به‌خشيني تاوانه‌کاني ڕۆژووان
لێ گێڕانه‌وه‌ي يه‌که‌م :
پێشه‌واي پێنجه‌م ده‌فه‌رموێت : کاتێک پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) مانگي ڕمهزاني چاو پێ ده‌که‌وت ڕووي ده‌کرده قيبله و دهيفهرموو : خوايا ئه‌و مانگه نوێ بکه‌ره‌وه بۆمان ، به هێمني و بڕوا و ته‌ندرۆستي و مسڵماني و سه‌لامه‌ت و سه‌ر پێيي ، و ڕۆزي فراوان ، و لاچووني نه‌خۆشي و خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان ، و يارمه‌تي بۆ نوێژ و ڕۆژوو ، خوايا خۆشمان بکه بۆ مانگي ره‌مه‌زان ، ئه‌ويش خۆش که بۆمان ، و لێمان وه‌ربگره به شێوه‌ێيک که کاتێک ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو ئێمه‌ت بهخشيبێت .
دواي ئه‌وه ڕووي ده‌کرده خه‌ڵک و دهيفهرمو : : ئه‌ي گرۆي مۆسڵمان ، کاتێک ڕه‌مه‌زان دێت شهياتيني سه‌رکه‌ش به‌ند ده‌کرێن ، و درگاکاني ئاسمان و دهرگاکاني به‌هه‌شت و درگاکاني سۆزي خوا ده‌کرێنه‌وه ، و درگاکاني دۆزهخيش داده‌خرێن ، و نزا وه‌رده‌گێرێت . له کاتي هه‌ر ئوارهێيکدا لاي خوا ئازادکراوانێک هه‌ن که له دۆزه‌خ ڕزگاريان ده‌کات ، و هه‌ر شه‌و بانگهوێژێک بانگ ده‌کات : نزاکارێک هه‌يه ؟ داخوازي لێ بۆردن هه‌يه ؟ خوايا قه‌ره‌بوو بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ي که خه‌رج ده‌که‌ن ، و ماڵي ئه‌وانه‌ش که ده‌يان ناکرێته‌وه له نێو به‌ره ، تا مانگي شه‌وال دێته ده‌رێ ، بانگه‌واز دێت بۆ بڕواداران : سبه‌ينێ ئاماده بن بۆ گرتني خه‌ڵاته‌کانتان که سبه‌ي ڕۆژي خه‌ڵاته ، دواي ئه‌وه پێشه‌واي پێنجه‌م ده‌فه‌رموێت : ئه‌ها بزانن به‌و خوايه که گێاني من له‌د هستي ئه‌ودايه ئه‌و خه‌ڵاتانه پاره و زێڕ و زێو نيه .(1)
لێ گێڕانه‌وه‌ي دوه‌م :
له ئيمام باقر (ر.خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي :
خواي گه‌وره گه‌لێ فريشته‌ي هه‌يه که له‌گه‌ڵ ڕۆژوانانن و هه‌ر ڕۆژي ره‌مه‌زان تا کۆتايي ئه‌و مانگه بۆ ئه‌وان داواي لێ بۆردن ئه‌که‌ن لاي خوا ، و کاتي ئێواران بانگ ئه‌که‌ن له ڕۆژوانان : مزگێني بگرن به‌نده‌کاني خوا ، که‌مێ برسيتان بوو به‌ڵام به زويي زۆر تێر ده‌بن ، پيرۆزتان بێت و پيرۆزبايي بڵێن تا شه‌وي کۆتايي مانگي ڕه‌مه‌زان بانگ ئه‌که‌ن له ڕۆژوانان : مزگێني بگرن به‌نده‌کاني خوا ، به ڕاستي تاوانه‌کانتان بووراوه و تۆبه‌تان وه‌رگيراوه لاي خوا ، بزانن که دواي ئه‌وه چ ده‌که‌ن .(2)
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) فه‌رمووي : که‌سێ که له ڕووي بڕوا‌و و هۆمێد مانگي ڕه‌مه‌زان ڕۆژوو بگرێت خواي گه‌وره تاوانه‌کاني پێشوي لێ ده‌بورێت ، و که‌سێک شه‌وي قه‌در زيندو بگرێت خواي گه‌وره تاوانه‌کاني پێشوي لێ ده‌بورێت .
لێ گێڕانه‌وه‌ي سێيه‌م :
له لێ گێڕانه‌وه‌ي تر له پێشه‌واي هه‌شته‌م له باوکاني (ر.خ) له پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي :
مانگي ڕه‌مه‌زان مانگێکي گه‌وره‌يه خواي گه‌وره جه‌که‌کان له‌و مانگه‌دا چه‌ند به‌رانبه‌ر ده‌کات و خراپه‌کان ده‌سڕێته‌وه ، و پله و پايهکان به‌رز ده‌کاته‌وه ، هه‌ر که‌س له‌م مانگه‌دا خێر و چاکه بکات خوا لێي ده‌بورێت ، و هه‌ر که‌سێک له گه‌ڵ ژێر دهستهکاني له‌و مانگه‌دا چاک بێت خوا لێي ده‌بورێت ، و هه‌ر که‌سێک خۆش ڕوو بێت خوا لێي ده‌بورێت ، و هه‌ر که‌سێک سيلهي ڕۆحم به جێ بێنێت خوا لێي ده‌بورێت .
