عه‌لي(ع) دا مرۆڤ ده‌بێ وا باربێت که که‌س له غه‌در و سته‌م و ئازاري ئه‌و نه‌ترسێ و دراوسێکهي له ده‌ست و زماني ئه‌و له ئه‌مان دابێت.
له ڕێباز و قوتابخانه‌ي عه‌لي(ع) دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي سته‌م ،مافي گه‌لانه‌و خونکاران بۆيان نييه له ئه‌نجامداني خهمساردي بکه‌ن. له‌م باره‌وه له مرۆڤهکاني ده‌وێ که‌سێک بۆ ڕێبه‌ري ههڵبژيرن که له‌گه‌ڵ سته‌م دا خه‌بات بکات و دادوه‌ري دامه‌زرێنێ و ده‌فه‌رمووێ: "ده‌ستي ستهمکاراني نه‌زان ،کورت بکه‌نه‌وه".
"جۆرج جۆرداق" ،بيرمهندي مه‌سيحي له به‌رامبه‌ر بنه‌ما مرۆييهکاني عه‌لي (ع) دا سه‌ري کڕنۆش داده‌نوێنێ و عه‌لي به ده‌نگي دادوه‌ري ئينساني ناو ده‌بات. ئه‌و به‌مجۆره وهسفي حه‌زره‌تي عه‌لي(ع) ده‌کات: "له‌م جيهانه‌دا هه‌ر ده‌ريايه‌ک ده‌شڵه‌ژێ. به‌ڵام من ئۆقيانووسێکي گه‌وره‌و پان و به‌رين ده‌ناسم ؛ئه‌ويش ئۆقيانووسي دڵ و ده‌رووني عه‌لييه که هيچ شتێک نه‌يتواني بيههژێنێ. جگه له دوو شت؛ يه‌کيان ئاخي مه‌زڵووم و ئهويتريان، ترس له خوا له ناخي شه‌ودا".
رادیو سورانی