گه‌ڕانه‌وه‌ي پێنج کۆمپانياي نه‌وتيي ئه‌ورووپا بۆ ئێران
به‌رپرسێکي کۆمپانياي نه‌ته‌وه‌يي نه‌وتي ئێران ڕايگه‌ياند که پێنج کۆمپانياي نه‌وتيي ئه‌ورووپا داوا ده‌که‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و به‌شداريکردن له پڕۆژه‌يکي نوێ پاڵاوتنگه له ئێران‌دا.
ڕه‌شيد سه‌ييديان سه‌باره‌ت به ورده‌کارييه‌کاني گه‌ڕانه‌وه‌ي پێنج کۆمپانياي نه‌وتيي ئه‌ورووپا بۆ ئێران ڕايگه‌ياند که ماوه‌ي دوو ساڵه به‌هۆي گه‌مارۆکاني ڕۆژئاوا جێبه‌جێ کردن ئه‌رکي پێنج گه‌وره کۆمپانياي نه‌وتيي ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر ڕێککه‌وتننامه نه‌وتييه‌کانيان له‌گه‌ڵ ئێران و وه‌ڕێ خستني پاڵاوتنگه‌ي نه‌وتي شازه‌ند وه‌دواخراوه.
به‌رپرسێکي کۆمپانياي نه‌ته‌وه‌يي نه‌وتي ئێران ڕايگه‌ياند که پێنج کۆمپانياي نه‌وتيي ئه‌ورووپا داوا ده‌که‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و به‌شداريکردن له پڕۆژه‌يکي نوێ پاڵاوتنگه له ئێران‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ري پڕۆژه‌ي په‌ره‌پێداني پاڵاوتنگه‌ي نه‌وتي ئيمام خومه‌يني شازه‌ند ڕاشيگه‌ياند که له ماوه‌ي ئه‌م دوو ساڵه سه‌ره‌ڕاي ئاماده‌نه‌بووني کۆمپانياکاني ئه‌ورووپا، زۆربه‌ي کاروبار و قۆناغه‌کاني ئه‌م پاڵاوتنگه‌يه، له‌لايه‌ن کارناساني ئێرانييه‌وه جێبه‌جێ کراوه، له‌وان يه‌که‌کاني پاڵاوتني نه‌فتا، سي سي ئار، ئار ئێف سي سي، پاڵاوتني گاز و نه‌وتي سپي و به‌نزين و وه‌به‌رهێناني هايدرۆژن.
ئه‌ندامي به‌رپرس له کۆمپانياي نه‌ته‌وه‌يي نه‌وتي ئێران جه‌ختيشي کرده‌وه ئێستا کۆمپانياکاني ئه‌ورووپا به شێوه‌ي فه‌رمي داوايان کردووه به‌شداري له پڕۆژه‌ي مه‌زني پاڵاوتنگه‌يه‌کي نوێي ئێران بکه‌ن.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا وه‌ڕێ خستني ئه‌م پاڵاوتنگه نوێيه ڕێژه‌ي وه‌به‌رهێناني به‌نزين و گازاييل له ئێران به‌رز ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌شي خسته ڕوو ئێران، به له‌به‌رچاوگرتني تواناکاني ناوخۆي بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌گه‌ڕخستني پاڵاوتنگه‌کان هه‌ندێک مه‌رجي بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ي کۆمپانياکان داناوه.
کوردپرێس