ڕه‌مه‌زان له وته‌ي مه‌عسومه کاندا (ر.خ)
حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد ( ر.خ )
و الحمد لله الذي جعل من تلك السبل شه‌ره شهر رمضان ، شهر الصيام ، و شهر الاسلام ، و شهر الطهور ، و شهر التمحيص ، و شهر القيام الذي انزل فيه القرآ‌ن ، هدي للناس ، و بينات من الهدي و الفرقان.(صحيفه سجاديه)
واته سپاس بۆ ئه‌و خوايه که مانگي خۆي مانگي ڕه‌مه‌زاني کرده مانگي ڕۆژوو گرتن و مانگي ئيسلام و مانگي فه‌رمانبه‌رداري خوا بۆ خوا په‌رستي و مانگێ که قۆرئاني تێدا هاته خوار ، بۆ ڕێمايي خه‌ڵک ، و جيا کردنه‌وه‌ي ڕاستي له ناڕاستي ، ياکوو مانگي ئاييني ئيسلام چونکوو ڕۆژووي ڕه‌مه‌زان تايبه‌ت به‌م ئۆمه‌ته‌يه ، هه‌ر به‌و شێوه که حه‌فسي کۆڕي غياسي نه‌خه‌عي گۆتويه : بيستم که حه‌زره‌تي ئيمام سادێق ( ر.خ ) ده‌يفه‌رموو : خواي گه‌وره ڕۆژووي ڕه‌مه‌زاني له‌سه‌ر هيچکام له گه‌له پيشينيان فه‌رز نه‌کردوه ، پرسيارم لێي کرد : که واته ماناي ئايه‌تي 183 سووره‌ي دوه‌مي قۆرئان: يا ايها الذين آمنوا كتب عليكم الصيام كما كتب علي الذين من قبلكم " چيه ؟ واته : ئه‌ي بڕواداران ڕۆژوو له‌سه‌ر ئێوه فه‌رز کراوه هه‌ر به‌و شيوه ک له سه‌ر گه‌له پێشينياني ئێوه فه‌رز کرا بوو " فه‌رموي : خوا ڕۆژوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران ( د.خ )فه‌رز کرد بو نه له سه‌ر گه‌له‌کانيان ، که واته ئه‌م گه‌له‌ي ئيسلامي به‌رز کرد به سه‌ر گه‌له پێشينيان ، و ڕۆژووي ڕه‌مه‌زاني له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) و گه‌له‌که‌ي فه‌رز کرد .
و الحمد لله الذي جعل من تلك السبل شه‌ره شهر رمضان ، شهر الصيام ، و شهر الاسلام ، و شهر الطهور ، و شهر التمحيص ، و شهر القيام الذي انزل فيه القرآ‌ن ، هدي للناس ، و بينات من الهدي و الفرقان.(صحيفه سجاديه)
و ئه‌مه که به مانگي ڕه‌مه‌زان ئه‌ڵێن مانگي قيام بۆ ئه‌وه‌يه که نوێژه سۆنه‌ته‌کان له‌و شه‌وانه‌دا به زۆري بخوێنرێت ، له لێ گێڕانه‌وه شێعه‌کاندا هاتوه : سۆنه‌ته هه‌زار ڕکات نوێژ له شه‌وه‌کاني ڕه‌مه‌زاندا بخوێني ، به‌م شێوه : هه‌ر شه‌و تا بيست شه‌و بيست ڕکات : هه‌شت ڕکات دواي نوێژي مه‌غريب و دوازده ڕکات دواي نوێژي عيشا و له شه‌وي نۆزده‌يه‌م جگه له 20 ڕکات سه‌ت ڕکاتي تر بخوێني و له ده شه‌وي کۆتاييدا شه‌وێ 30 ڕکات : هه‌شت ڕکات دواي نوێژي مه‌غريب و 22 ڕکات دواي نوێژي عيشا و له شه‌وي 21 و 23 جگه له‌و 30 ڕکاته سه‌د ڕکاتي تر که کۆي ئه‌وانه ده‌بێته 1000 ڕکات ، ئه‌گه‌ر مانگي ڕه‌مه‌زان له 30 ڕۆژ که‌متر بێ ئه‌وه نوێژي شه‌وي 30 نامێنێت و نابێ له جياتي ئه‌و شه‌وێکي تر بخوێنرێت ، خوا له مانگي ڕه‌مه‌زاندا قۆرئاني نارد بۆ ئاسماني دناي و له‌وێشه‌وه به ماوه‌ي 23 ساڵ هێدي هێدي هات خوار بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) بۆ ڕێنمايي خه‌ڵک. به‌شي ( الذي انزل فيه القرآ‌ن هدي للناس وبينات من الهدي والفرقان " له قۆرئاني پيرۆز سوره‌ي 2 ئايه‌تي 185 )