پاش هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێران؛
ئاماده‌يي واشنتۆن بۆ ته‌عامۆلي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران
به دواي به‌شداريي به‌رفراواني خه‌ڵکي ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماري و سه‌رکه‌وتني حه‌سه‌ن ڕۆحاني؛ کۆشکي سپي ئاماده‌يي خۆي بۆ ته‌عامۆلي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران هاوپێوه‌ند به به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ڕاگه‌ياند.
کۆشکي سپي به‌دواي سه‌رکه‌وتني حه‌سه‌ن ڕۆحاني له هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ئێران ئاماده‌يي خۆي بۆ ته‌عامۆلي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران هاوپێوه‌ند به به‌رنامه ناڤۆکييه‌که‌ي ده‌ر‌بڕي.
واشنتۆن ئاوه‌ها ته‌عامۆلێکي له‌پێناو گه‌يشتن به ڕێگاچاره‌يه‌کي ديپلۆماتيک ڕاگه‌ياندووه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ي نيگه‌رانييه‌کاني کۆمه‌ڵگا جيهاني له‌سه‌ر به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران.
به دواي به‌شداريي به‌رفراواني خه‌ڵکي ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماري و سه‌رکه‌وتني حه‌سه‌ن ڕۆحاني؛ کۆشکي سپي ئاماده‌يي خۆي بۆ ته‌عامۆلي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران هاوپێوه‌ند به به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ڕاگه‌ياند.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵده‌ريي ئه‌سۆشێتدپرێس؛ فيليپ جه‌ي کارني، وته‌بێژي کۆشکي سپي ڕايگه‌ياندووه ئه‌مه‌ريکا پيرۆزبايي له خه‌ڵکي ئێران ده‌کات بۆ به‌شداري بوێرانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
هه‌روه‌ها وێڕاي دووپات کردنه‌وه‌ي پاگه‌نده‌کاني پێشووي ده‌وڵه‌تي ئه‌مه‌ريکا سه‌باره‌ت به نه‌بووني شه‌فافييه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کاني ئێران، وتي: خه‌ڵکي ئێران نيشانيان دا شێلگيرانه ويستي دروستکردني داهاتووي خۆيان هه‌يه.
ها‌وکات جان کێري، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا به‌شداري به‌رفراواني خه‌ڵکي ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کاني به‌رز نرخاند و وتي: حه‌سه‌ن ڕۆحاني، سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژێردراو له ماوه‌ي پڕوپاگه‌نده‌کان ده‌يان جار خۆي به پابه‌ند زانيوه به کردنه‌وه‌ي که‌شي سياسي و به‌رفراوانکردني ئازادييه‌کان و له مانگه‌کاني داهاتوودا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ي هه‌يه بۆ جێبه‌جێ کردني ئه‌و به‌ڵێنانه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکي ئێران.
کوردپرێس