دواي ئه‌وه فه‌رمووي : به ڕاستي ئه‌م مانگه وه‌کوو مانگه‌کاني تر نيه ، به ڕاستي کاتێک دێت به پيت و سۆزه‌وه دێت و کاتێک ده‌ڕوات به لێ بۆردن ده‌روات ، ئه‌م مانگه مانگێکه چاکه له‌ودا جه‌ند به‌رانبه‌ره ، و خێر و چاکه تێيدا وه‌رده‌گێرێت ، هه‌ر که‌س له‌و مانگه‌دا دوو رکات نوێژي سۆنه‌ت بخوێنێ بۆ خوا ، خوا له‌و ده‌بوورێت ، ، دواي ئه‌وه فه‌رمووي : چاڕهڕهش ئه‌و که‌سه‌يه که ئه‌م مانگه تێپه‌ر بکات و تاوانه‌کاني نه‌به‌خشرێن ، ئه‌وه‌يه که زيان کاره ، و چاکه کاران ده‌گه‌نه خه‌ڵاتي خواي گه‌وره و ده‌گه‌نه ئارهزويان . (3)
لێ گێڕانه‌وه‌ي چواره‌م :
هه‌روه‌ها ئيمامي سادێق له باوکاني (ر.خ) له پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي :
شه‌عبان مانگي منه و ڕه‌مه‌زان مانگي خواي گه‌وره‌يه ، هه‌ر که‌س ڕۆژێک له مانگي من ڕۆژوو بگرێت له ڕۆژي پسڵاندا شهفاعهتي ده‌که‌م و که‌سێک دوو ڕۆژي ڕۆژوو بگرێت تاوانه‌کاني ده‌به‌خشرێن ، و که‌سێک سێ ڕۆژي ڕۆژوو بگرێت پێي ده‌ڵێن : به‌رده‌وام به ( تاوانه‌کانت لێ بووراوه) و که‌سێ که مانگي ڕه‌مه‌زان ڕۆژوو بگرێت و عه‌وره‌ت و زماني خۆي بپارێزێت ، و ئازاري بۆ خه‌ڵک نه‌بێت ، خواي گه‌وره له تاواني پێشوو و داهاتووي ده‌بورێت و له ئاگري دۆزه‌خ ڕزگاري ده‌کات و له ماڵي هه‌تا هه‌تايي به‌هه‌شت جێگاي بۆ ئاماده ده‌کات ، و تکاي بۆ يه‌کتا په‌ره‌ستان ئه‌وه‌نده‌ي ڕيخي بيابانهکان لێ وه‌ردگرێت . (4)
لێ گێڕانه‌وه‌ي پێنجه‌م :
له په‌رتوکي پێشه‌واي تووسي له پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د.خ ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي :
که‌سێ که له ڕووي بڕوا‌و و هۆمێد مانگي ڕه‌مه‌زان ڕۆژوو بگرێت خواي گه‌وره تاوانه‌کاني پێشوي لێ ده‌بورێت ، و که‌سێک شه‌وي قه‌در زيندو بگرێت خواي گه‌وره تاوانه‌کاني پێشوي لێ ده‌بورێت . (5)
لێ گێڕانه‌وه‌ي شه‌شه‌م :
هه‌ر له‌و په‌رتوکه‌دا له پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د.خ ) ده‌گێڕنه‌وه که به جابري کۆڕي عهبدۆڵاي ئهنساري فه‌رموو :
ئه‌ي جابر ئه‌مه مانگي ڕه‌مه‌زانه . که‌سێ که ڕۆژه‌کاني به ڕۆژوو بێت و به‌شێک له شهوهکانيشي هه‌ستێت و نوێژ بخوێنێ ، و سک و عهورهتي خۆي بپارێزێت، و زمانيشي بپارێزێ له تاوانه‌کاني ده‌ر ده‌چێت به‌و شێوه که له مانگي ڕه‌مه‌زان ده‌رده‌چێت .
جابێر گۆتي : ئه‌مه چ حه‌ديسێکي چاکه !
فه‌رمووي ئه‌ي جابێر ! مهرجهکانيشي مهرجێکي سه‌ختن ! ؟ (6)
ئيمامي سادێق ( ر.خ ) فه‌رمووي : که‌سێ که له مانگي ڕه‌مه‌زاندا نه‌به‌خشرێت تا ساڵي داهاتوو نابه‌خشرێت ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که له عه‌ره‌فه‌دا حازر بێت .
لێ گێڕانه‌وه‌ي حه‌وته‌م :
له لێ گێڕانه‌وه‌ي تر فه‌رمووي :
مانگي ڕه‌مه‌زان مانگێکه خواي گه‌وره ڕۆژوي ئه‌و مانگه‌يه له‌سه‌ر ئيوه فه‌رز کردوه ، هه‌ر که‌س ئه‌و مانگه له ڕووي بڕوا و هۆمێد به خواوه ڕۆژوو بگرێت له تاوانه‌کاني پاک ده‌بێته‌وه وه‌کوو رۆژێ که له دايک بووه . (7)
لێ گێڕانه‌وه‌ي هه‌شته‌م :
هه‌روه‌ها له ئيمامي سادێق (ر.خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي :
که‌سێ که له مانگي ڕه‌مه‌زاندا نه‌به‌خشرێت تا ساڵي داهاتوو نابه‌خشرێت ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که له عه‌ره‌فه‌دا حازر بێت .
به‌شي عێتره‌ت و سيره‌ي تێبيان
سه‌رچاوه :
گوتارێک سه‌باره‌ت به ڕۆژوو ، سه‌ي هاشم ڕه‌سوولي مهحهلاتي