گرينگي سووره‌ي عه‌نکه‌بوت
له ته‌فسيري مه‌جمه‌عۆل به‌ياندا هاتوه له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلامه‌وه (د.خ) : من قرء سورة العنكبوت كان له من الاجر عشر حسنات بعدد كل المۆ منين و المنافقين: واته : هه‌ر که‌س سووره‌ي عه‌نکه‌بوت بخوێنێ به ئه‌ژماره‌ي ته‌واوي برواداران و دووروان ، چاکه‌ي بۆ ده‌نووسرێت .
به تايبه‌ت سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ي سووره‌ي عه‌نکه‌بوت و ڕووم له مانگي ڕه‌مه‌زان له شه‌وي 23 ، شه‌ره‌ف و گرينگي زۆر باس کراوه تا ئه‌و جێگايه‌ي که له لێگێڕانه‌وه‌ييک له ئيمامي سادێقدا (ر.خ) ده‌خوێنين : من قرء سورة العنكبوت و الروم في شهر رمضان ليلة ثلاث و عشرين فهو و الله من اهل الجنة، لا استثني فيه ابدا، و لا اخاف ان يكتب الله علي في يميني اثما، و ان لهاتين السورتين من الله مكانا. واته : هه‌ر که‌س سووره‌ي عه‌نکه‌بوت و ڕووم له مانگي ڕه‌مه‌زان له شه‌وي 23 ، بخوێنێ ، سوێند به خوا جێگاي به‌هه‌شته ، و من هيچکه‌س له‌م پرسه‌دا جيا ناکه‌مه‌وه، و ناشترسم له‌وه‌ي که خوا بۆ ئه‌م سوێنده تاوانم بۆ بنووسێ، و بێ گۆمان ئه‌م دوو سووره لاي خوا جێگايان زۆر به‌رزه .
له ته‌فسيري مه‌جمه‌عۆل به‌ياندا هاتوه له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلامه‌وه (د.خ) : من قرء سورة العنكبوت كان له من الاجر عشر حسنات بعدد كل المۆ منين و المنافقين: واته : هه‌ر که‌س سووره‌ي عه‌نکه‌بوت بخوێنێ به ئه‌ژماره‌ي ته‌واوي برواداران و دووروان ، چاکه‌ي بۆ ده‌نووسرێت .
بێ گۆمان ناوه‌ڕۆکي پڕباري ئه‌م دوو سووره و ده‌رسه گرنگه يه‌کتاپه‌رستيه‌کانيان ، و ئه‌و پێره‌وه گرنگ و ئاکاريانه‌ي که له‌م سووره‌دا هاتوون ، به‌سته بۆ ئه‌وه‌ي هه‌ر مرۆڤێکي خاوه‌ن بير و ڕا و ئاکار بکێشێت به‌ره‌و به‌هه‌شتي به‌رين و هه‌رمان .
به‌ڵکوو شايه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نيا ئايه‌تي يه‌که‌مي سووره‌ي عه‌نکه‌بوت ده‌رس وه‌ربگرين، بکه‌وينه به‌ر سوێنده‌که‌ي ئيمامي سادێقه‌وه (ر.خ) ، ئه‌و ئايه‌ته‌ي که باسي تاقيکردنه‌وه‌ي گشتي مرۆڤه‌کان دێنێته ئاراوه و ده‌ڵێ : هه‌موان به‌بێ جياوازي ده‌که‌ونه به‌ر تاقيکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌وانه‌ي که لاريان هه‌يه ڕوويان ڕه‌ش بێت .
چۆن ئه‌کرێ مرۆڤ ئه‌و تاقيکردنه‌وه گه‌وره‌ي به ته‌واوي باوه‌ر بێت و خۆي بۆي ئاماده نه‌کات ، و نه‌بێته خاوه‌ني پارێزگاري ؟