• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 365
  • پێنج شەممه 13/4/1392
  • رۆژژمێر :

بۆني دەم

 يەكێكە لەنيشانەكاني توشبوون بەنەخۆشيەكي دياري كراو لەوانە نەخۆشەيەكاني ناو دەم و ددان و شێر پەنجە، بۆني ناو دەم يەكێكەلە نيشانەيه‌کي ناخۆشەكان كە زۆر پەسەند نەكراوە لاي خەڵكي و دەورو بەر بێزار دەكات. 

ئەو هۆكارانەي كە پەيوەندي بە قورگ و گوێ و لوتەوە هەبێت، يەكەم  كە هۆكاري سەرەكييە بەهۆي هەوكردني ئاڵۆكانە واتە هەوكردني لەوزەێتێنەكان، چونكە ئەم ئاڵۆانە كە هەودەكات يان ئيلتيهاب دەكات بۆنێكي ناخۆشي لێدێت، ئەمەش بەهۆي مانەوەي پاشماوەي خواردن لەناو گرێيەكاني ئاڵۆكان كۆدەبێتەوە و بە بەردەوامي دەمێنێتەوە لەناو دەمدا و بۆگەن دەكات و بۆنەكەي لەناو دەمدا بڵاودەبێتەوە، هۆكاري دووەم ئيلتيهابي پوكە، ئەگەر ددانەكان يان پوكەكان نەخۆش بن، ياخود ئيلتيهابێكيان تێدابێت يان كلس لەنێوان يان لەسەر ددانەكان هەبێت، هەروەها ئيلتيهابي زمان يان زمانە بچكۆلە ئەمانە هۆكارن بۆ دروستبووني بۆني ناو دەم. 

يەكێكە لەنيشانەكاني توشبوون بەنەخۆشيەكي دياري كراو لەوانە نەخۆشەيەكاني ناو دەم و ددان و شێر پەنجە، بۆني ناو دەم يەكێكەلە نيشانەيه‌کي ناخۆشەكان كە زۆر پەسەند نەكراوە لاي خەڵكي و دەورو بەر بێزار دەكات.

هەروەها جگەرەكێشان كە ئەمەش هۆكارێكي سەرەكيە، چونكە ئەوانەي كە جگەرە دەكێشن كێشەيان لەقورگ و ددانەكان و زمانيشياندا بۆ دروست دەبێت، نەخۆشي شێرپەنجە هۆيه‌کي ترە، چونكە قورگ يان زمان يان قورقوراگە موعارزە بۆ توشبوون بەشێرپەنجە و ئەمانەش هۆكارن بۆ دروسبووني بۆني ناخۆشي دەم.

چارەسەر/ دووجۆر هەوكردني ئاڵۆكان هەيە، هەوكردنێكي كاتي و هەوكردني درێژ خايەن، هەوكردني درێژ خايەن بەنەشتەرگەري ئاڵۆەكان چارەسەر دەكرێت، بەڵام ئەگەر كورت خايەن بێت، جار و بار بەدەرماني غەرغەرە يان دەرماني پاكژ كەرەوەي ناو دەم ئەو بۆنەي ناهێڵرێت و چارەسەر دەكرێت، ئەگەر بۆني دەمي كەسێكيش بەهۆي ددان و پوك و كلسەوە بێت، دەنێردرێتە لاي دكتۆري ددان بۆئەوەي كلۆري بۆ پڕكاتەوە، يان كلسي ددانەكاني بۆ لابەرێت.

خۆپاراستن/ بەپێي پسپۆريەكەم كە(قورگ و گوێ و لوتە) زۆرينەي ئەو نەخۆشانەي دێنە لام بۆني دەميان هەيە، ئامۆژگاري من بەرادەوام بەكار هێناني پاكەرەوەيە پاكەرەوەي ددان، زۆر نەخۆش بەپاكردنەوە و شۆردني ددانەكان بۆني دەمي ناڕوات، بەڵام هەر بەكاري بهێنێت باشترە، ئەگەر كێشەكەش لەئاڵۆكان (لەوزەتێنەكان) بوو، ئەوا بەكارهێناني دەرماني پاكژ كەرەوە هەيە، ئەوەي كە غەرغەرەي پێدەكرێت پێي دەڵێن (ماوسۆش) يان غەرغەرەكردن بەئاو و خوێ‌ كە ماديەكي زۆر پاكژ كەرەوەي بەهێز و باشە بۆني دەم كەم دەكاتەوە و  لەهەموو ماڵێكيش دەست دەكەوێت، بنێشت جوينيش زۆر باشە بەتايبەت بۆ ئەوانەي بۆني دەميان پەيوەندي بەقورگ و ناو دەمەوە هەبێت هەوكردني تێدا هەبێت، چونكە بنێشت جوين وەك وەرزشێكە بۆ ماسولكەكاني ناو دەم و قورگ و ئەو ماسولكانەي ئاڵۆكاني پێوە بەستراوە، هەروەها بەهۆي بنێشتەكەوە ليك رژێنەكان دەستدەكەن بەرژاندني ليك بەمەش ناودەم تەر دەبێت و پاكي دەكاتەوە، بەتايبەت جگەرە كێشەكان پێويستە بۆ كەمكردنەوەي بۆني دەميان بنێشت بجون، پێويستە بەردەوام ئاگاداري پاكڕاگرتني ناو دەم و ددانەكان بين.