وه‌زعي شه‌يتان له مانگي ره‌مه‌زاندا
دڵه ڕاوکێي شه‌يتان به شێوه‌ێيک هه‌لێکي که‌ره‌مکاري خوايه بۆ به‌نده‌کاني خۆي .
به‌م مانايه که هه‌ر که‌س بتوانێت زاڵ بێ به‌سه‌ر داوه‌کاني ئه‌ودا " خه‌باتي گه‌وره‌ي" کردوه . به‌بێ دڵه ڕاوکێي شه‌يتان ، فه‌رمانبه‌رداري له خوا يه‌ک ته‌ره‌فه‌و و به‌بێ خواستي مرۆڤه و چێژێکي نيه . کاتێکيش که به‌نده‌گي خوا زۆري بێت ، ئيتر پێويستي به وه‌حي ( پيغه‌مبه‌ر و پێشه‌وا )، به‌نده‌گي و ئايين نيه . جيهان به‌بێ دڵه ڕاوکێي شه‌يتان واته جێهانێک که ئايين ، به‌نده‌گي ، مزگێني هێنه‌ر و ترسێنه‌ر و ڕێنما و ئه‌و شتانه‌ي تێدا نيه .
يه‌کێک له‌و کێشانه‌ي که مرۆڤ و به تايبه‌ت مرۆڤي مۆسڵامني پێ گيروده‌يه ، دڵه ڕاوکێي شه‌يتانه . ڕه‌مه‌زان مانگێکه شه‌يتاني تێدا به‌سراوه و زه‌نجير کراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ناتوانن که‌سێک بخڵه‌تێنن و ئازاري بده‌ن ، به‌س ئه‌قێرێنن . ئه‌گه‌ر ئيزني خۆا نه‌بايه شه‌يتان نه‌يده‌تواني مرۆڤ بخڵه‌تێنێ .
که‌ڵه‌که‌ڵه‌ي شه‌يتان به شێوه‌ێيک هه‌لێکي ده‌س و دڵبازانه‌ي خوايه بۆ به‌نده‌کاني .
به‌م مانايه که هه‌ر که‌س بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر که‌ڵه‌که‌ڵه‌ي شه‌يتاندا " خه‌باتي گه‌وره‌ي" (جهاد اکبر) کردوه . به‌بێ دڵه ڕاوکێي شه‌يتان ، فه‌رمانبه‌رداري له خوا يه‌ک ته‌ره‌فه‌و و به‌بێ خواستي مرۆڤه و چێژێکي نيه . کاتێکيش که به‌نده‌گي خوا زۆري و به بێ مه‌يلي بێت ، ئيتر پێويستي به وه‌حي ماموريه‌ت ( پيغه‌مبه‌ر و پێشه‌وا )، به‌نده‌گي و ئايين نيه . جيهان به‌بێ که‌ڵه‌که‌ڵه‌ي شه‌يتان واته جێهانێک به‌بێ ئايين ، به‌نده‌گي ، مزگێني هێنه‌ر و ترسێنه‌ر و ڕێنما و ئه‌و شتانه .
ماموريه‌تي شه‌يتان که‌ڵه‌که‌ڵه و گۆمرا کردنه . ئه‌وانه‌ي که ئه‌مه ده‌زانن به بێ ترس له داخوازي شه‌يتان ده‌که‌ونه ڕێگه و ده‌گه‌نه ئامانج . به‌ڵام ئه‌وانه‌ي که له‌گه‌ڵ ڕاستي بابته‌که‌دا ئاشنا نين ، ڕێگا گۆم ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه نێو داوي شه‌يتان . شه‌يتان سه‌ره‌تا که‌ڵه‌که‌ڵه ده‌کات دواي ئه‌وه زه‌خمار ده‌کات. دياره که ئه‌و به بێ ئيزني خوا ناتوانێ کارێک بکات . خواقي گه‌وره ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌وانه‌ي که ئه‌که‌ونه نێو داوي شه‌يتان ه ده‌خڵه‌تێن بۆ ئه‌وه‌ي بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م هه‌له له ده‌ست بدات ئه‌و کاته‌يه که ده‌که‌وێته ده‌ست شه‌يتان و ئه‌و کۆنترۆڵي ده‌کات . هه‌ر به‌و شێوه که له قۆرئاني پيرۆزدا هاتوه : "به ڕاستي شه‌يتانمان کردوه به برادۆستي ئه‌و که‌سانه‌ي که به ڕێگاي خراپ‌دا ده‌چن" . ( سوره‌ي ئه‌عراف ئايه‌تي : 27 )
خواي گه‌وره له مانگي ڕه‌مه‌زاندا شه‌يتان وه‌کوو سه‌گێکي خۆماڵي کراو ده‌به‌ستێته‌وه . ئه‌و سه‌گه ته‌نيا له دووره‌وه ده‌وه‌ڕێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌ستي خۆت زه‌نجيره‌که‌ي بکه‌يته‌وه ، خوا ئيزن ده‌دات که زاڵ ببێت به سه‌رتا . پرسيارێک دێته پێشه‌وه : " ئه‌گه‌ر فريشته‌کان بێ تاوانن ، بۆچ شه‌يتان تاواني کرد " ؟ وڵامي ئه‌م پرسياره ئه‌مه‌يه که شه‌يتان له جنۆکه‌يه و فريشته نيه . ئه‌و جنۆکه‌ێيک بوو له نێو فريشته‌کاندا . فريشته‌کان بێ تاوانن . به‌ڵام جنۆکه وانيه جارێ فه‌رمان به‌رداره و جارێ تاوانبار . ئه‌گه‌ر خوا له پشتي مرۆڤدا نه‌بێت ، شه‌يتان له ڕێگاي له‌ش و نه‌فسه‌وه زاڵ ده‌بێت به سه‌ريا . خوا هێزي نه‌فساني ئه‌و ده‌خاته به‌ر ده‌ستي شه‌يتان .
فه‌هيمه مه‌هده‌وي
وه‌رگێڕ : محه‌مه‌د ڕه‌زا سامێتي
گروپي ئاييني تێبيان
سه‌رچاوه :
عه‌بدۆڵڵا جه‌وادي ئامۆلي ، " "فلسفه اعمال عبادي"، چاپه‌مه‌ني ئه‌سرا