تايبتمه‌نديه‌کاني مانگي ره‌مه‌زان
ئه‌گه‌رچي باسي ته‌واوي تايبتمه‌نديه‌کاني مانگي ره‌مه‌زان له‌م وتاره‌دا ناگۆنجێ ؛به‌ڵام ئاماژه کردن به هێندێک له‌و تايبه‌تمنديانه له ڕوانگه‌ي قۆرئان و سۆننه‌ت و لێ گێڕانه‌وه‌کان جێگاي خۆيه‌تي.
1- گه‌وره‌ترين مانگي ساڵ
مانگي پيرۆزي ره‌مه‌زانبه بۆنه‌ي هاتنه خواره‌وه‌ي قۆرئاني پيرۆز له‌و مانگه‌دا و تايبتمه‌نديه جياوازه‌کاني گه‌وره‌ترين مانگي ساڵ له نێو مانگه‌کاندا ؛ قۆرئاني پيرۆز ده‌فه‌رموێت : " مانگي ره‌مه‌زان مانگێکه قۆرئاني پيرۆز له‌ودا هاتوه ته خواره‌وه‌بۆ ڕێنمايي مرۆڤه‌کان ." ( سوره‌ي به‌قه‌ره ، ئايه‌تي 185)
پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) سه‌باره‌ت به مانگي ره‌مه‌زان ده‌فه‌رموێت : "ئه‌ي خه‌ڵکينه ! مانگي خوا مانگي پيت و به‌زه‌يي و سۆز و به‌خشين هاتوه بۆ لاتان ، مانگێ که لاي خوا له هه‌موو مانگه‌کان به‌رزتره و ڕۆژه‌کاني له هه‌موو ڕۆژه‌کان و شه‌وه‌کاني له هه‌موو شه‌وه‌کان و کاتژمێره‌کاني له هه‌موو کاتژمێره‌کان گه‌وره‌تره ، مانگي مێواني خوايه ، هه‌ناسه‌کانتان له‌و مانگه‌دا ته‌سبێح و خه‌وتان عيباده‌ته، فرمانه‌کانتان وه‌رگيراو و نزاکانتان قه‌بووڵه... چاکترين کاتێکه خواي گه‌وره به سۆزه‌وه ته‌واشاي به‌نده‌کاني ده‌کات ."
2- هاتنه خواره‌وه‌ي کتێبه ئاسمانيه‌کان له‌م مانگه‌دا
هه‌موو کتێبه گه‌وره ئاسمانيه‌کان وه‌کوو : قۆرئاني پيرۆز، ته‌ورات، ئێنجيل، زه‌بور، سه‌ۆهۆف له‌م مانگه‌دا هاتونته خوار . حه‌زره‌تي ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : " قۆرئاني پيرۆز، هه‌مووي به تێکرا له مانگي ره‌مه‌زاندا هاتوه بۆ به‌يتۆلمه‌عمور ، دواي ئه‌وه له ماوه‌ي 20 ساڵدا هاتوه بۆ پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ، هه‌روه‌ها سۆحۆف له شه‌وي يه‌که‌مي مانگي ره‌مه‌زان و ته‌ورات له ڕۆژي شه‌شه‌مي ئه‌و مانگه و ئينجيل له ڕۆژي سێزده‌ي ڕه‌مه‌زان و زه‌بوريش له ڕۆژي هه‌ژده‌ي ئه‌و مانگه‌دا هاتوونه‌ته خوارێ ."
پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت : " مانگي ره‌مه‌زان ناو نراوه به ڕه‌مه‌زان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي تاوانه‌کاني مرۆڤ ده‌سوتێنێ ."
3- شه‌ره‌في ڕۆژوو گرتن
خواي گه‌وه له مانگي ره‌مه‌زاندا شه‌ره‌في ڕۆژوو گرتني داوه به به‌نده‌کاني؛ " سا هه‌ر که‌س مانگي ڕه‌مه‌زاني دي ده‌بێ ڕۆژوو بگرێت ." ( سوره‌ي به‌قه‌ره ، ئايه‌تي 185)
مانگێ که لاي خوا له هه‌موو مانگه‌کان به‌رزتره و ڕۆژه‌کاني له هه‌موو ڕۆژه‌کان و شه‌وه‌کاني له هه‌موو شه‌وه‌کان و کاتژمێره‌کاني له هه‌موو کاتژمێره‌کان گه‌وره‌تره ، مانگي مێواني خوايه ، هه‌ناسه‌کانتان له‌و مانگه‌دا ته‌سبێح و خه‌وتان عيباده‌ته، فرمانه‌کانتان وه‌رگيراو و نزاکانتان قه‌بووڵه... چاکترين کاتێکه خواي گه‌وره به سۆزه‌وه ته‌واشاي به‌نده‌کاني ده‌کات .
