مه‌حوي
(مه‌حوي) ناوي مه‌لا محه‌مه‌دي كوڕي مه‌لا عوسماني باڵخييه له‌نه‌وه‌ي پيرو زاناي ناودار (شێخ ڕه‌ش)ه. باپيريشي وه‌ك باوكي، ناوي مه‌لا عوسمان بووه‌و وه‌ك شێخ مارفي نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستكردني سلێمانيدا هاتووه‌ته شاري نوێوه.
(باڵخ)يش دێيه‌كه له‌ناوچه‌ي (ماوه‌ت) له‌شارستاني سلێماني. مێژوونووسي كورد، (محه‌مه‌د ئه‌مين زه‌كي به‌گ) ده‌ڵێت "له‌ساڵي 1252ي كۆچي (1836 ـ 1837ي زايني) له‌دايكبووه".
مامۆستا عه‌لائه‌ديني سوجاديش ده‌ڵێت "له‌ساڵي 1830 (1246ي كۆچي) مه‌حوي له‌دايكبووه". كاكه‌ي فه‌لاحيش وتوويه‌تي "له1247ي كۆچي (1831 ـ 1832ي زايني) له‌دايكبووه". باوكي خه‌ليفه‌ي شێخ (عوسمان سيراجه‌ديني) ته‌وێڵه بووه، ته‌مه‌ني مه‌حوي حه‌وت ساڵان بووه كه خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و ماوه‌يه‌ك لاي باوكي خوێندوويه‌تي. دواتر بۆ خوێندن چووه‌ته شاري (سنه)و (سابڵا‌غ)و لاي مه‌لا (عه‌بدوڵڵاي پيره‌باب) خوێندويه‌تي‌و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێماني‌و لاي ناوداره‌كاني ئه‌و ناوچه‌يه خوێندويه‌تي.
دواتر مه‌حوي چووه بۆ (به‌غدا)و بووه به‌فه‌قێي زاناي به‌ناوبانگي كورد (موفتيي زه‌هاوي)و ئيجازه‌ي مه‌لايه‌تي لاي ئه‌و وه‌رگرتووه. ديسان مامۆستا عه‌لائه‌دين سوجادي ده‌ڵێت "پاش ئيجازه وه‌رگرتني له‌ساڵي 1859ي زاينيدا، مه‌حوي بووه به‌مه‌لاي مزگه‌وتي ئيمامي (ئه‌عزه‌م) له(به‌غدا)، به‌ڵام له‌ساڵي 1862ي زاينيدا شاري به‌غداي جێهێشووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێماني‌و بووه به‌ئه‌ندامي دادگا، هه‌روه‌ها له‌ساڵي 1868ي زاينيدا به‌هۆي مردني باوكييه‌وه ده‌ستي له‌كاري ميري كێشاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه به‌مه‌لاو ده‌ستيكردووه به‌وانه‌وتنه‌وه به‌فه‌قێكان".
(مه‌حوي) ناوي مه‌لا محه‌مه‌دي كوڕي مه‌لا عوسماني باڵخييه له‌نه‌وه‌ي پيرو زاناي ناودار (شێخ ڕه‌ش)ه. باپيريشي وه‌ك باوكي، ناوي مه‌لا عوسمان بووه‌و وه‌ك شێخ مارفي نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستكردني سلێمانيدا هاتووه‌ته شاري نوێوه.
(مه‌لا حه‌سه‌ني كوڕي مه‌لا عه‌لي قزڵجي)و (مه‌لا مه‌حمودي مه‌زناوه‌يي)و (مه‌لا سه‌عيد ئه‌فه‌ندي‌و نايب ئۆغڵيي كه‌ركوك)و (مه‌لا عه‌زيزي موفتي سلێماني) له‌به‌ناوبانگتريني فه‌قێكاني بوون. هه‌ر به‌ڕێچكه‌ي باوكيدا، مه‌حوي ڕێگه‌ي ته‌ريقه‌تي گرتووه‌ته‌به‌رو بووه به‌خه‌ليفه‌ي شێخ (به‌هائه‌دين كوڕي شێخ عوسماني) ته‌وێڵه.
وه‌ك مامۆستا (شێخ محه‌مه‌دي خاڵيش) له(موفتي زه‌هاوي)يه‌كه‌يدا نووسيويه‌تي، (مه‌حوي) له‌ساڵي 1291ي كۆچي كۆچي به‌رامبه‌ر به(1874 ـ 1875ي زايني) له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لايه‌ك له‌سلێمانييه‌وه نه‌فيكراوه بۆ به‌غدا. ناوبراو هيچي تري له‌باره‌ي ئه‌م نه‌فيكردنه‌و هۆكاره‌كه‌يي‌و چۆنێتي گه‌ڕانه‌وه‌ي مه‌حوييه‌وه نه‌نووسيوه.
(مه‌حوي)، له‌ساڵي 1883ي زاينيدا به‌پێي قسه‌ي مامۆستا (سه‌جادي) چووه بۆ حه‌ج‌و له‌وێوه چووه بۆ ئيستانبوڵ‌و له‌ڕێگه‌ي پياوماقوڵاني كورده‌وه له‌ئيستانبوڵ چاوي به‌سوڵتان (عه‌بدولحه‌ميدي عوسماني) كه‌وتووه. سوڵتان ڕێزێكي زۆري لێگرتووه‌و فه‌رمانيشيداوه خانه‌قايه‌كي له‌سوله‌يماني بۆ بكه‌نه‌وه، كه ئێستا به(خانه‌قاي مه‌حوي) به‌ناوبانگه، مه‌عاشێكيشي به‌ناوي خزمه‌تكردني هه‌ژارانه‌وه بۆ بڕيوه‌ته‌وه، كاتێكيش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێماني، تامردني له‌سه‌ره‌تاي شه‌شه‌ڵاني ساڵي 1324ي كۆچي (تشريني يه‌كه‌مي ساڵي 1906ي زايني)، هه‌ر خه‌ريكي وانه‌وتنه‌وه بووه به‌فه‌قێكان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ي ئايين‌و خزمه‌تكرني موسڵمانان‌و بڵاوكرنه‌وه‌ي گياني سۆفيه‌تي بووه. له‌يه‌كێك له‌ژووره‌كاني خانه‌قاكه‌ي خۆيشيدا به‌خاكسپێراوه.
ئاژانسي هەوالي ناۆخۆ