يه‌کێتي و يه‌کگرتووي نێو ئۆممه‌تي ئيسلامي
شۆڕشي ئيسلاميي ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاي سه‌رکه‌وتني خۆي‌دا له‌ساڵي 1979،موسوڵماناني بۆ يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي بانگهێشت کردووه.
له‌م باره‌وه ئيمام خومه‌يني (ره) ڕێبه‌ري خوالێخوشبوو و مه‌زني ئه‌م شۆڕشه هه‌ميشه موسوڵماناني بۆ وشياري له‌هه‌مبه‌ر دوژمنان بانگهێشت ده‌کرد و پێشنياري به‌ڕێوه‌چووني حه‌وته‌ي وه‌حده‌تيش هه‌ر له‌م پێناوه دا له‌لايه‌ن ئه‌و حه‌زره‌ته‌وه هاته ئاراوه.
به پێي ئه‌م پێشنياره هه‌موو ساڵێ له ڕۆژاني 12 تا 17ي ڕه‌بيعولعه‌وه‌ڵ که دوو ڕيوايه‌تي جياواز سه‌باره‌ت به له دايک بووني پێغه‌مبه‌ري مه‌زن له ڕووانگه‌ي مامۆستاياني ئاييني سوننه‌و شێعه هه‌يه ناوي حه‌وته‌ي وه‌حده‌تي له سه‌ر دانرا تا له‌م ڕۆژانه دا ، خه‌ڵک، زانايان و کاربه‌ده‌ستاني جيهاني ئيسلام، هه‌موو ڕێگه‌کاني يه‌کگرتن و لێک نزيک بوونه‌وه‌ي ئۆممه‌تي ئيسلامي بخه‌نه به‌ر باس‌و لێک دانه‌وه.
پاش ئيمام خومه‌يني (ره)يش ،حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا خامنه‌يي وه‌کوو جێگري شياوي ئه‌و ئيمامه بوو به بانگه‌شه‌که‌ري برايه‌تي و يه‌کێتيي له نێوان مو‌سڵمانان دا.
ئه‌و هه‌ميشه داوا له جيهاني ئيسلام ده‌کات، که‌خۆ له دووبه‌ره‌کي وپرژ و بڵاو بوون بپارێزن و هه‌وڵ بده‌ن له زۆرتر لێک نيزيک ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاي ساڵي 1386 ي هه‌تاويدا، ڕێبه‌ري مه‌زني شۆڕشي ئيسلاميي ئه‌م ساڵه‌ي به‌ساڵي " يه‌کگرتوويي نيشتماني و هاوده‌نگي ئيسلامي"ناودێر کرد‌و داواي له هه‌موان کرد تا له حاند ئه‌و دوژمنانه‌ي دا به چه‌کي دووبه‌ره‌کي ڕووبه‌رووي موسوڵمانان ده‌بنه‌وه، وشيار بن و پێوه‌ندي برايه‌تيان نه‌پچڕا.
دام وده‌زگه‌ي پڕۆپاگه‌نده‌يي و ڕاگه‌ياندني ڕۆژاوايي هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له نێو وڵاتاني ئيسلاميي دا دووبه‌ره‌کي بنێنه‌وه. حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵاهۆلعوزما خامنه‌يي ئه‌م مه‌ترسييه‌ي گه‌لێ جاران وه‌بيري موسوڵمانان هێناوه‌ته‌وه فه‌رموويه‌تي:" له‌شکري ڕێک وپێکي مه‌زن و ته‌يار به ناوي ئوممه‌تي ئيسلامي به چه‌ند تاقم و ده‌سته دابه‌ش کردووه که ته‌نيا ئامانجيان دژايه‌تي له‌گه‌ڵ يه‌ک وترسان له يه‌کتر و ده‌سدرێژي کردنه سه‌ريه‌که دابه‌ش کردووه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ، ڕوون و ئاشکرايه که ئه‌م له‌شکره هيچ ده‌سه‌ڵات و تواناييه‌کي نابێ. ئێستا کاتي ئه‌وه گه‌يشتووه که جيهاني ئيسلام پێداچوونه‌وه يه‌ک به‌سه‌ر خۆي‌دا بکات و به بڕانه‌تر بير بکاته‌وه.