مرۆڤ جگه له لايه‌ني مادي و له‌ش ، لايه‌نێکي مه‌عنه‌وي و گێانيشي هه‌يه و هه‌رکاميشيان بۆ گه‌يشتن به ئامنج پێروي تايبه‌تي خۆي هه‌يه ، يه‌کێک له‌و پێره‌وانه بۆ به‌هێز کردن و گه‌شه‌کردني لايه‌ني مه‌عنه‌وي و گێاني ، پارێزگاريه ؛ واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ بيه‌وێت بگاته ئامنج و گه‌شه بکات له لايه‌ني مه‌عنه‌وي و گێانيه‌وه ، ده‌بێ نه‌فسي خۆي ڕابگرێت و به‌رگره‌کان يه‌ک له دواي يه‌ک له به‌ر ده‌م خۆي لا ببات و خۆي سه‌گه‌رم نه‌کات به چێژ بردن و شه‌هوه‌تي له‌شه‌وه . يه‌کێک له‌و کرده‌وانه‌ي که له‌م بواره‌دا ده‌توانێت کاريگه‌ر بێت ڕۆژوو گرتنه ، قۆرئاني پيرۆز، ده‌فه‌رموێت : "... ئه‌ي خاوه‌ن بڕوايان ! ڕۆژوو له‌سه‌ر ئێوه نووسراوه ، هه‌ر به‌و جۆره که له سه‌ر پيشينيانتان نووسرا بوو، بۆ ئه‌وه‌ي پارێزگار بن ." ( سوره‌ي به‌قه‌ره ، ئايه‌تي 183)
4- بووني شه‌وي قه‌در له‌م مانگدا
شه‌وي قه‌در شه‌وێکه له هه‌زار مانگ گه‌وره‌تره و فريشته‌کان به ئيزني خوا له‌و شه‌وه‌دا دينه خوار( سوره‌ي قه‌در ، ئايه‌تي 5-1) و چاره‌نووسي به‌نده‌کان بۆ يه‌ک ساڵ دياري ده‌که‌ن و بووني شه‌وي قه‌در له‌م مانگدا نێمتي خوا به ئۆمه‌تي پێغه‌مبه‌ري مه‌زنه (د.خ) ،و چاره‌نووسي به‌نده‌کان به پێي شياو و ئيش و فرمانه‌کانيان بۆ يه‌ک ساڵ دياري ده‌که‌ن و مرۆڤ له‌م شه‌وه‌دا ده‌توانێ به بير کردن له ڕابردوي خۆي دابچڵه‌کێت و کرده‌وه‌ي يه‌ک ساڵي خۆي تاو توێ بکات و بواري چاره‌نوسێکي چاک بۆ خۆي بره‌خسێنێ .
حه‌زره‌تي ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : " دياري کردني چاره‌نووس له شه‌وي نۆزده و پته‌و کردني له شه‌وي 21 و ته‌وقيعي له شه‌وي 23 دايه " .
5- به‌هاري قۆرئان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که قۆرئان له مانگي ڕه‌مه‌زاندا هاتوه‌ته خوار و خوێندنه‌وه‌ي له‌و مانگه‌دا شه‌ره‌في زۆري هه‌يه ، له گێرانه‌وه ئيسلاميه‌کاندا ، مانگي ڕه‌مه‌زان به مانگي به‌هاري قۆرئان ناو براوه؛ به‌و شێوه‌ي که حه‌زره‌تي ئيمام باقێر (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : " هه‌ر شتێک به‌هارێکي هه‌يه و به‌هاري قۆرئانيش مانگي ڕه‌مه‌زانه .
سه‌رچاوه : تێبيان