فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي ئێران سه‌رداني ڕووسيا ده‌کات
ژنێڕاڵي ده‌ريادار، حه‌بيبوڵلا سه‌ياري، فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌شي ڕووسيا سه‌رداني ئه‌و وڵاته ده‌کات.
به دواي ڕه‌وانه‌کردني پاپۆڕي مووشه‌ک هاوێژي ئێران بۆ قه‌راخ ئاوه‌کاني ڕووسيا، ڕۆژي سێ شه‌ممه 2ي جووڵاي/ 11ي پووشپه‌ڕ، ژنڕاڵي ده‌ريادار حه‌بيبه‌ڵڵا سه‌ياري، فه‌رمانده هێزي ده‌ريايي ئێران سه‌رداني وڵاتي ڕووسيا ده‌کات.
ژنێڕاڵي ده‌ريادار، حه‌بيبوڵلا سه‌ياري، فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌شي ڕووسيا سه‌رداني ئه‌و وڵاته ده‌کات.
ئه‌م سه‌فه‌ره له‌سه‌ر بانگهێشتي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌شي ڕووسيا ئه‌نجام ئه‌درێت.
پێشتر دوو پاپۆڕي مووشه‌ک هاوێژي ئێران ڕه‌وانه‌ي ئاوه‌کاني ڕووسيا کران و له ئێستادا گه‌يشتوونه‌ته به‌رنده‌ري ئاستراخان وه‌کوو بنکه‌يه‌کي گرينگي هێزي ده‌ريايي باشووري ئه‌رته‌شي ڕوسيا.
له‌م سه‌فه‌ره شاندێکي باڵاي سه‌ربازي هاوڕێ فه‌رمانده‌ي هێزي سه‌ربازيي ئێران ده‌بێت.
ئه‌مير سه‌ياري پێش سه‌فه‌ري خۆي به ئامانجي شي کردنه‌وه‌ي ئامانجي سه‌فه‌ره‌که‌ي کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌واني به‌ڕێوه ده‌بات.
کوردپرێس