پڕۆپاگه‌نده‌ي دووبه‌ره‌کي ساز که‌رانه‌ي ده‌سه‌ڵاتداراني زلهێز له جيهاني ئيسلام وهه‌وڵ بۆ لاواز و بێ ده‌سه‌لات کردني موسوڵمانان له به‌ر ئه‌وه‌يه ه‌که ئيستيعمارگه‌ران هاسانتر بتوانن سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاني وڵاتاني ئيسلامي به تاڵان ببه‌ن.ئه‌م وڵاتانه بۆ خۆيان خاوه‌ني سه‌رچاوه و توانستێکي به‌ربڵاو جۆربه‌جۆرن که بێتوڕيک وپێک که‌ڵکيان لێ وه‌ربگرن ، جيهاني ئيسلام ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکي گه‌وره‌ي ئابووري و سياسي له جيهان دا.
ده‌وڵه‌تاني ئيستيعماريش هه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌يه ده‌ترسن و له دووي به‌تالان بردني سه‌رچاوه‌کاني وڵاتاني ئيسلاميدان.ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي ئامانجي سه‌ره‌کي ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئيستيعمارييانه ئاشکرا ده‌کات و ده‌فه‌رموێ:سه‌رچاوه‌ي ده‌وڵه‌مه‌ندي سرووشتي ،ميراتي مه‌زني فه‌رهه‌نگي ،هێزي مرۆڤاني لێهاتوو و بازاڕي گه‌وره‌ي يه‌ک و نيو ميلياردي موسوڵمانان بۆته هۆي ئه‌وه‌ي که ده‌سه‌ڵاتداراني زلهێز له دووي ئه‌وه‌دابن که به سه‌ر جيهاني ئيسلام‌دا زاڵ بن ، به‌ڵام يه‌کگرتوويي موسوڵمانان له‌مپه‌رێکي گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌مپيلانانه‌ساز ده‌کات، هه‌ر بۆيه دوژمناني ئيسلام ئه‌وپه‌ڕي هه‌وڵي خۆيان بۆ تيا بردن و ڕووخاندني ئه‌م له‌مپه‌ره ده‌کار هێناوه.
گرينگترين چه‌کي ده‌ستي ئيستيعمارگه‌ران بۆ دووبه‌ره‌کي نانه‌وه له نێوان ئۆمه‌تي ئه‌کگرتووي ئيسلامي ، ساز کردني ناکۆکي له نێوان ئايينزاکانه.
شۆڕشي ئيسلاميي ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاي سه‌رکه‌وتني خۆي‌دا له‌ساڵي 1979،موسوڵماناني بۆ يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي بانگهێشت کردووه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌بووني ناکۆکي له نێوان ئايينزاکاني ئيسلام، شتێکي ئاساييه و خۆي به ته‌نيا نابێته هۆي دووبه‌ره‌کي.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداراني ڕۆژاوايي به پڕۆپاگه‌نده‌ي فريوکارانه و که‌ڵکي ناله‌بار وه‌رگرتن له نه‌زاني و به‌لاڕێدا چووني هێندێ له مو‌سڵمانان، ، خاڵه جياوازه‌کانيان به تايبه‌ت جياوازي نێوان شيعه و سوننه زۆر گه‌وره و گرينگ ده‌که‌ن و هه‌موو هۆکاره‌کاني يه‌کگرتنه‌وه‌ي مو‌سڵمانان به لاواز و که‌م بايه‌خ ده‌نوێنن.
ئايه‌تۆڵڵاهولعوزما خامنه‌يي له‌مه‌ڕ گرينگايه‌تي يه‌کێتي له نێو موسوڵمانان فه‌رمووي:ئيسلام پێي داگرتووه که موسوڵـمانان ده‌بێ برايانه له‌گه‌ڵ يه‌کتري هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن، نه‌يوتووه برايانێ که سوننه يان شێعه‌ن يان فڵانه مه‌زهه‌بيان هه‌يه، به‌ڵکوو وتوويه‌تي که موسولمانان براي يه‌کترن.
هه‌رکه‌سێک که بڕواي به‌م په‌ڕتوکه وبه‌م قورئانه و به‌م ئايينه و به‌م قيبله هه‌يه، موسڵمانه، ئه‌وانه‌براي يه‌کترين،ئيسلام ئه‌وه‌ي به ئێمه گوتووه.
