عومه‌ر خيام
(ئه‌بولفه‌تح عومه‌ر كوڕي ئيبراهيم خيام)، ناسراو به (عومه‌ر خيام) ساڵي (439)ي كۆچيي له‌شاري (نيشابوور)ي ئێران له‌دايكبوه. خه‌يام يه‌كێكه له‌وكه‌سه مه‌زنانه‌ي ئێران‌و ته‌نانه‌ت جيهانيش، كه نه‌ك ته‌نها بۆ وڵاته‌كه‌ي، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تيش جێگه‌ي فه‌خرو سه‌ربه‌رزييه.
ئه‌و مرۆڤه بليمه‌ته له‌زۆربه‌ي زانست‌و هونه‌ره‌كه‌ي سه‌رده‌مي خۆي‌دا، شاره‌زايي له‌حيكمه‌ت‌و ئه‌ستێره‌ناسيدا كه‌موێنه بووه، زۆرێكيش له‌خه‌ڵكان هه‌ركاتێك گرێيه‌كيان له‌كاره‌كانيان بۆدروستبووبێت، هانايان بۆ خيام بردووه. خيام يه‌كێكيش بووه له‌لايه‌نگراني (ئيبن سينا). خيام زۆر سه‌فه‌ري كردووه وه‌ك سه‌فه‌ر بۆ (ئيسفه‌هان، به‌لخ، هه‌رات، سه‌مه‌رقه‌ند، بوخاراو حيجاز)و چه‌ند وڵاتێكي تريش، عومه‌ر خه‌يام له‌ته‌مه‌ني (28) ساڵيدا به‌ده‌ستووري (جه‌لاله‌دين مه‌له‌كشاي سه‌لجووقي) ڕۆژمێري ئێرانيي ده‌ستكاري‌و نۆژه‌نكرده‌وه‌و زۆر كاري ديكه‌ي له‌و بواره‌دا به‌ئه‌نجامگه‌ياند.
(ئه‌بولفه‌تح عومه‌ر كوڕي ئيبراهيم خيام)، ناسراو به (عومه‌ر خيام) ساڵي (439)ي كۆچيي له‌شاري (نيشابوور)ي ئێران له‌دايكبوه. خه‌يام يه‌كێكه له‌وكه‌سه مه‌زنانه‌ي ئێران‌و ته‌نانه‌ت جيهانيش، كه نه‌ك ته‌نها بۆ وڵاته‌كه‌ي، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تيش جێگه‌ي فه‌خرو سه‌ربه‌رزييه.
سه‌ره‌نجاميش خيامي نه‌يشابووري، له‌ساڵي (517)ي كۆچيدا بۆ هه‌ميشه چاوي لێكناو له(ئيمامزاده محروق) له‌نيشابوور به‌خاك سپێدراوه. ئێستاش گۆڕي خيام، بووه‌ته زياره‌تگه‌يه‌كي پيرۆز بۆ ئه‌ده‌بدۆست‌و هونه‌رمه‌نداني ئێران‌و جيهان.
خيام مرۆڤێكي سه‌مه‌ره (فوق العاده) بووه كه پايه‌و كۆڵه‌كه‌ي هزرو ئه‌ندێشه فه‌لسه‌فييه‌كاني له‌شوێن‌و كاتێك دامه‌زران، كه لێواولێو بووه له‌نه‌زاني‌و ده‌مارگيريي.
تائێستاش كۆمه‌ڵێك كه‌س، خيام به‌سۆفي ده‌زانن‌و واتا‌و چه‌مكي سۆفيانه له‌چوارينه‌كانيدا به‌ديده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچي له‌هه‌ندێك په‌يڤ‌و هۆنراوه‌و چوارينه‌كاني، وتار‌و چه‌مكي سۆفيانه ڕه‌نگيداوه‌ته‌وه، بۆ نمونه: بێبايه‌خكردني دنياو زه‌مه‌ن‌و كات! ئيدي ئه‌وه هۆي ئه‌وه نييه كه خه‌يام سۆفي بووه، ده‌كرێت بڵێين كه خه‌يام له‌و تاقانه بليمه‌ت‌و زانايانه‌يه كه ئێستاشي له‌گه‌ڵدابێت، هزرو ئه‌ندێشه‌و بيره‌كاني چراي ڕێگاي داهاتوون.
هێڵي سه‌ره‌كي هزرو ئه‌ندێشه‌ي خيام، ئاگاكردنه‌وه‌ي مرۆڤه له‌گه‌ردوون‌و مه‌رگ‌و ژيان، بۆ ئه‌وه‌ي بێوه‌فايي‌و بێبره‌ويي گه‌ردوون‌و جيهان باشتر بۆ مرۆڤه‌كان ده‌ربخات‌و سام‌و قه‌ڵافه‌تي مه‌رگ ڕوونتر ده‌كاته‌وه‌و باسي مه‌رگي (په‌ري ڕوومه‌تان) ده‌كات‌و ده‌ڵێت:
خاكێ كه له‌ژێر پێ‌و پلي شوانانه
سنگ‌و مه‌مك‌و كوڵم‌و ده‌مي جوانانه
يان بۆ ئه‌وه‌ي به‌ده‌سه‌ڵاتدران‌و خاوه‌ن كۆشك‌و قه‌ڵايان نيشان بدات كه مه‌رگ ڕۆژێك به‌رۆكي ئه‌ويش ده‌گرێ، ده‌ڵێت:
هه‌ر خشتێ له‌لا قوژبني ديوارێكه
يان شاني وه‌زيره يان سه‌ري سوڵتانێكه
ئه‌م گۆزه كه جێ ئاوي كرێكارێكه
چاوو دڵي چه‌نده وه‌زيرو خونكارێكه
-----------------------------------------------------------------
ـ NNA/