يه ک له گرينگترين هۆکاراني يه‌کێتي ئافرێن له نێو ئوممه‌تي ئيسلامي،پێغه‌مبه‌ري هێژاي ئه‌م ئۆممه‌ته‌واتا حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د(د.خ)ه که له نێو مه‌زهه‌به‌کاني ئيسلامي ڕێزێکي تايبه‌تي هه‌يه. ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلاب له‌م باوه‌ره ڕاشکاوانه ده‌بێژێ: پێوه‌رو ته‌وه‌ره‌ي يه‌کێتي که کۆماري به هه‌ڵکردني ئاڵاي به‌ها ئيسلامييه‌کان تاکانه په‌ره‌ستي و ناساندني ئاسا وڕێسا ئيسلامييه‌کان و به‌هاکاني مه‌عنه‌وي ئيسلام شانازي ده‌کات و له‌م باره‌شه‌وه سه‌رکه‌وتوو بووه.
هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا ده‌زگاکاني پڕۆپاگه‌نده‌ي ڕۆژاوا له بۆشايي خستنه نێو گه‌لي ئێران و موسوڵماناني دي سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون وئه‌وان، بزافي ئيسلامي خه‌ڵکي ئێران به پشتيواني گه‌وره‌ي جيهاني ئيسلام، به تايبه‌ت له قه‌يراني وه‌ک فه‌له‌ستين ، ئێراق و ئه‌فغانستان و بۆسينا و لوبنان، ده‌زانن.
ئايه‌تۆڵڵاهولعوزما خامنه‌يي له‌مه‌ڕ گرينگايه‌تي يه‌کێتي له نێو موسوڵمانان فه‌رمووي:ئيسلام پێي داگرتووه که موسوڵـمانان ده‌بێ برايانه له‌گه‌ڵ يه‌کتري هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن، نه‌يوتووه برايانێ که سوننه يان شێعه‌ن يان فڵانه مه‌زهه‌بيان هه‌يه، به‌ڵکوو وتوويه‌تي که موسولمانان براي يه‌کترن.
گه‌روه‌کي دوژمناني ئۆممه‌تي ئيسلاميش هه‌رده‌م ئينقلابي ئيسلاميي ئێرانيان به نه‌ياري سياسه‌ته‌کاني زاڵێتي خوازانه‌ي خۆ زانيوه و به‌ره‌نگاري بوونه‌ته‌وه.
له ڕوانگه‌ي ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامييه وه، يه‌کگرتوويي جيهاني ئيسلام به‌و مه‌رجه سه‌رده‌گرێ و پێک دێ که موسوڵمانان هۆشيارانه‌و زيره‌کانه هۆ وهه‌گه‌ره‌کاني به‌ستێن چێکه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له نێو خۆ دا به‌هێز بکه‌ن.
له‌هه‌ل ومه‌رجێکدا که هه‌وڵ و کۆشش و ئاژاوه‌گێڕييه کاني ده‌سه‌ڵاتداراني رۆژاڤا له لايه‌که‌وه‌و هه‌ندێ که‌سايه‌تي نه‌زان له جيهاني ئيسلام له لايه‌کي ديکه‌وه ، بۆ دووبه‌ره‌کي نانه‌وه له نێوان مه‌سه‌ڵمانان چووه‌ته سه‌ر ، پێويسته موسوڵمانان زياتر له ڕابردوو لێک نيزيک ببنه‌وه‌و ده‌ستي يه‌کگرتوويي و دۆستايه‌تي بده‌نه ده‌ستي يه‌کتري.
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵاهولعوزما خامنه‌يي له شيکردنه‌وه‌ي کورت دا له باره‌ي داهێناني خۆي که ساڵي نوێي وه‌ک ساڵي يه‌کێتي نه‌ته‌وه‌يي و يه‌کگرتووييي ئيسلامي ناودێر کردووه، وتي: به‌بڕواي من ئه‌مساڵ ساڵي يه‌کێتي نه‌ته‌وه‌يي و يه‌کگرتوويي ئيسلامييه واتا له نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ي ئێمه دا هاوده‌نگي هه‌موو چينه‌کاني خه‌ڵک و قه‌ومييه‌ت و مه‌زهه‌ب وتوێژه جۆربه‌جۆره‌کاني نه‌ته‌وه‌يي و له ئاستي نێونه‌ته‌وه‌يي دا يه‌کگرتوويي نێوان هه‌موو موسوڵمانان و په‌يوه‌ندي نێوان ئوممه‌تي ئيسلامي و مه‌زهه‌به جۆربه‌جۆره‌کان و هاوده‌نگي ئه‌وان.
راديو کوردي